هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی بڵاو کردەوە

هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلا شەهیدی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، ئەم تێکۆشانە، کە شەهیدە قارەمانەکانمان بۆیان بەجێهێشتووین بە ئەرکی شۆڕشگێڕانەمان بە ئەنجامی دەگەیەنین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە سەبارەت بەو ٤ گەریلا شەهیدە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"لەو کاتەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، هاوڕێیانمان خەڵەف، شاهین، ڕێناس و رنجبەر بەشداری بەرخۆدانیان کرد و بە فیداکارییەکی زۆرەوە خەونە داگیرکارییەکانی دوژمنیان تێکشکاند. هەڤاڵانمان لە دژی دوژمن شەڕیان کرد و شەهید بوون. ئەو هەڤاڵانە لە ڕۆژی سەرەتای بەرخۆدانەوە بۆ تێکشکاندنی دوژمن بەشدارییان لە کار و چالاکیی جۆراوجۆردا کرد. هەم ژێرخانی بەرخۆدانیان ئامادە کرد و کاتێک کاتیشی هات ڕاستەوخۆ و چالاکانە بەشدارییان لە ریزەکانی پێشەوەی بەرخۆدان دا کرد. هەڤاڵانمان خەڵەف، شاهین، ڕێناس و ڕەنجبەر، کە بە بەرخۆدانێکی گەورە و تامەزرۆیی ئازادییەوە بەشدارییان لە بەرخۆدانی مێژوویی دا کرد، وەک فەرماندە پێشەنگەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی شەهید ساواش مەرەش میراتێکی گەورەی بەرخۆدانیان بۆ بەجێهێشتین. ئێمەش بەڵێن دەدەین، بە جێبەجێکردنی ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانمان بۆ هێنانەدیی ئامانجی شەهیدە قارەمانەکانمان تێبکۆشین، کە بۆ ئێمەیان بەجێهێشتووە. بە بەرپرسیارییەکەوە، کە شایستەیان بێت تێدەکۆشین و دەجەنگین".

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان:

نازناو: خەڵەف تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: سەرحەد ئەردۆغان

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: سابریە - کامیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

-

-

****

نازناو: شاهین بۆتان

ناو و پاشناو: سەردار سالگجاک

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: خەزاڵ - دەروێش

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

-

****

نازناو: رێناس دێرک

ناو و پاشناو: جەمیل ئاکار

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: فاتمە - حەمدوڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

نازناو: ڕەنجبەر رێباز

ناو و پاشناو: محەمەد عوسمان

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: شەمسە - مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

هەڤاڵانمان خەڵەف، شاهین، ڕێناس و رەنجبەر بە هەڵوێست و فیداکاریی خۆیان لە ژیاندا، لە شەڕی ئازادیماندا پێشەنگایەتییان بۆ هاوڕێیانی خۆیان کرد. با سەری بنەماڵە هێژا و بەنرخەکانی هەڤاڵانمان خەڵەف، شاهین، ڕێناس و ڕەنجبەر و سەری گەلی وڵاتپارێزمان ساخ بێت و بەڵێن دووپات دەکەینەوە، کە تێکۆشانی شەهیدەکانیان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین".

ژ.ت