هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاورێمان دۆغا بە بەشداربوون، بڕیارداری، بڕوای پتەو، تامەزرۆیی بۆ سەرکەوتن، شێوازی گورزوەشاندن لە دوژمن و رۆحی گیانبازی توانی شێوازی سەردەمی نوێ جێبەجێ بکات و لەو رووەوە بووە گیانبازێکی نمونەیی".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو گەریلا شەهیدەوە رایگەیاند:

"هاوڕێمان دۆغا ڤیان لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە دژی دوژمن بە قارەمانێتی و پێداگرییەکی گەورەوە شەڕی کرد، گورزی قورسی لە دوژمن وەشاند و شەهیدبوو. هاوڕێمان دۆغا کە وەک شەڕڤان، فیدایی و ژنی ئازادی کولتوری خوداوەندەکان، بۆ ئەوەی نەهێڵێت داگیرکەران لەسەر ئەو خاکەی مرۆڤایەتی تیایدا گەشەی کردووە، بیچەوسێننەوە، بە رەنجێکی گەورە تێکۆشا، بۆ ئەوەی بتوانێت شێوازی تیمە پسپۆڕەکان لە ناو گۆڕەپان و تونێلەکان بە تاکتیکی سەردەمی نوێی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بە سەرکەوتوانە جێبەجێ بکات، بێ دوو دڵی بەشداربوو".

بە هەڵوێست، دەستپێشخەری و چالاکبوونی خۆی، پراتیکێک کە هێزی ئازایەتی و ورەی بە گەریلاکان دەبەخشی، نیشاندا. هاورێمان دۆغا بە بەشداربوون، پێداگری، بڕوای پتەو، تامەزرۆیی بۆ سەرکەوتن، شێوازی گورزوەشاندن لە دوژمن و رۆحی گیانبازی، توانی شێوازی سەردەمی نوێ پێکبهێنێت و لەو رووەوە بووە گیانبازێکی نمونەیی. رۆحی فیدایی، بەشداربوونی نمونەیی، یەکگرتوویی بەهێز، ئازایەتی، لەسەرخۆیی، توڕەیی لە دژی دوژمن، تامەزرۆیی بۆ سەرکەوتن، ئیرادە و هەڵوێستی جەنگاوەری سەردەمی نوێ کە هاوڕێ دۆغا نیشانیدا، ئەو هەموو کات رێنیشاندەری ئێمە و هاوڕێیانمانە و ئامانج و خەونەکانی ئەو دەگۆڕدرێت بۆ راستی. لە سەر ئەو بنەمایە ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بە نرخی ئەو و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێمان دۆغا ڤیان بەم جۆرەیە:

ناسناو: دۆغا ڤیان

ناو و پاشناو: گوڵبەهار هیزمالی

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک- باوک: ئەمینە - حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣/ زاپ

هـ . ب