هەپەگە رایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی بەرخودانی مێژوویی گەورە دەکەن و ئەم بەرخودانە گۆڕدراوە بۆ چالاکی داهێنەرانە و دەوڵەمەند. بەم جۆرە گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن. هێزەکانمان بە رێبازی ئەنجامگر تەکنەلۆژیای شەڕی سوپای تورکی داگیرکەر دەکەنە ئامانج. هێزەکانمان شەوی ١٦ی تەمووز لە زاپ هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج. هەلیکۆپتەرەکە کە دەیویست لە گۆڕەپانەکە بنیشێتەوە، کەوتە خوارەوە و لەناوچوو. ١٢ داگیرکەر لەناو هەلیکۆپتەرەکەدا برینداربوون. وێڕای سەربازێک بەناوی مستەفا و ٢ فرۆکەوان بە پلەی جێدار یەکەم (مولازم یەکەم)، دوو شارەزای تەکنیکی، پلەدارێک و ٧ داگیرکەر لە ناو هەلیکۆپتەرەکەدا برینداربوون، سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا ئەو چالاکیە گەورەیەی گەریلا بشارێتەوە".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکیەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان ئەم زانیارییەی راگەیاند:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ:
١٥ی تەمووز کاتژمێر ١٤:٣٤ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا کە دەیانویست کامێرای چاودێری حەراری لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار جێگیر بکەن و لەئەنجامدا جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
١٦ی تەمووز کاتژمێر ٠١:٣٥ هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکی داگیرکەریان وەشاند کە دەیویست لە شاخی نەورۆزی گۆڕەپانی بەرخودانی سآخی بەهار بنیشێتەوە. هەلیکۆپتەرە سکۆرسکیەکە گورزێکی گەورەی بەرکەوت و لەو شوێنە کەوتە خوارەوە کە دەیویست تیایدا بنیشێتەوە. ئەوە یەکلابووەوە کە لە هەلیکۆپتەرەکەدا سەربازێک بە ناوی مستەفا، دوو فڕۆکەوان بە پلەی جێداری یەکەم، ٢ شارەزای تەکنیکی، ئەفسەر و ٧ سەربازی داگیرکەر برینداربوون.
١٧ی تەمووز کاتژمێر ٠٠:٤٥ هێزەکانی یەژاستارمان دەستوەردانیان بەرامبەر بە هەلیکۆپتەرەکان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ئەنجامدا.
١٦ی تەمووز کاتژمێر ١٩:٤٠ درۆنێکی سەربە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم کرایە ئامانج و لەناوبرا.
١٧ی تەمووز کاتژمێر ٠١:٣٠ بە تاکتیکی سابۆتاژ لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم درا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا پرۆژۆکتۆرێک، کامێرایەکی حەراری و تەقەمەنی داگیرکەران لە ناوبرا.
١٥ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٣٥ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی وەشێندرا و گورز لە سەنگەرێک درا.
١٦ی تەمووز کاتژمێر ١٣:١٥ و ١٧:٤٥ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا و سەنگەرێک لەناوبرا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٦ی تەمووز کاتژمێر ١٨:٤٠ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە هەرێمی مەتینا؛
١٦ی تەمووز کاتژمێر ٠٠:٣٠ هێزەکانمان دەستوەردانیان بەرامبەر بە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان لە گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیلی ئەنجامدا. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان، هەلیکۆپتەرەکە ناچار بوو لە گۆڕەپانەکە دووربکەوێتەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە:
١٦ ی تەمووز تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٥ و ١٦ی تەمووز گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، شاخی شەهید هێمن، لۆلان، کۆلیت، سنین و شاخی شەهید هاواری هەرێمی خواکورک ١٢ جار، گۆڕەپانەکانی گرێ، زەنگل و دەشتی کافیای هەرێمی گارە ٣ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٣ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێی هەرێمی مەتینا ٢ جار، بە گشتی ٢٠ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٥، ١٦ و ١٧ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینای هەرێمی مەتینا، لە رێگەی هەلیکۆپتەری هێرشبەرەوە بۆردومان کران".
هـ. ب