هەپەگە: گۆڕەپانەکانی گەریلا بە دەیان جار تۆپباران کران
سوپای داگیرکەری تورک بە دەیان جار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گەریلایان تۆپباران کرد.
سوپای داگیرکەری تورک بە دەیان جار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گەریلایان تۆپباران کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛
" سوپای داگیرکەری تورک، ٤ و ٥ی کانونی دووەم، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، گردی جودی و گردی بەهار، سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلای لە نزیکک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆی لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامیدی، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس تۆپباران کرد."
ف.ق