هەپەگە: هێزەکانی پەدەکە هێرشیان کردە سەر کەمپەکەمان لە گارە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی پەدەکە هەوڵیانداوە گەمپەکەیان لە گارە کۆنتڕۆڵ بکەن و وتی، "لەگەڵ ئەو هەوڵەش، هێزەکانمان شەڕیان نەکرد و چەکیان بەکار نەهێنا."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی پەدەکە هەوڵیانداوە گەمپەکەیان لە گارە کۆنتڕۆڵ بکەن و وتی، "لەگەڵ ئەو هەوڵەش، هێزەکانمان شەڕیان نەکرد و چەکیان بەکار نەهێنا."
هەپەگە لەبارەی ڕووداوی هەرێمی چەمانکێی باشووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا بانگەوازی بۆ راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی پەدەکە لەدژی کەمپەکانی گەریلا کرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لەگەڵ هوشیاریەکانمان، هەوڵیاندا بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش بچنە ناو کەمپەکەمان لە نزیک گوندی بەبادێ. لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانمان شەڕیان نەکرد و چەکیان بەکار نەهێنا."
هەپەگە وتی،"لەوێ دوو مین بە هامەرەکانیان تەقێنرایەوە و بەم شێوەیە هەوڵدرا کە ڕێگری لە پێشکەوتنەکانیان بکرێت."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە هێزەکانی گەریلا هیچ کاتێک نەبوونەتە لایەنی هێرشبەر و بەم شێوەیە بەردەوامی بە ڕاگەیەنراوەکە درا، "ئێمە بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی گەلی کوردستان نامانەوێت شەڕ ڕووبدات و ئەمەش بە شێوەیەکی ئاشکرا رادەگەیەنین.
ئێمە بانگ لە پەدەکە دەکەین کە دەست لە ئۆپەڕاسیۆنەکەی لەدژی کەمپەکانمان هەڵبگرێت. بەڵام با هەموو کەسێک بزانێت' ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، هێزەکانمان (گەریلا) لە چوارچێوەی خۆپاراستنی رەوادا خۆیان دەپارێزن."
ف.ق