ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
'٢٧ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٠٠ بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودنی شاخی ئێف ئێم درا.
هێرشەکان بە بۆمبی قەدەغەکراو؛
'٢٥ی حوزەیران سەنگرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای خاپ ٤ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
لە ٢٤، ٢٥ و ٢٧ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار، شاخی جودی، شاخی ئامێدی ٦ جار، لە مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی هەکاری ٢ جار، لە خواکورک گۆڕەپانەکانی شاخی بەربزن و گۆشین ٢ جار، لە گارە گۆڕەپانەکانی گوندی چەمرۆبۆتکی و خێرێ ٢ جار بە گشتی ١٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان ئەنجام دران.
'٢٧ی حوزەیران گۆڕەپانەکانی کۆلیت و شێخزادەی خواکورک ٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و هێشتاش ئاگرەکە بەردەوامە.
٢٤، ٢٥،٢٦ و ٢٧ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار، شاخی جودی، شاخی ئامێدی، لە مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەری مەتینا، گۆلکا، گوندی شێلازێ و شاخی هەکاری، لە خواکورک گۆڕەپانەکانی دۆڵی لۆلان، شاخی شەهید حەقی، شاخی شەهید کاموران و کۆلیت ٢٥٦ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
سوپای تورکی داگیرکەر ٢٥ و ٢٧ی حوزەیران هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای زاپ، هەوڵیدا تونێلەکان بکۆڵێت و بە حەفارە بیانڕوخێنێت".
هـ . ب