ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
"هەڤاڵانی بەنرخی ئاپۆ-یمان، سەرخۆەبوون، شەڕکەر و خەمگین، لە هێرشی دوژمنی داگیرکەری تورک لە هەرێمی ئاڤاشین لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ شەهید بوون". لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە ڕێزداریی و منەتبارییەوە، یادی هەڤاڵانمان دەکەینەوە و گرێدراو بوونی خۆمان بە یاد و ڕێبازیان دووپات دەکەینەوە.
هەڤاڵانمان سەرخۆەبوون، شەڕکەر و خەمگین کە لە باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانەوە ڕوویان کردە چیا ئازادەکانی کوردستان و لە ڕیزەکانی پەکەکە پارتیمان بۆ ئازادی گەلەکەمان کۆبوونەوە، بوونە هەوێنی یەکێتی نەتەوەیی گەلەکەمان. بە هەوڵ و ڕەنجێکی زۆرەوە، بە تێکۆشان و شەهیدبوونی خۆیانەوە بوونە هەوێنی یەکڕیزی نەتەوەییمان. هەڤاڵانمان سەرخۆەبوون، شەڕکەر و خەمگین کە خۆیان لە فکر و ڕامانی سەرۆک ئاپۆدا بینیەوە و بە حەماسەتێکی زۆرەوە بۆ تێکۆشانی ئازادیی بەهانای گەلەکەیانەوە هاتن و لە دژی ئەو کاراکتەرە کۆیلایەتییەی کە دوژمن و هاوکارەکانی بەسەر گەلەکەماندا سەپاندبوویان تێکۆشانیان کرد و وەکوو کوردی ئازاد پێگەی خۆیان نیشاندا. بەڵێن دەدەین لە سەر هێڵی سەرکەوتنی هەڤاڵانمان سەرخۆبوون، شەڕکەر و خەمگین بەردەوام بین، کە بە هەڵوێستی ژیانی خۆیان و تێکۆشانی خۆیان، کە بوونەتە نموونە بۆ هەموو گەنجانی کوردستان، درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.
بەم هەستەوە جارێکی تر بەڕێزدارییەوە یادی هەڤاڵانمان سەرخۆەبوون، شەڕکەر و خەمگین یاد دەکەینەوە و لە ساڵیادی شەهیدبوونیان، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەت بنەماڵە بەنرخەکانیان دەکەین.
ناونیشانی هەڤاڵانی شەهید بەمشێوەی خوارەوەیە:
ناوی ڕێکخستن: سەرخوەبوون سیرت
ناو و پاشناو: عیرفان ئایهان
شوێنی لەدایکبوون: سیرت
ناوی دایک و باوک: گۆڵستان-فکری
بەروار و شوێنی شەهید بوون: ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/ ئاڤاشین
*** ***
**** ****
ناوی ڕێکخستن: شەڕکەر بۆتان
ناو و پاشناو: بەختیار عەبدوڵڵا
شوێنی لە دایک بوون: سلێمانی
ناوی دایک-باوک: کافیە-عەبدوڵا
بەروار و شوێنی شەهید بوون: ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/ ئاڤاشین
**** ****
**** ****
ناوی ڕێکخستن: خەمگین عامودە
ناو و پاشناو: ماهر غەریب
شوێنی لەدایکبوون: عامودە
ناوی دایک و باوک: عەلیە-مەحموود
بەروار و شوێنی شەهید بوون: ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠/ ئاڤاشین
**** ****
**** ****