هەپەگە بەڕێزەوە یادی ٥ شەهیدی کردەوە

هەپەگە بەڕێزەوە یادی ٥ شەهیدی کردەوە کە لەساڵی ٢٠١٨دا شەهید بوون و وتی، " هاوڕێکانمان، شاهان، عەگید، مەزلۆم، دارا و سۆفی، ساڵی ٢٠١٨ پێشەنگایەتی بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون. بەڵێنمان بۆ دڵسۆزی بە ئامانجی شەهیدان دووبارە دەکەینەوە."

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:

ساڵی ٢٠١٨ بۆ مێژووی تێکۆشانمان زۆر گرنگ بوو کە دوژمن هێرشەکانی فراوان کردبوو. لەنێو ئەو ساڵە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ویستی تەڤگەری ئێمە بە تەواوی تەسفیە بکات، بەم ئامانجە هێرشی فراوانی ئەنجامدا. سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ رووی چەتەکانی کردە عەفرین و بەم شێوە چاوی بڕیە دەستکەوتەکانی گەلەکەمان. دواتر هێرشەکە لە هەموو کوردستان بڵاوبووەوە و ویستی تەڤگەری ئێمە بە تەواوی تەسفیە بکات. بەڵام سوپای داگیرکەری تورک لەگەڵ ئەوەی لە رووی نێدەوڵەتی هاوکاری وەردەگرێت، نەیتوانی لەبەرانبەر ئیرادەی پۆڵایی گەریلاکانی ئازادی کوردستان سەربکەوێت کە ئەو ئیرادەیەیان لە فەلسەفەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ وەرگرتووە. لە تێکشکاندنی سیاسەتی قێزەونی دوژمندا بێگۆمان سەدان شەهیدی فیداییمان ڕۆڵی دیارکەر دەبینن. ئەو قاڕەمانانەی کە ئەم سەرکەوتنەیان بەدەستهێناوە ، شەهیدانی ئێمەن. شەهیدە قاڕەمانەکانمان شاهان، عەگید، مەزلۆم، دارا و سۆفیش لە ساڵی ٢٠١٨ دا پێشەنگایەتی بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون. هاوڕێ شەهیدەکانمان جارێکی دیکە بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە و دڵسۆزی خۆمان بۆ بەجێهێنانی ئامانجەکانیان دووبارە دەکەینەوە.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: شاهان جیلۆ

ناو و پاشناو: بارش دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: گولیزار – محەمەد ئاتلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی تەمموزی ٢٠١٨ / وان

*

ناسناو: عەگید تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو:

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک:

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئابی ٢٠١٨ / بەستا

*

ناسناو: مەزلۆم تۆفان

ناو و پاشناو: مەزلۆم کزل

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: نورێ و موراد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی تەمموزی ٢٠١٨ / بەستا

*

ناسناو: دارا سەرهڵدان

ناو و پاشناو: فاتیح ئیپەکتەن

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: سەلیمە و محەمەد شەریف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی تەمموزی ٢٠١٨ - گەڤەر

*

ناسناو: سۆفی بەربانگ

ناو و پاشناو: ئەنسار دوشکون

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: سادقا و سەلاحەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئابی ٢٠١٨ - گەڤەر

شاهان جیلۆ

 

مازلۆم تۆفان

 

سۆفی بەربانگ

هەپەگە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا وێڕای ئەوەی باسی لە تێکۆشانی ٥ شەهیدەکەی کردووە، هەروەها رایگەیاند، "  هاوڕێمانمان شاهان، عەگید، مەزلۆم، دارا و سۆفی کە بەشداریکردنیان لە تێکۆشاندا بۆ ئازادی گەلەکەمان وەک ئەرک بینی، بە عیشقەوە خاوەنداریان لە ئەرکەکەیان کرد، شەڕی دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان هەموو رۆژێک فراوانتر کرد و مزگێنی سەرکەوتنیان بە گەلەکەماندا. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."

ف.ق