ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە ڕاگەیاندراوێک نوسراو، شۆڕش ڕوناهی و تۆڵهەڵدان هیزان و سەرهەڵدان گارزانی بیرهێنایەوە کە ٢٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە هێرشی هێزەکانی سوپای تورک بۆ سەر گارزان شەهید بوون.
ڕاگەیاندراوەکە بەم چەشنەیە:
"هاوڕێیانمان شۆڕش و توڵهەڵدان و سەرهەڵدان لە ٢٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە هێرشی دوژمن بۆ سەر هەرێمی گارزان شەهیدبوون.
هاوڕێیانمان شۆڕش و تۆڵهەڵدان و سەرهەڵدان، جەنگاوەری قارەمانی پارتەکەمان، ڕۆڵەی هێژای گەلەکەمان کە بە ژیان و کەسێتی تێکۆشەری خۆیان شتگەلێکی ناوازەیان ئەنجامدا و وەک جەنگاوەری فیداکاری کاتە سەختەکان جێگەی خۆیان لە مێژووی تێکۆشاندا گرت. هاوڕێیانی هێژامان پێوەرەکانی جەنگاوەرێتی پەکەکە و پاژکیان کردە تایبەتمەندیی سەرەکی کەسێتییان، بە ڕێپێوانێکی پێداگرانە و سەرکەوتنێکی ناوازە تێکۆشانی خۆیان بەردەوام کرد. هاوڕێیانمان شۆڕش و توڵهەڵدان و سەرهەڵدان لە هەرێمی گارزان بە تاکتیکی فیدایی گورزی مەزنیان لە سیستەمی قڕکەری تورک وەشاند، هەموو ڕۆژێک باوەڕیان بە سەرکەوتن مەزن دەکرد و بوونە سەرچاوەی هیوای گەلەکەمان.
هاوڕێیانمان شۆڕش و توڵهەڵدان و سەرهەڵدان لە ساڵیادی شەهیدبوونیان بە ڕێزەوە بیر دەهێنینەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکەیان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، بەڵێن دەدەین لە تێکۆشانی خۆماندا یادیان زیندوو ڕابگرین.
زانیاری دەربارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: شۆڕش ڕۆنی
ناو و پاشناو: ئەرهان مینگسار
شوێنی لەدایکبوون: قەرس
ناوی دایک-باوک: زەلیخان- عیسمەت
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ ی تشرینی دووەم ٢٠٢١، گارزان
ناسناو: تۆڵهەڵدان هیزان
ناو و پاشناو: مەعسوم یەڵماز
شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس
ناوی دایک-باوک: شەهناز- عەبدولکەریم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ ی تشرینی دووەم ٢٠٢١، گارزان
ناسناو: سەرهەڵدان گارزان
ناو و پاشناو: ڤێدات ئایدن
شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس
ناوی دایک-باوک: لێمان- محەمەد ئەمین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ ی تشرینی دووەم ٢٠٢١، گارزان