هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی گەریلای یەژاستار سیبەل چەلیک (تاڤین تێکۆشین)ی ئاشکرا کرد کە لە بەستا شەهیدبووە و رایگەیاند، "هەموو کات بەو تایبەتمەندییە ناوازانەی خۆی یادی دەکرێتەوە و پێشەنگایەتی تێکۆشانمان دەکات".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە راگەیەندراوی ٥ی شوباتی ٢٠٢٣دا رامانگەیاندبوو کە سوپای تورکی داگیرکەر ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی بەستا دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان کردووە، لە ٢٢-٢٣ی کانونی دووەمدا لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێکی دژوار روویداوە. رامانگەیاندبوو کە لەو شەڕەدا لەگەڵ شەش هەڤاڵی دیکەمان هاوڕێمان نودا-زۆزان ئۆجالیش لە ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ شەهید بووە. بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دواتر هاتن، ئاشکرابوو کە هاوڕێمان نودا شەهید نەبووە و لەسەر ئەرکی خۆیەتی. ئاشکرابوو کە لەو شەڕە دژوارەدا هاوڕێمان نودا شەهید نەبووە، بەڵام هاوڕێمان تاڤین تێکۆشین شەهیدبووە. لەبەر ئەو هەڵەیەی ئەنجامدرا داوای لێبوردن لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان نودا و سەرجەم گەلەکەمان دەکەین.

جەنگاوەری پەکەکە و پاژک هاوڕێمان تاڤین بە کەسایەتی تێکۆشەری خۆی، بە هەڵوێستی روونی خۆی لەسەر هێڵی ئازادی ژن و هەوڵدانی بۆ ئەوەی ببێتە هاوڕێیەکی باشی رێبەر ئاپۆ، بووە نمونەی بێهاوتای دڵسۆزی بۆ وڵات. سەرباری ئەوەی لە ئەوروپا لەدایکبوو و لەوێش گەورەبوو، هەرگیز لە راستی کوردستان دانەبڕا و لەو پێناوەدا تێکۆشا. بەو هەڵوێستەی خۆی بووە هێڵی تێکۆشانی گەنجانی کوردستان.

هاوڕێمان تاڤین بە تێکۆشانی ئەفسانەیی خۆی لە بۆتان و شەڕی گیانبازانە لە دژی دوژمن پێشەنگایەتی بۆ هاوڕێیانی کرد. لە سەرەتا بنەماڵە هاوڕێمان تاڤین ئێمە سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێمان تاڤین تێکۆشین بەم جۆرەیە:

ناسناو: تاڤین تێکۆشین

ناو و پاشناو: سیبەل چەلیک

شوێنی لەدایکبوون: ئەڵمانیا

ناوی دایک – باوک: نازیمە- خەیری

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣/ بەستا

هـ . ب