هەپەگە: ٧ داگیرکەر سزادراون، گۆرز لە ٢ هێلیکۆپتەر وەشێندراون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا دژی سوپای تورکی داگیرکەر، ٧ سەربازی داگیرکەر سزا دراون و گورز لە دوو هێلیکۆپتەر وەشێندراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا دژی سوپای تورکی داگیرکەر، ٧ سەربازی داگیرکەر سزا دراون و گورز لە دوو هێلیکۆپتەر وەشێندراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە لە هەرێمی رۆژئاوای زاپ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی و چیای ئامێدی، ٧ داگیرکەر سزا دراون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی، تەقەمەنی قەدەغەکراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشی ئەنجامداوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وردەکارییەکانی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە راگەیەندراویک بڵاوکردەوە:
"هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ:
١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ و ١٠:٠٠ و ١٥:٠٠دا بە چەکی قورس گۆرز لە داگیرکەران درا، کە هەوڵیان دەدا لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی جێگیر ببن. بەم شێوازە هەولەکانیان بۆ جیگیر بوون لە ناوچەکە تێکشکێندرا.
١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٣٠ی لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چالاکیەکی نیشان شکێنی لە داگیر کەران درا، داگیرکرێک سزادرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراوە.
١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٣:٠٠دا لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە هێلیکۆپتەرەکان درا. هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی کە گورزی بەرکەوت، ناچار بوو ناوچەکە بەجێبهێڵێت بەبێ ئەوەی بتوانێت بنیشێتەوە و هێز لە گۆڕەپانەکە دابەزینیت. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراوە.
ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠١:٠٠ گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس لەداگیرکەران درا. ئەم چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراوە.
ڕۆژی ١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامیدی بە چەکی قورس لەداگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراوە.
ڕۆژی ١٤تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی لەداگیرکەران درا. لە ئەنجامدا ٦ داگیرکەر سزا دران و ٣ داگیرکەریش بریندار بوون.
ڕۆژی ١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٩:٣٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی لە داگیرکەران درا.
هەرێمی مەتینا؛
لە ١٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر١٦:٣٠ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران درا.
ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠١:٠٠ لە هەرێمی مەتینا بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک دەستوەردان لە جوڵەی هێلیکۆپتەرەکان کرا و ئەو هێلیکۆپتەرەی گورزی بەرکەوتبوو ناچار بوو ناوچەکە بەجێبهێڵێت.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی، تەقەمەنی قەدەغەکراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛
١٣ و ١٤ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی مەتینا، سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی چارچەل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبرێژکراو ٣ جار بۆردومان کراوە.
١٤ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی مەتینا، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کراوە.
١٤ئ تشرینی یەکەم لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤جار بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمب رێژکراو و جاریکیش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردۆمان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٤ی تشرینی یەکەم ناوچەی شەهید ئیبراهیم لە هەریمی زاپ جارێک، گۆرەپانی گوندەکانی بێشیلی و گۆڵکا لە هەرێمی مەتینا ٢ جار بە گشتی ٣ جار بۆردومان کراوە.
١٤ی تشرینی یەکەم هەرێمی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و مەتینا بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومان کران.
هەرێمی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا بە تۆپ باران کران.