هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ١٩ی ئایاردا لە مەتینا شەهید بوون و وتی، " بە بڕیاریان لەسەر تێکۆشان، بوون بە میلیتانی نمونەی و جێی خۆیان لە مێژوویی ئازادیدا گرت."

بەشێکی راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"١٩ی ئار یەکینەیەکی سوپای داگیرکەری تورک لە بارەگای کانی ماسی بەڕێکەوت و ویستی لە دەوروبەری گردی ئۆرتێی مەتینا بۆسەیەک دابنێت. هێزەکانمان چاودێری ئەو یەکینەیەی دوژمنیان کرد و دەستوەردانیان کرد. لە شەڕدا و بۆردومان دوای شەڕدا، میرزا و ئاندۆک فەرماندە قاڕەمانەکانمان کە تاوەکو دوایین سات تێکۆشانیان کرد، شەهید بوون. هیزەکانمان ٢٠ی ئایار لە دەوروبەری گردی ئۆرتێ دوژمنیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و بە سابۆتاژ چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو. داگیرکەران دوای چالاکیەکە ویستیان بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کوژراوەکانیان لە گۆڕەپانی شەڕ بگوازنەوە. هێزەکانمان بە بەهیزی لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا و دەستوەردانیان کرد. بە دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری کشانەوە.

٢٣ی ئایار کاتژمێر ١١:٠٠ لە ناوچەی ئامێدی سەر بە دهۆکی باشوری کوردستان هێزەکانمان بە چەکی قورس لە بارەگای سەربازی کانی ماسێی سوپای تورکدا. لە چالاکیەکەدا ئامانجەکان بە سەرکەوتوویی پێکران.

هەردوو چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانمان لە مەتینا ئەنجامدران، بۆ تۆڵەی هەردوو فەرماندەکەی قاڕەمانمان هەڤاڵان میرزا و ئاندۆک بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: میرزا ڕێناس

ناو و پاشناو: ئایهان ئینالخان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: هالیزە و زەنیار

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢ / مەتینا

*

ناسناو: ئاندۆک شۆڕش

ناو و پاشناو: محەمەد ئەتە

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: رەمزیە و محەمەد فەسیح

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢ / مەتینا

*

میرزا ڕێناس

هەپەگە وێڕای ئەوەی باسی لە تێکۆشانی هەردوو شەهیدەکە لە ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا کردووە وتی، " هاوڕێکانمان میرزا و ئاندۆک، بە داواکاری و بریارداریەکی گەورە لەسەر تێکۆشان، بوون بە میلیتانی نمونەیی و جێی خۆیان لە مێژوویی ئازادیدا گرت. سەرەخۆشی خۆمان سەرەتا لە خانەوادەی هێژای شەهیدان و خەڵکی وڵاتپارێزی ئامەد و هەموو گەلی کوردستان دەکەین."

ف.ق