هەپەگە بە نامەیەک سەرساغی لە بنەماڵەی شەهید فیداکار شەنگالی کرد
لە مەراسیمی یادکردنەوەی گەریلای شەهید فیداکار شەنگالییدا نامەی سەرساغی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) خوێندرایەوە.
لە مەراسیمی یادکردنەوەی گەریلای شەهید فیداکار شەنگالییدا نامەی سەرساغی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) خوێندرایەوە.
گەریلای هەپەگە فیداکار شەنگالی کە لەساڵی ٢٠١٩دا لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو، لە شەنگال بە مەراسیمێکی جەماوەری یاد کرایەوە. لە مەراسیمەکەدا نامەی سەرساغی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) خوێندرایەوە.
نامەکە لە لایەن ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ڕیهام حەسەنەوە خوێندایەوە.
ناوەڕۆکی نامەکە بەم شێوەیە:
"بۆ بنەماڵەی هێژا و وڵاتپارێز شەهید فیداکار
لە مێژووی گەلاندا سەردەمی قارەمانێتی هەیە و ئەم قارەمانیەتییەیی گەلان مۆرک لەسەردەمەکەیان دەدات. کاتێک کە ژیانی گەلان دەکەوێتە ژێر مەترسییەوە، ئازادی لە دەست دەچێت، چەقۆی کۆڵۆنیالی لەسەر گەردنیان دەخشێت، لەو کاتەدا پێویست بە دەرکەوتنی عەگید و قارەمانان درووستەبێت. گەر لە نێو گەلدا پێشەنگ و قارەمانان دەرنەکەوێت، دەست بە تێکۆشانی ئازادی نەکەن، ئەو کاتە لە ناوچوونی ئەو گەلە دەڕەخسێت. بۆیە هەموو گەل و میللەتێک لە سایەیی تێکۆشانی قارەمان و پێشەنگانیانییەوە ڕادەپەڕن، بە بوێری ئەوانەوە شەڕی ئازادی بەڕێوەدەبن و بڕوا و مەعنەویاتی خۆیان بە بەها پیرۆزەکان دەڕازێننەوە کە شەهیدان ئافراندوویانە.
لە مێژووی گەلی کوردستاندا، مەزنترین سەردەمی قارەمانێتی بە تێکۆشانی پەکەکە دەسی پێکردووە. هەر لە ڕۆژگارەکانی سەرەتاوە تا ئێستا پەکەکە بە سایەیی دەیان هەزار شەهیدانییەوە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەبەردووە، قوربانی مەزنی داوە، بەهای سەنگینی ئافراندووە، لە دەوری سوپایی شەهیدان مەعنەوێت و پێرۆزییەکی بڵندی درووستکردووە. تێکۆشانی شەهیدان بۆ گەلەکەمان بووە بە هۆکاری بڵندکردنی ئاڵای ئازادی و سەرخۆبوون. دووژمن و نەیاران هەموو کاتێک ویستویانە حەقیقەتی شەهیدان بشوێنن، شەهادەت وەک 'مردن' نیشان بدەن و مەعنەوێتمان لاواز بکەن. بەڵام پارتی پەکەکەمان هەموو کاتێک لە دژی ئەم تێگەیە هەڵە و تێکدەرە وەستاوەتەوە، لە شەهید بوونی هەر هەڤاڵێکدا وانەی گرنگی دەرخستووە و کردوویەتی بە هۆکاری تۆڵەکردنەوەی شەهیدان. تێکۆشانی پەکەکە نزیک لە ٥٠ ساڵە، سەلمێنەری ئەم حەقیقەتەیە. لە تێکۆشانی پەکەکەدا شەهیدان بوون بە بڵندترین بەها، بوونە فەرمانداری تێکۆشانی، بوون بە قیبلەگایی حەقیقەت، بوونە ڕووناکی ڕێگەی تێکۆشان و بەڕاستیش بوون بە کەسانی نەمر. وەک تەڤگەر و گەلی کورد هەموو کاتێک بە شەهیدانمان سەربڵند بووین. لەبەرئەوەی لە سایەیی شەهیدانمانەوە بووین بە خاوەنی شەرەف و شکۆ و لە سایەیی تێکۆشانی ئەوانەوە دەگەین بە ئازادی. بە ڕاستی هەموو شتێکمانەوە خۆمان بە قەرزداری سەرۆکمان، شەهیدانمان و گەلەکەمان دەزانین. وەک ڕێچکەگری هەڤاڵانی شەهیدانمان هەموو کاتێک هەوڵ دەدەین شەهیدانمان بە کۆمەڵگە و جیهاندا بناسێنین. لەبەرئەوەی چەندە شەهیدانمان بناسێنین، چەندە لە ژیانماندا پراکتیکییان بکەین ئەوەندە نەمرییان دەکەینەوە. شەهید سەرچاوەی هێزمانە، شکۆمانە، بڵندترین و پیرۆزترین بەهامانن. لەوباوەڕەداین بنەماڵەی شەهیدانیش هەموو کاتێک بە شەهیدانی هێژایان، عەگید و قارەمانان سەربڵندن، ئاستی وڵاتپارێزییان بڵند دەکەن و خاوەنداری لە یاد کردنەوەیان دەکەن.
بنەماڵەی هێژامان؛ سڵاو و ڕێزی خۆمانتان پێشکەش دەکەن و لەبەر شەهیدبوونی کوڕەی ئێوە و هاوڕێی هێژامان فیداکار، سەرساغی خۆمانتان بۆ دەخوازین. وەک ئێوەیش دەزانن وا بۆ ماوەی ١٠ ساڵە بە بەردەوامی لە دژی گەلەکەمان و تەڤگەرمان هێرشی دووژمن لە ئارادایە. بەم هێرشانە دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ، تەڤگەرمان و گەلەکەمان لەناوبەرن. لە دژی ئەم هێرشانە گەلەکەمان لە هەموو لایەکی وڵاتەوە تێکۆشان دەکەن و هەروەها گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش فیداکارانە هەموو ڕۆژێک لە تێکۆشاندان. لە ئەنجامی ئەم تێکۆشانە پڕ لە ڕەنج، بەرخۆدان و خەونی شەهیدانماندا بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین. لەم تایبەتمەندییەدا هیچ گومانێکمان نییە و با ئێوەیش گومانتان نەبێت. هاوڕێمان فیداکار لە نێو ئەم تێکۆشانی ئازادییەدا بووە یەک لە قارەمانەکانی وڵاتەکەمان. لەبەرئەوەی ئێوە کوڕێکی وا قارەمان و عەگیدتان گەورە کرد و بەخشیتان بە گەلەکەمان، ئێوە چەندە سەربڵندبن جێگەی خۆیەتی.
بنەماڵەی هێژامان؛ هاوڕێمان فیداکار کە لە کاتی فەرماندا هەستی بە ئازاری گەلی چەشت و تێیدا ژیا، هیچ کاتێک هاواری ژنان و منداڵانی لە بیرنەکرد کە کوژران و ڕفێندران. لەو ڕۆژە ڕەشەدا بەڵێنی دا ببێتە شەڕڤان و شمشێری تۆڵەکردنەوەی گەلەکەی. لەسەر ئەم بنەمایە کاتێک گەیشتە تەمەنی گەنجێتی، زانی ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ببێتە جەنگاوەری وڵات. هاوڕێمان فیداکار بە جۆش و خرۆش، بە بڕیارداری و ئایدایاوە بەشداری نێو ڕێزەکانهی یەبەشە بوو، وە بە کەسایەتی تێگەیشتوویەوە و بە ڕووخساری دەم بەخەندەیەوە بۆ هەموو هاوڕێیانی بووە سەرچاوەی هێز و مۆراڵ. هاوڕێی هێژامان فیداکار کە لە هاوڕێیانیی وەک شەهید مام زەکی، شەهید دڵشێر هەرکۆل و شەهید عەگید جڤیانەوە چەندا شتی وەرگرتبوو، هەموو کاتێک دەیویست ببێتە شایەنی ئەوان و ڕەنجی شەهیدان کە لە پێناو ئازادی گەلەکەماندا گیانیان بەخشی. بە کەسێتی پاک و خاکییانەی خۆیەوە ئەم نزیکایەتییەی لە هەموو ژیانی خۆییدا ڕەنگ ڕێژ کرد. ڕێهەڤاڵمان فیداکار ئەو کاتەی کە لە شەنگال بوو هەموو ئەرکە شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزییەکانی لە بەرزترین ئاستدا بە جێگەیاند و گەیشتە ئەو دەرنجامەی مسۆگەری ئازادی گەلی ئێزدیمان و گەلی کوردمان بە تێکۆشانی سەختدا تێدەپەڕێت و لەسەر ئەم بنەمایە ڕووی لە چیا ئازادەکانی کوردستان. ڕێهەڤاڵ فیداکار وەک چۆن ئەوەی بە ژیان و تێکۆشانییەوە بووە نموونەیەک بۆ هەموو گەنجانی ئێزدخان، بە شەهیدبوونیشی بووە ڕابەری هەموو گەنجانی کورد.
وەک هەپەگە و ڕێچکەگرانی هەڤاڵانی شەهیدمان، تا ئازادی گەلەکەمان مسۆگەر دەکەین، لەسەر هێڵی شەهیدانمان هەنگاوهەڵدەگرین. بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدانمان تا کۆتا هەناسەی ژیانمان تێکۆشمان بڵند دەکەین، خوێنی شەهیدان لە سەر ئەرزدا هەڵدەگرین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین. بەم هەستەمانەوە لە کەسیتی شەهید فیداکاردا سڵاو لە تەواوی خەڵکی شەنگالمان دەکەین و دووبارە سەرساغیتان لێ دەکەینەوە. دەبێژین؛ شەهید نامرێ، شەهید نامرێ، شەهید نامرێ!"