راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"هاوڕێمان کەریم ئامەد کە لە هەرێمی مەتینا پێشەنگایەتی بۆ چالاکی سەرکەوتوانە دەکرد و گورزی قورسی لە دوژمن دەوەشاند و بە ئازایەتیەکەی ناسرابوو، ١١ی ئابی ٢٠٢٣ لە هێرشی دوژمندا شەهیدبوو. هاورێمان کەریم کە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی بوێر بوو، داهێنەری خۆی لە تاکتیک و هونەری لێدانی لە هەموو چالاکیەکەدا جێبەجێ کرد. رێبازی شەڕی تیمی گەریلای گەڕۆکی پسپۆڕی بە شێوەیەکی شارەزایانە جێبەجێ کرد، پێشەنگایەتی کرد و بووە یەک لە گەریلا نمونەییەکانی سەردەمی نوێ.
سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێمان کەریم دەکەین کە جەنگاوەرێکی پێشەنگی ئاپۆیی، رۆڵەی قارەمانی خەڵکی ئامەد بوو. بەڵێن دەدەین کە ئامانجی 'کوردستانی ئازاد، رێبەرایەتی ئازاد'ی هاوڕێمان کەریم بهێنینەدی.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان کەریم ئامەد بەم جۆرەیە:
ناسناو: کەریم ئامەد
ناو و پاشناو: حاجی کاسات
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: حەوا- عەبدوڵا
کات و شوینی شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠٢٣/ مەتینا