هەپەگە بە ڕێزەوە یادی گەریلا شەهیدەکانی کردەوە

هەپەگە بە ڕێزەوە یادی پێنج گەریلای شەهیدی کردەوە و ڕایگەیاند، "ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین، کە بەبێ سنوور و تا دوا هەناسە لەسەر ڕێگای ئازادیی شەهیدە پاڵەوانەکانمان بڕۆین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی ئەو ٥ گەریلایە شەهیدەوە ئەم ڕاگەیاندراوەی بڵاوکردەوە:

لە ساڵی ۲۰۱۷ دا و کاتێک بەرخۆدانی ئەفسانی ئەنجامدرا و بە قوربانیدانی قورس سازش لەسەر بەهاکانی ئازادی نەکرا، هاوڕێکانمان بشەنگ، چیا، سەرحەد، ڕێبەر و ئامەد لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون و بوون بە ئەڵقەی زنجیری بەهادارترین بازنەی ئەم بەرخۆدانە ئەفسانییە. لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە دەیەوێت گەلەکەمان لە کەسایەتی هێزەکانی  گەریلاکانمدا پاکتاو بکات، ئەم هاوڕێ بەهادار و هێژایانە تا دوایین هەناسەیان وەک فیداییەک لە سەنگەرەکانیاندا شەڕیان کرد. ئەوان هەمیشە بۆ ئێمە دەبنە کانگای ورە و هێز بەخشین پێمان.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵە بە نرخ و هێژاکانی هاوڕێکانمان بشەنگ، چیا، سەرحەد، ڕێبەر و ئامەد و هەروەها سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین، کە بێ سنوور و تا دوا هەناسە درێژە بە رێگای شەهیدە قارەمانەکانمان بدەین.

زانیاری ورد لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: بشەنگ ڕۆژدەم گراڤی

ناو و پاشناو: نازلی یاڵچن

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: کمیەت - ئیدریس

کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۰۱۷ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

نازناو: چیا ڕۆزا

ناو و پاشناو: یوسوف ئایدن

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: گۆگەرچین - دینۆ

کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۰۱۷ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

نازناو: سەرحەد سلۆپی

ناو و پاشناو: ئیبراهیم ئاڤجی

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: زەهرا - نەشئەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۰۱۷ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

نازناو: ڕێبەر جودی

ناو و پاشناو: نەجمەدین چاپان

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: عایشە - یاسین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۰۱۷ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

نازناو: ئامەد دێرسیم

ناو و پاشناو: فواد ئەحمەد ئیسماعیل

شوێنی لەدایکبوون: حەڵەب

ناوی دایک و باوک: ئامینە - ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ۲۰۱۷ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ژ.ت