هەپەگە بە رێزەوە یادی فەرماندە دەنیز پیری کردەوە

هەپەگە سەعید ئەرگول (دەنیز پیر)ی بە رێزەوە بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند، "ئێمە بە شێوەیەکی راست و دروست خاوەنداری لە یادی هاوڕێمان دەنیز دەکەن و ئەو ئەرکەی شۆڕش کە رادەستی ئێمەی کردووە بە دڵنیاییەوە جێبەجێی دەکەین".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

هاوڕێمان دەنیز پیر لە بۆ چەندین ساڵ لەناو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بە راست و دروست بوون، بێگەردبوون، وەفاداری و پابەندی بە بەهاکانی ئازادی و ئەو بڕوا و متمانەیەی بە هاوڕێیانی خۆی بەخشی فەرماندەیەکی فیدایی ئاپۆیی بوو، لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١دا لە قەندیل بەداخەوە لە هەڵدێرێکەوە کەوتە خوارەوە و شەهیدبوو. هاوڕێمان دەنیز بە هەڵوێستی بڕیاردارانەی خۆی بە رێبازی گیانبازانە لە ناو تێکۆشاندا بووە نمونە بۆ هاوڕێکانی. سەرجەم تەنگوچەڵەمەکانی لەبەردەمیدا لابرد و بووە خاوەنی رێکردنێکی شۆڕشگێڕانەی بێهاوتا. ئەو بەرخودانەی کە لە گۆڕەپانی زینداندا بەرامبەر بە کۆلۆنیالیستەکان پەیڕەوی کرد گەیاندییە چیاکان، لە هەر چوار لای وڵاتەکەمان تێکۆشا لە هەر ساتێکی تێکۆشاندا بۆ ئەوەی شایەنی رێبەرایەتیمان و هاوڕێیانی شەهید بێت بە بەرپرسیارێتییەکی زۆرەوە جوڵایەوە. ئێمە وەک هاورێیانی رایدەگەیەنین کە سەربەرز و بەختەوەرین کە لە ژێر فەرماندەیی جەنگاوەرێکی بەم جۆرە هێژا و بەنرخ شەڕمان کردووە. بەڵێن دەدەین کە یادی ئەو بە سەرخستنی تێکۆشان تاجدار بکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان دەنیز پیر:

ناسناو: دەنیز پیر

ناو و پاشناو: سەعید ئەرگول

شوێنێ لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک- باوک: خەزال - محەمەد

کات وشێنی شەهیدبوون: ٢١ی ئایاری ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

بازید لە سەردەمی ئیحسان نوری پاشاوە تا ئەمڕۆ یەک لە گۆڕەپانە گرنگەکانی بەرخودانی کوردایەتی ئازادە، ئەو پەیامەی خۆی بە رۆڵە بەنرخەکانیەوە کە بەشدارییان لە ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان کردووە وبە هەڵوێستێکی شکۆمەندانە سەری بۆ دوژمن دانەنەواندووە. هاوڕێمان دەنیز لە گوندێکی داوێنی ئارارات لەدایکبوو، بە چیڕۆکی ئەو قارەمانانەوە گەورەبوو، کە لە پێناو ئازادی گەلەکەیاندا دەجەنگن و لەو پێناوەدا قوربانی قورس دەبەخشن.

هاوڕێمان دەنیز لە ١٥ی تەباخی ١٩٩٩ لە دێرسیمەوە هاتە ناو ریزەکانی گەریلاوە و لەکاتی هاتنی بەرەو هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێیانی بەدیل گیرا و ماوەی پێنج ساڵ لە زینداندا بوو. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٥ ئازادکرا، لە ١٥ی شوباتدا وەک وەڵامێک بۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەرایەتیمان جارێکیتر بەشداری لە ریزەکانی گەریلا کردەوە.

لەسەرناوی هاوڕێکانی دەڵێین کە بەشێوەیەکی راست و دروست خاوەنداری لە یادی هاوڕێمان دەنیز دەکەین، ئەرکی شۆڕش کە رادەستی ئێمەی کردووە بە دڵنیاییەوە دەیگەیەنینە سەرکەوتن. سەرەخۆشی لەگەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی بە نرخی ئەو دەکەین".

هـ . ب