هەپەگە: لە زاپ دوو سەنگەری داگیرکەران تێکشکێنران، داگیرکەرێکیش سزادرا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژائاستار لە زاپ بە چەکی قورس لە سەربازانی تورکی داگیرکەریان دا. لە چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزادرا، دوو سەنگەریش لەناوبران.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە زاپ؛

٢٤ی ئادار لە کاتژمێر ٠٠:١٠ هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە قەڵای بەدەویان دا. لەو چالاکییەدا لانیکەم داگیرکەرێک سزادرا و دوو سەنگەری داگیرکەرانیش تێکشکێنران و لەناوبران.

ئەو چالاکیەەمان لە کەسایەتی شەهیدانی هەفتەی قارەمانێتی ٢١-٢٨ ئادار بۆ بیرهێنانەوەی سەرجەم قارەمانانی نەمری کوردستان ئەنجامدرا.

٢٤ی ئادار لە کاتژمێر ١٧:٤٠ لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانەکانی شاخی بهار، شەهید شاهین و شەهید رۆستەم بە فڕۆکەی شەڕ ٣ جار بۆردومان کران. هەمان رۆژ لە کاتژمێر ١٨:٠٠ گۆڕەپانی شاخی ئێف ئێم لەلایەن بنکەسەربازییەکانی سەر سنوورەوە بە کاتیوشا بۆردومان کرا.

٢٤ی ئادار لە کاتژمێر ١٧:٣٠ لە هەرێمی خواکورک دەوروبەری چەمی لۆلان بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

٢٤ و ٢٥ی ئادار لە هەریمی مەتینا دەوروبەری شاخی هەکاری بە فڕۆکەی شەڕ ٤ جار بۆردومان کرا".

هـ . ب