هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە باگۆک شەهید بووە

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە باگۆک شەهید بووە و وتی، "شەهیدانی باگۆک دەبنە هۆی سەرکەوتن."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:

"سوپای داگیرکەری تورک لە سەرەتای مانگی کانونی یەکەمدا لە هەرێمی مێردین دەست بە ئۆپەڕاسیۆنی فراوان کرد. لە کاتی ئۆپەڕاسیۆنەکاندا کە چەندین رۆژ بەردەوام بوون، ٦ ژنە گەریلای ئێمە کەوتنە ناو شەڕەوە و ٢ ڕۆژ شەڕێکی گەورەیان لە هەرێمەکە بەڕێوەبرد. ژنە هاوڕێکانمان بە فەرماندەیی هەڤاڵ هیرا بەرخۆدانێکی گەورەیان بەڕێوە برد و هەڵوێستی خۆڕادەستنەکردنی ژنانی کوردیان پیشاندا. لەو شەڕەدا ٦ ژنە هاوڕێمان کە بە شێوەیەکی قاڕەمانی شەڕیان کرد، شەهید بوون. ئاشکرا بوو کە دوو گەریلا کە شەهید بوون، هاوڕێکانمان هیرا ئولاش و سیمانور کایا بوون. ناسنامەی هاوڕێکانی دیکەمان دوای کۆکردنەوەی زانیاریەکان بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان ئاشکرا دەکرێت.

ناسنامەی هاوڕێمان هیرا بەم شێوەیەیە:

ناسناو: هیرا ئۆلاش

ناو و پاشناو: دەنیز ئۆرەک

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

دایک و باوک: چیچەک و حسێن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ / مێردین

هەپەگە لەگەڵ ئەوەی باسی لە تێکۆشانی گەریلا هیرا لە ریزەکانیدا بۆ ئازادی وڵات و گەل کرد هەروەها وتی، " هاوڕێمان هیرا بە بەرخۆدانی بەردەوامی ٢١ ساڵ، بەها و شکۆی بە تێکۆشانی ژیانی وڵاتێکی ئازادی گەلەکەمان و تێکۆشانی ئازادی ژنان بەخشی. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی بەشەرەفی هەڤاڵ هیرا و هەموو گەلی کوردستان دەکەین."

ف.ق