هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ٦ گەریلای شەهیدی کردەوە ڕایگەیاند: "بە بەشداربوونی جەوهەری و سروشتیی خۆیان و فیداکارییان، لەگەڵ راستیی پەکەکەدا ئاوێتەبوون و میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە سەبارەت بەو شەهیدانە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:
"گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی هێرشە قورسەکانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار قارەمانانە شەڕ دەکەن، ساڵی ٢٠١٧یان کردە ساڵێکی گرنگی بەرخۆدان و سەلماندیان، قوربانیدانەکەی هەر چییەک بێت پێداگری لە ئازادی دەکەن. هاوڕێیانمان کەمال، دڵگەش، تۆڵهەڵدان، نورحەق و تۆڵهەڵدان و ئازاد، لە دژی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە جیلۆوە تا زاپ هەموو شوێنێکیان کردە گۆڕەپانی بەرخودان و لە چەند کاتێکی جیاوازدا شەهید بوون و پێشەنگایەتیی بەرخۆدانی مێژوویی ئێمەیان کرد. ئەو هاوڕێی بە نرخان و هێژایانەمان لە هەلومەرجی سەختی زاگرۆسدا بە ڕەنج و فیداکارییەکی زۆرەوە تا دوا هەناسەیان تێکۆشان و شەڕیان کرد و بۆ ئازادیی گەلەکەمان دەستبەرداری هیچ فیداکاری و قوربانیدانێک نەبوون و وەک دروستکەرانی ڕاستەقینەی دواڕۆژی ئازاد لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا جێگە و پێگەی شکۆمەندانەیان بۆ خۆیان دروستکردووە. ئێمە هاوڕێیانی ئەوان، سەرخستنی تێکۆشانەکەیان بۆ خۆمان بە ئەرکی هاوڕێیەتی و شۆڕش شۆڕش دەزانین و بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و لە کوردستانی ئازاددا خاوەنداری لە یاد و بیریان دەکەینەوە.
زانیاریی ورد دەربارەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: کەمال ئەڤین
ناو و پاشناو: عەفار کایا
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: ئاسیە - سولەیمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
****
نازناو: دڵگەش داڤوش
ناو و پاشناو: جاهید زیرەک
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: ستی - نەزیر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
****
نازناو: تۆڵهەڵدان ئارتەش
ناو و پاشناو: تەکین گونەش
شوێنی لەدایکبوون: ڕحا
ناوی دایک و باوک: مەدینە - مەحمود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
****
نازناو: نورحەق باشقەڵا
ناو و پاشناو: تەلعەت ئۆکتای
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: نەجیبە - جەمال
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
****
نازناو: تۆڵهەڵدان ئارتەش
ناو و پاشناو: محەمەد ڤوراڵ
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: ئیدێ - عەبدولحەلیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
****
نازناو: ئازاد ئازادی
ناو و پاشناو: محەمەد قزل بۆگا
شوێنی لەدایکبوون: ڕحا
ناوی دایک و باوک: فادیمە - حەسەن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
هاوڕێیانمان کەمال، دڵگەش، تۆڵهەڵدان، نورحەق، تۆڵهەڵدان و ئازاد بە بەشداریی جەهەریانە و فیداکارانەیان ئاوێتەی بزووتنەوەی پەکەکە بوون و میراتێکی گەورەی خەباتیان لە دوای خۆیان بە جێهێشت. پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژا و بەهادارەکانی ئەم هاوڕێیانەمان دەکەین و سەرەخۆشیش لە گەلی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری کوردستانمان دەکەین".
ژ.ت