هەپەگە: لە دوو رۆژدا ٢١ جار سەنگەرەکانی بەرخودان بۆردومان کراون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رۆژانی ١ و ٢ ی نیساندا لانیکەم ٢١ جار سەنگەرەکانی گەریلای بۆردومان کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"لە ١ی نیساندا هەرێمی شاخی چارچەلی مەتینا ٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

لە ١ و ٢ی نیساندا سەنگەرەکانی بەرخودان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و چەمچۆ و سیدا ١٩ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب