هەپەگە: لە زاپ داگیرکەرێک سزادرا
هەپەگە رایگەیاند، کە لە ٨-١٠ی کانونی یەکەم/ دیسەمبر لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤ چالاکیان کردووە. راگەیەندرا کە سوپای تورک بە دەیان جار هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای بۆردومان کردووە.
هەپەگە رایگەیاند، کە لە ٨-١٠ی کانونی یەکەم/ دیسەمبر لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤ چالاکیان کردووە. راگەیەندرا کە سوپای تورک بە دەیان جار هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای بۆردومان کردووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:
"٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس و نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.
٩ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا.
١٠ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس دەستوەردان بەرامبەر بە داگیرکەران ئەنجامدرا، جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا.
١٠ی کانونی یەکەم لە ٠٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران وەشێندرا. گورز لە سەنگەرێک درا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە، گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو؛
٨ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێی هەرێمی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
٨ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدای هەرێمی زاپ سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە جارێک بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٨، ٩ و ١٠ی کانونی یەکەم لە هەرێمی گارە دەشتی کافیا، گوندی شیێ ٣ جار، لە هەرێمی مەتینا گوندی شێلازێ، سەرێ مەتینا ٤ جار، لە هەرێمی خواکورک چەمی لۆلان، گۆشین، سنین، شاخی بەربزن، خنێرەی سەروو ٧ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٣ جار؛ بە گشتیی ١٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٨ی کانونی یەکەم هەرێمی خواکورک بە گەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران".
هـ . ب