هەپەگە بە ڕێزەوە یادی بروسک تمۆقی کردەوە
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ئەو گەریلایەی کردەوە کە لە بۆتان شەهید بوو و ڕایگەیاند، "هاوڕێمان بروسک هەمیشە بە یادی، خواستی بۆ تێکۆشان، ئازایەتی گەورە و پێداگرییەکەی، بەردەوام بۆ ئێمەی ھاوڕێیانی دەبێتە نموونە".
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ئەو گەریلایەی کردەوە کە لە بۆتان شەهید بوو و ڕایگەیاند، "هاوڕێمان بروسک هەمیشە بە یادی، خواستی بۆ تێکۆشان، ئازایەتی گەورە و پێداگرییەکەی، بەردەوام بۆ ئێمەی ھاوڕێیانی دەبێتە نموونە".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا یادی بروسک تمۆقی بەرزڕاگرت، کە لە بۆتان شەھید بوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە،
"بە ڕێزەوە یادی ھاوڕێمان بروسک تمۆقی دەکەینەوە، کە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، لە دەروازەی قاچێ-ی سەر بە ھەرێمی بەستای بۆتان، لە کاتێکدا لەگەڵ گرووپێک لە هاوڕێیانی ئەرکەکەی جێبەجێ دەکرد، لە ئەنجامی ھیرشێکی دژمن شەھید بوو".
ھاوڕیمان بروسک لە کاتی فەرماندەیی ھەرێمی کێلا مەمێ شەهید بوو. یادی، خواست و ئیرادەی بۆ تێکۆشان، ئازایەتی گەورە و پێداگرییەکەی بەردەوام بۆ ئێمەی ھاوڕێیانی دەبێتە نموونە. بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازادیخوازی گەل، کە ھاوڕێمان بروسک هەموو ژیانی لە پێناویدا بەخت کرد، بگەیەنینە سەرکەوتوون.
سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخی ھاوڕێمان بروسک و گەلی وڵاتپارێزی تمۆقی و هەموو گەلی نیشتمانپەروەری کوردستانمان دەکەین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان بروسک تمۆقی بەم شێوەیەیە:
ناسناو: بروسک تمۆقی
ناو و پاشناو: حسێن دەگیرمەنجی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح
ناوی دایک و باوک: ساجیدە – ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ / بۆتان