هەپەگە: سەنگەرێکی داگیرکەران لەناوبرا

چالاکی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا بێ پسانەوە بەردەوامە. لە چالاکیەکاندا داگیرکەرێک سزادرا، سەنگەرێک و چەکێکی بۆمبهاوێژ لەناوبران.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکاندا داگیرکەرێک سزادرا، سەنگەرێکی و چەکێکی بۆمبهاوێژ لەناوبران. سوپای تورکی داگیرکەر ١٩ جار بە چەکی کیمیایی، ٢ جاریش بە بۆمبی قەدەغەکراو و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلان بۆردومان کرد. هاوکات گۆڕەپانەکانی گەریلا ١٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران".

زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٢٠ت کانونی دووەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە نزیک گوندی سیدایاندا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا سەنگەرێک بە چەکێکی بۆمبهاوێژەوە لەناوبرا.

٢٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٩:٣٠، ١١:٠٠ و ١٦:٢٠ لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆکەکانمان ٣ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە دەوروبەری گوندی سیدایان دا.

٢٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٦:٢٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی تیمە گەرۆکەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە زنیک گۆڕەپانی چەمچۆیاندا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا؛

٢٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٩:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمیاندا.

٢٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تیمە گەرۆکەکانی یەژاستارمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی؛

٢٠ی کانونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ١٩ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

٢٠ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٤:٣٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٩و ٢٠ی کانونی دووەم گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، لە گارە گۆڕەپانەکانی کانیسارک، دەریێ حرچ، شاخی زانگل، گوندی گوزە و دەشتی کافیا، لە خواکورکیش گۆڕەپانی بەردەسور ١٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٠ی کانونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب