هەپەگە: ٨ داگیرکەر سزادران، ٢ کامێرای چاودێری و سەنگەرێک تێکشکێندران

لە چالاکییەکان بە پێشەنگایەتی یەژاستاردا ٨ داگیرکەر سزادران، ٢ کامێرای چاوێری حەراری و سەنگەرێک تێکشکێندران.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە: "هێزەکانمان بۆ یادکردنەوەی هاوڕێ بێریتان (گوڵناز کاراتاش) و پیرۆزبایی ٣٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەژاستار چەندین چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییانەدا کە یەژاستار پێشەنگایەتی کردن، ٨ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش برینداربوو و ٢ کامێرای چاودێری حەراری و سەنگەرێک لەناوبران".

زانیاری ورد لەسەر چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی داگیرکەران بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی هەفتانین؛

٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی شەهید بەرخودان لە خانتور بە چەکی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٤ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندران. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بە چەکی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران وەشێندرا و هەوڵی داگیرکەران بۆ سەنگەرلێدان و جێگیربوون راگیرا.

٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی گورز لە کامێرایەکی داگیرکەران وەشێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس ٢ جار لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان هاتنە دەست.

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێن لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزادرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس بەرامبەر جموجۆڵی داگیرکەران دەستوەردان کرا، جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٣ی تشرینی یەکەم لە ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێن لە داگیرکەران وەشێندرا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانشکێنی، کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠ و ١٧:٠٠،  لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس و نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانشکێن داگیرکەرێک سزا درا.

٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠ و ٢٣ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٧:٠٠ی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا و گورز لە ٤ سەنگەر وەشێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٠:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە نیشانشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج، داگیرکەرێک بریندار بوو.

٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٢:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛

٢٢ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی سیدا لە ھەرێمی زاپ، جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆمبڕێژ کران.

٢٢ و ٢٣ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل لە ھەرێمی مەتینا، ٢ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران، ھەروەھا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، ٢٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆمبڕێژ کران. ئەو تەقەمەنییە قەدەغەکراوانەی بەکارهێنران، ڕەنگیان ڕەش و بۆنی ماددەی پاککەرەوەیان لێدەهات.

٢٣ی تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی سەر بە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، هەروەها سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی ٤ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٨ی تشرینی یەکەم، گۆڕەپانی ستون لە ھەرێمی ئاڤاشین، ٩ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کرا.

٢٢ و ٢٣ی تشرینی یەکەم، ھەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین، شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا؛ خواکورک و بارزان بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا، خواکورک تۆپباران کران.