هەپەگە: تۆڵەی شەهیدانی جودی دەکەینەوە

هەپەگە ناسنامەی شەش گەریلای بڵاوکردەوە کە لە جودی شەهیدبوون و رایگەیاند، " بە تایبەتی لە چیا سەرکەشەکانی بۆتان لە باکور و هەموو شوێنێکی کوردستان بیرەوەری شەهیدانی قارەمانمان بە زیندوویی دەمێنێتەوە، بە دڵنیاییەوە ئامانجی ئەوان دەهێنینە دی".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکان ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:

"لە چیاکانی جودی شڕنەخ سوپای تورک لە گۆڕەپانی شاخی هرمۆ دەستی بە ئۆپراسیۆنێک کرد. دوای ئەوەی لە ١٦ی کانونی یەکەمدا بە فڕۆکەی شەڕ و هەلیکۆپتەری هێرشبەر بە دژواری گۆڕەپانەکەی بۆردومان کرد، لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەران شەڕ روویدا. هەڤاڵانمان هارون، سارا و روکەن ٢ رۆژ بە بوێری و ئازایەتیەکی زۆرەوە لە دژی هەموو تەکنەلۆژیایەکی شەڕ و بە سەدان سەربازی دوژمن شەڕیان کرد و شەهید بوون و یەکێکیش کەوتە دەستیان. لەو شەڕەدا سێ داگیرکەر برینداربوون. ئێوارەی ١٩ی کانونی یەکەم تیمێکی گەڕۆکمان لە دژی هێزی دوژمن چالاکی ئەنجامدا و بۆماوەیەک شەڕ روویدا. کەو شەڕەدا کە تا ٢٠ی کانونی یەکەم بەردەوام بوو ٥ داگیرکەر سزادران، ٣ داگیرکەریش بە سەختی برینداربوون. هەروەها بە گوێرەی زانیارییە خۆجێییەکان هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەریش خراوەتەخوارەوە. لەو شەڕەدا کە دوو رۆژ بەردەوام بوو هاوڕێیانمان رێبەر، ئامارا و باهۆز گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاند، بە قارەمانی زۆرەوە تا دوا هەناسەیان شەڕیان کرد و دواتر نارنجۆکیان بە خۆیاندا تەقاندەوە و بە شێوەیەکی فیدایی شەهیدبوون.

هاوڕێیانمان هارون، سارا، روکەن، رێبەر، ئامارا و باهۆز لە چیای مێژوویی جودیی بۆتان پێنج رۆژ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەکی شەڕ، لە ناو هەلومەرجی نابەرابەردا خۆڕاگرییان کرد، بە ئازایەتی و بە گیانێکی فیدایی شەڕیان کرد گورزی قورسیان لە دوژمندا و بە قارەمانێتی شەهیدبوون. ئەو هاوڕێیانەمان بەردەوام دەبنە فەرماندەی پێشەنگی ئێمە. ئەو شەهیدە قارەمانانەمان کە بۆ چەندین ساڵ لە ناو هەلومەرجی بێ ئاماندا لە ناو بێ دەرفەتیدا بە گیانبازیەکی گەورە لە دژی داگیرکەران شەڕیان کرد، بە ژیان، چالاکی و رێپێوانی خۆیان بەرەو شەهیدبوون چوونە ناو مێژووی تێکۆشانی ئازادییەوە. یادی شەهیدانی قارەمانمان بەتایبەتی لە چیا سەرکەشەکانی بۆتان لە باکور و لە تەواوی کوردستان بەرزرادەگیرێت، تۆڵەیان دەکرێتەوە و ئامانجی ئەوان بە دڵنیاییەوە سەردەخرێت. لەسەر ئەو بنەمایە سەری بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانی شەهیدمان و سەری گەلی سەربەرزی بۆتان و گەلی کوردستان ساغ بێت.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناو و پاشناو: عایشە كاپار

ناسناو: ئامارا ڕوبار

شوێنی لەدایكبوون: ئەتروش

دایك و باوك: تایبەت-ئەحمەد

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢ / جودی

ناو و پاشناو: سەبری یوماك

ناسناو: هارون چەكدار

شوێنی لەدایكبوون: شرناخ

دایك و باوك: نارنج-حەمدی

كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢ / جودی

ناو و پاشناو: مەدیا گۆك

ناسناو: سارا هێڤی

شوێنی لەدایكبوون: سێرت

دایك و باوك: گوڵهان-ئیبراهیم

كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢ / جودی

 

ناو و پاشناو: تۆرونتای یڵدریم

ناسناو: باهۆز ئەبەخ

شوێنی لە دایكبوون: وان

دایك و باوك: ئەسماپەری-شەوكەت

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی كانوونی یەكەم ٢٠٢٢ / جودی

 

ناو و پاشناو: گولەر گونگەن

ناسناو: ڕوكن گابار

شوێنی لەدایكبوون: شرناخ

دایك و باوك: ئاسیە-حاجی

كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢ / جودی

 

ناو و پاشناو: یوسف مالگاز

ناسناو: رێبەر كچی

شوێنی لەدایكبوون: شرناخ

دایك و باوك: خەزال-عبدولكەریم

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢ / جودی

هـ . ب