ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلایانە کە لە زاپ شەهیدبوون ئەم زانیارییەی راگەیاند:
"لە فەرماندە گەورەکانی سوپای ژنانمان ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی زاپ فەرماندەمان مەلسا موش و هاورێیانمان گۆڤەند و نودا ساڵی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە هێرشەکانی دوژمندا شەهید بوون. لە کەسایەتی ئەو هاوڕێ قارەمانانەماندا کە فەرماندەی پێشەنگی دۆزی ئازادیمانن، جەنگاوەرانی گیانبازی پاژک و نوێنەری راستەقینەی بزوتنەوەی ژنانی ئازادن، هەموو شەهیدانی شۆڕش بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنیەوە، هاوڕێیانمان مەلسا، گۆڤەند و نودا لە یەکەم رۆژەوە کە هاتنە ناو ریزەکانی بزوتنەوەی ئازادییەوە تا دوا هەناسەیان، وزەیان بە خۆشەویستی و هەوڵێکی گەورە، بۆ ئازادی گەلەکەمان، گەلانی بندەست و نەتەوەی ژنی بندەست نیشاندا. بۆ ئەوەش لە هەلومەرجی هەرە دژواردا، لە کاتە بێ ئامان و بێ دەرفەتیدا، بە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی خۆیان کردە سەرچاوەی هێز، رێگە چارە، هیوا و ئازادی. بێ دوودڵی بەسەر سەنگەرەکاندا بازیاندا، ئەرکی خۆیان بە جێگەیاند، هەرگیز نەوەستان، بە بوێری شەڕیان کرد و جوانترین بەهاکانیان بە هاوڕێیەتی پیرۆز ئافراند. وەک جەنگاوەران و فەرماندەکانی پێشەنگی یەژاستار، لە پێناو جێبەجێکردنی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا بە راستترین شێوە، لە زاپ پێشەنگییان بۆ گەریلایەتی سەردەمی نوێ کرد، لەوپێناوەشدا بێ وچان زەحمەتیان کێشا، بڕوایان بە گەریلایەتی سەرکەوتن هەبوو و بە بێ دڕدۆنگی بەرگی کرداریان بەبەردا کرد. بۆ ئەوەش هەرگیز لە فیداکاری نەکشانەوە، گیان لەسەردەست شەڕیان کرد، بەهای گەورەیان بە دۆزی ئازادی بەخشی و بوونە پێشەنگی بە سوپابوونی ژنانمان و لە زاپ بوونە هێما. هاوڕێیانمان مەلسا، گۆڤەند و نودا لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە. بەڵێن دەدەین کە بە مسۆگەر کردنی ئازادی ژن تۆڵەی گەورە لە ئەقڵیەتی پیاوسالاری دەسەڵاتدا و نەتەوە-دەوڵەتی فاشیستی ئەو بکەیەنوە، بە دڵنیاییەوە ئامانجی ئەوان دەگەیەنینە سەرکەوتن. بەو هەستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانی شەهیدمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: مەلسا موش
ناو و پاشناو: دیلەک ئۆزەر
شوێنێ لەدایکبوون: موش
ناوی دایک-باوک: مەلیکە-رەحمی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: گۆڤەند زاگرۆس
ناو و پاشناو: گوڵشا پۆڵاد
شوێنێ لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک-باوک: فاتمە - نەجات
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: نودا وان گۆیی
ناو و پاشناو: رازان یەڵدرم
شوێنێ لەدایکبوون: وان
ناوی دایک-باوک: حیکمەت - عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هاوڕێیانمان مەلسا، گۆڤەند و نودا بەو بەهایانەی بۆ تێکۆشانی ئازادیمان ئافراندیان، ئەرکی وڵاتپارێزی خۆیان بە شێوەی بە نرخ بەجێگەیاند و بوونە نمونە بۆ تەواوی گەلەکەمان. سەری بنەمای بە نرخمان ساغ بێت، چەندە بەو رۆڵە قارەمانانەیانەوە سەربەرزبن، شایەنیانە".
هـ . ب