هەپەگە: لە ئاڤاشین ٣ داگیرکەری سزادران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ئاڤاشین لە داگیرکەرانیان دا و ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و کامێرایەکی چاودێری و کامێرایەکی جۆری تیلسکۆپ تێکشکێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیی هێزەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ئاڤاشین

لە ٢٠ی حوزەیران لە کاتژمیر ٠٩:٣٠ لە ناوچەى کیلیسە لە ئاڤاشین و کاتێک داگیرکەران کۆبوونەوە لێیاندرا. لەوێدا ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکی تریش بریندار بوو. لە هەمان کاتدا کامێرایەکی چاودێری و دوربینێکی جۆری تیلسکۆپ تێکشکێنرا.

لە ٢٠ی حوزەیران لە کاتژمیر ١٦:٣٠ دا لە دامێنەکانی چارچێلا لە ئاڤڵاشین بە چەکی قورس لە ٣ حەفارە و ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکی داگیرکەر درا. حەفارەکان و ئۆتۆمبێلەکە دەیانخواست بۆ داگیرکەران رێگای سەربازی دروست بکەن. گورزێکی بەهێز لەحەفارەکان درا و کاری دروستکردنی رێگاکان راوەستا.

لە ئاڤاشین و مەتینا کۆپتەر سوڕانەوە و ئەو ناوچانەیان بۆردومان کرد.

لە ١٩ و ٢٠ی حوزەیران لە تونێلەکانی شەڕدا لە ناوچەى وەرخەل لە ئاڤاشین بە بۆمب و کۆپتەری جەنگی ناوچەکە بۆردومان کران.

لە ٢٠ی حوزەیران دا لە کاتژمێر ٢١:٣٠ بۆ ٠٠:٠٠ کۆپتەر لە سەر هێڵی قاشورا لە مەتینا سوڕانەوە.

لە ٢٠ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ ٢٣:٠٠ داگیرکەران هێزەکانیان لە ناوچەى مەرڤانۆس و بانیستا لە ئاڤاشین بە کۆپتەر ئاڵۆڕ پێکرد.

لە ٢٠ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ بۆ ٠٣:٣٠ بە فڕۆکەی جەنگی ٤ جار ناوچەى شاخی سوور و ئاڤاشین بۆردومانکران.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".

ژ.ت