هەپەگە: ٤ی ئەم مانگە هێزەکانمان هێرشیان نەکردووەتە سەر هیچ کەسێک
هەپەگە لە بارەی رووداوەکەی ٤ی ئەم مانگەی گوندی بێبابێی سەر بە شارۆچکەی چەمانکێ راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و جەختی کردەوە کە هێزەکانیان هێرشیان نەکردووەتە سەر هیچ کەسێک.
هەپەگە لە بارەی رووداوەکەی ٤ی ئەم مانگەی گوندی بێبابێی سەر بە شارۆچکەی چەمانکێ راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و جەختی کردەوە کە هێزەکانیان هێرشیان نەکردووەتە سەر هیچ کەسێک.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی رووداوەی ٤ی تشرینی دووهەم لە گوندی بێبابێی سەر بە شارۆچکەش چەمانکێ راگەیێنراوێکی بلاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"هەندێک رێکخراو و دەزگای راگەیاندن باسیان لەوە کردووە کە لە ٤ی تشرینی دووهەمی ٢٠٢٠دا لە رووداوێکدا لە نزیک گوندی بێبابێ سەر بە چەمانکێ، گوایا هێزەکانی ئێمە هێرشێکیان ئەنجامداوە. ئەو هەواڵ و لێدوانانەی لەم بارەیەوە بڵاو کراونەتەوە، ناڕاستن.
هێزەکانمان هیچ هێرشێکیان ئەنجام نەداوە. لە دوو قۆڵەوە بە شێوەی ئۆپڕاسیۆن هاتوونەتە ناو ئەو کەمپەی هێزەکانی ئێمەی تێدایە. رووداوەکە بەم شێوەیەیە. ئێمە دڵگرانین لە رووداوێکی لەم چەشنە. پێشووتریش بۆ ئەوەی رووداوی بەم شێوەیە روونەدات، بە رێگای لێدوان و بانگەوازی هۆشداریمان دابوو. دووپاتی دەکەینەوە کە ئۆپڕاسیۆنەکانی سەر کەمپەکانمان بوەستێنن و کێشەکان بە رێگای دیالۆگ چارەسەر بکەن."
ز.ش