هەپەگە: بەڕێزەوە یادی فەرماندەکانمان بەدرەدین و ئایدن دەکەینەوە

هەپەگە بەڕێزەوە یادی بەدرەدین ئامانۆس و ئایدن ئامانۆس فەرمانددە پێشەنگەکانیان کردەوە کە لە ئامانۆس شەهید بوون و وتی، " لە کەسایەتی فەرماندە قاڕەمانەکانماندا بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە شۆڕشی ئازادی بە سەرکەوتوویی بگاتە ئامانج."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی فەرماندە پیشەنگەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:

"شۆڕشگێرانی کوردستان و تورکیا بە باوڕی شۆڕشی هاوبەشی گەلان و سۆسیالیزمی راستەقینە، لەسەر بناغەی ئامانجی کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکرات، نیو سەدەیە تێدەکۆشن. رێبەر ئاپۆ خاوەنداری لە ئامانج و یادکردنەوەی شۆڕشگێرە پیشەنگەکان و قاڕەمانەکان ماهیر جایان، ئیبراهیم کایپاکایا و دەنیز گەزمیش کرد و دەستی بە تێکۆشانی پەکەکە کرد و گەورە کرد. رێبەر ئاپح تێکۆشانی نیو سەدە بۆ ژیانی ئازادی گەلان بەڕێوەبرد، ئەمڕۆ بە عەقڵیەتی نەتەوەی دیموکراتی و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی گەلان جێبەجێ دەکات. تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی تورکیا ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی هەبەدەهە گەیشتووەتە واتە سەرەکی خۆی، بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانیش تێکۆشانێکی قاڕەمانانە بەڕێوەدەبرێت.

لەنێو دەیان ساڵدا زۆر شۆڕشگێری قاڕەمان و هێژای تورکیا بەشداریان لەم، هێڵ و تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ کرد، شەڕیان کرد و تاوەکو ئێستاش شەهید دەدەن، بوونەتە رۆح و عەقڵمەندی هاوبەشی برایەتی گەلان. هاوڕێمان بەدرەدین ئامانۆس کە وەک ڕۆڵەیەکی قاڕەمانی گەلی تورکمان لە بناری تۆرس هەستا و بەشداری تێکۆشان کرد، هەنگاوێک لە تێکۆشان نەگەڕایەوە، ٢٧ ساڵ بێوەستان شەڕی کرد و وەک ناوەکەی بە بەدرەدین هەڵوێستی پیشاندا، زۆر ئەرکی بە شەرەفی دایە سەر شانی و دوایین جار بووە فەرماندەی گۆڕەپانی ئامانۆس.

هاوڕێمان بەدرەدین ئامانۆس و ئایدن ئامانۆس کە وەک ڕۆڵەی عەسلی چیاکانی بۆتان و تۆرۆس دەستیان کردە ناو دەستیان و لە ئامانۆس بە قاڕەمانی شەڕیان کرد، بوون نە هیوای ئازادی گەلان، لە ساڵیادی شەهیدبوونەکەیاندا بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان لە خانەوادەی بەڕێزیان و گەلی هێژا و هەموو گەلی کوردستان و تورکیا دەکەین. لە کەسایەتی ئەو فەرماندە قاڕەمانانەدا بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە شۆڕشی ئازادی بۆ خۆش و براکان و گەلانمان بە سەرکەوتوویی دەگەیەنینە ئامانج.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: بەدرەدین ئامانۆس

ناو و پاشناو: ئیبراهیم شەنگول

شوێنێ لەدایکبوون: کارامان

دایک و باوک: فاتیمە و ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠/ ئامانۆس

*

ناسناو: ئایدن ئامانۆس

ناو و پاشناو: ئیسماعیل ئەربای

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: بەدرا و محەمەد شیرین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠/ ئامانۆس

****

بەدرەدین ئامانۆس

*****

ئایدن ئامانۆس

**