ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
"لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨، لە ئەنجامی هێرشی دوژمن بۆ سەر هەرێمی زاپ، هەڤاڵانمان ئیبراهیم و ڕەشید چوونە کاروانی شەهیدانەوە، بە ڕێزداریەوە بە بیریان دێنینەوە."
قارەمانی خەڵکی مێردین، هاوڕێمان ئیبراهیم، بە هەڤاڵیەتی وەفادارنەی خۆی و کەسایەتی تێگەیشتوو، مەرجەکانی شۆڕشگێڕی ئاپۆیی خۆی بە جێ هێنا. بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوەی قارەمانانی ڕۆژئاوا و شەنگاڵ کە لە هێرشی چەتەکانی داعشدا شەهید بوون، ڕووی کردە چیا ئازادەکانی کوردستان. وەک گەنجێکی زانا و تێگەیشتووی کورد، بەردەوام لە دژی چەمکی تەسفیەکردنی دەوڵەتی تورک کە لە دژی گەلەکەمان و پارتیماندا بەرێوەی دەبرد، لە وەڵامدانەوە و تێکۆشاندا بوو. هاوڕێمان ئیبراهیم لە زۆربەی بوارەکاندا بەرپرسیارێتی هەڵگرت، بە دیسیپلین و هەستیارییەکی مەزنەوە ئەرکەکانی جێبەجێ کرد. بە پێداگری لەسەر هێڵی سەرکەوتن و ژیانی پارتی نموونە بوو. هەڤاڵمان ئیبراهیم بە ڕەنج و تێکۆشانەکانی میراتێکی گەورەی بۆ بەجێهێشتین کە قەد لەبیر ناکرێت.
هاوڕێمان ڕەشید کە هەڵگری تایبەتمەندی ئاشتیخوازانە و بەرخۆدانی ئامەد بوو لە کەسایەتیدا و بەردەوام هەوڵی دەدا ئەرکە دژوارەکان هەڵبگرێت، بوو بە گەریلایەکی ناسراو و بە فیداکارییەکانی ناوبانگی هەبوو لەنێو هەڤاڵانی. هاوڕێمان ڕەشید بە کەسایەتی ماندوونەناس و پراگماتیکی خۆی لە دڵی هەموو هەڤاڵانی و بە وەفاداری بەهێزی بۆ سەرۆکایەتی و شەهیدان دەناسرا. هاوڕێمان ڕەشید لەکاتێکدا کە هێرشەکانی دوژمن بۆسەر گەلەکەمان پەرەی سەند، بڕیاریدا بەشداری ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بێت. بە کەسایەتییە هێمن و تێگەیشتووانەکەی بوو بە تێکۆشەرێکی نمونەی ئاپۆیی. بە ئیرادەیەکی بەهێز و بە باوەڕێکی زۆرەوە گەشتی ئازادی دەستی پێکرد و تاجی شەهادەتی لەسەرنا و لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا بۆ هەمیشە مایەوە.
هەڤاڵانمان ئیبراهیم و ڕەشید، کە فیداییانی ڕێبازی ئاپۆیی بوون و هەمیشە لە ڕێگای سەرکەوتندا بوون، هاوکات بە هەڵوێستی دروست و ئیرادەی بەرزی سەرکەوتنەوە لەلایەن هەڤاڵانیانەوە بە ڕێزدارییەوە یادیان دەکرێتەوە. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانمان ئیبراهیم و ڕەشید، گەلەکەمان، کوردستان و وڵاتپارێزانمان دەکەین. بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە ئەو تێکۆشانەی هەڤاڵانی هێژامان ڕادەستی ئێمەیان کردووە، بەردەوام و بەرفراوانی دەکەین و لە کەسایەتی ئەواندا هەوڵ دەدەین ببینە شایانی هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی گەلەکەمان.
زانیاری و ناونیشانی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ئیبراهیم مێردین
ناوی بنەماڵە: سابری قارەمان
شوێنی لە دایک بوون: مێردین
دایک-باوک: کامیلە-جەمیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ – زاپ
ناسناو: ڕەشید فارقین
ناوی بنەماڵە: سەرڤەت ئوزیاندی
شوێنی لە دایک بوون: ئامەد
دایک-باوک: گوڵستان-مەهمەت عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ - زاپ."
ئیبراهیم مێردین