هەپەگە: هاوڕێمان رۆدی نالین شەهیدبوو

هەپەگە رایگەیاند، کە گەریلا رۆدی نالین ٣ی کانونی یەکەم لە کەربۆران شەهید بووە و بەڵێنیدا تێکۆشانی ئازادی کە بێ دوودڵی لەپێناویدا جەنگا، بگەیەنێتە سەرکەوتن. هاوکات سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەریلا رۆدی نالین، خەڵکی مێردین و گەلی کوردستان کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە رۆدی نالین (ئۆرهان ئەلما) لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین لە شەڕێکی دژواردا لەگەڵ سوپای تورکی داگیرکەر شەهیدبووە.

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"٣ی کانونی یەکەم لە دەوروبەری شارۆچکەی دەیوانی ناوچەی کەربۆرانی مێردین، دوو هاوڕێمان تووشی دوژمن بوون. هاوڕێیانمان بە چەکی کەسی بەرپەرچی سوپای تورکی داگیرکەریان داوەتەوە و بەوپەڕی ئازایەتیەوە شەڕیان کردووە. لەو شەڕە دژوارەدا هەردوو هاوڕێکەمان بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەونە دەست دوژمن گیانبازانە بەرەو شەهیدبوون چوون. یەک لەو هاوڕێیانەمان شەهید رۆدی نالینە. زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێکەی دیکەمان هەرکات یەکلایی بووە، بۆ گەلەکەمان و رای گشتیی رادەگەیەندرێت.

هاوڕێمان رۆدی کە رۆڵەی ئازای گوندی مارینێی وڵاتپارێز و خەڵکی مێردین بوو، لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە کە هاتە ناو ریزەکانی تێکۆشانەوە تا ساتی شەهیدبوونی بە ئازایانە و لەخۆبوردەییەکی گەورەوە تێکۆشا. بە گیانی فیدایی ئاپۆیی و وشیاری شۆڕشگێڕیی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا تا زۆر ئەیالەت و هەرێمی باکووری کوردستان لە هەموو شوێنێک بەو پەڕی خۆشەویستیە تێکۆشا. لەپێناو ئازادی گەلەکەمان و رێبەرەکەمان، بۆ پوچەڵکردنەوەی هێرشەکانی دوژمن، بۆ خاوەنداری لە یادی شەهیدان، بۆ سەرخستنی ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرشانی بە هەموو جۆرێک بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا کرد. هاوڕێکەمان لەو کاتەیدا سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەرکەکانی بوو، تووشی دوژمن بوو و بە شێوەیەکی شایەنی جەنگاوەری گیانبازانەی ئاپۆیی و قارەمانێتی هەرێمی مێردین لە دژی دوژمن شەڕی کرد و شەهیدبوو.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاورێمان رۆدی، خەڵکی وڵاتپاڕێزی مێردین و گەلی کوردستان دەکەین. بەڵێن و پەیمان دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئازادیی کە رۆدییەکان بە شێوەی گیانبازانە بەشدارییان تێداکرد و لەپێناویدا بێ دوودڵی شەڕیان کرد، بگەیەنینە سەرکەوتن.

ناسنامە هاوڕێمانی رۆدی نالین بەم جۆرەیە:

ناسناو: رۆدی نالین

ناو و پاشناو: ئۆرهان ئەلما

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: مەجبورە- عەبدولکەریم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣/ مێردین

هـ . ب