هەپەگە: تیمەکانی گەریلا ١٦ داگیرکەریان سزادا - نوێکرایەوە -

تیمە گەڕۆکەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان گورزی گەورە لە داگیرکەران دەوەشێنن. لە چالاکیەکاندا ١٦ داگیرکەر سزادران، گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا. داگیرکەران کە گورزی گەورەیان بەردەکەوێت، چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وتی، " سوپای داگیرکەری تورک لە پاییزەوە لە بۆتان دەستی بە ئۆپەراسیۆنی فراوانی داگیرکەری کردووە. هێزەکانمان بە وەستاییەکی زۆر بەشێکی زۆر ئۆپەراسیۆنەکانیان پووچەڵ کردووەتەوە. داگیرکەران لەم دواییانەدا لە گۆڕەپانی جوودی دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە، هێزەکانی گەریلا گەڕۆکمان وڵامی بەهێزی داگیرکەران دەدەنەوە و گورزی گەورەیان لێدەوەشێنن.

لە گۆڕەپانی زاپ و ئاڤاشین هێزەکانمان بە تاکتیکی تیمەکانی گەریلای گەڕۆک چالاکی ئەنجام دەدەن. چالاکیەکان بەردەوامن. تیمەکانی گەریلای گەڕۆک گورزی گەورە لە داگیرکەران دەدەن. هێزەکانمان لە سەنگەرەکانی شەڕ بەرخۆدان گەش دەکەن و تێکۆشان بە رۆحی فدیدایی ئاپۆیی بەردەوامە. سوپای داگیرکەری تورک لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانی گەریلاوە گورزیان بەردەکەوێت و ناتوانن لە بەرانبەر سەنگەرەکانی شەڕ ئەنجام بەدەست بهێنن. سوپای تورک وەک هەموو کاتێک چەکی کیمیایی لە هێرشەکانی بەکاردەهێنێت.

هێزەکانمان لە باکور تاوەکو باشور چالاکی دەکەن، لە چالاکیەکاندا بە گشتی ١٦ داگیرکەر سزادراون، داگیرکەرێک بریندار بوو و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا.

زانیاری لەسەر چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمی بۆتان

لە گۆڕەپانی جوودی بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار چالاکی ئەنجامدران.

لە ٢٩ی نیساندا لە گردی هەندەکێ، هێزەکانی یەژەئاستارمان دوژمنیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵ، کاتژمێر ١٥:٠٠ بە شێوەیەکی رێکخراو لە دوو لاوە لە داگیرکەراندرا. لە چالاکیەکاندا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران. دوای چالاکیەکە داگیرکەران گۆڕەپانەکەیان بۆردومان کرد و بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانیان دوورخستەوە.

لە ٢٩ی نیساندا لە گۆڕەپانی تەیری باز هێزەکانمان داگیرکەرانیان کۆنتڕۆڵ کرد و کاتژمێر ١٨:٠٠ تیمەکانی گەریلامان هێرشیان کردە سەر داگیرکەران و بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک لە داگیرکەراندرا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەران ترسان و دەوروبەریان گولەباران کرد. داگیرکەران ئێوارە بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی لە گۆڕەپانی شەڕ دوورخستەوە.

لە ٣٠ی نیساندا کاتژمێر ١٠:٣٠، هێزەکانمان لە گۆڕەپانی تەیرێ باز لە دوولاوە بە قەناس لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرژەر سزادران. دوای چالاکیەکە داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە. سوپای داگیرکەری تورک کە گورزی گەورەی بەرکەوت، بە هەلیکۆپتەر و هاوەن و ئۆبۆس هێرشی کردە سەر گۆڕەپانەکە و لە ٣٠ی نیساندا بە ناچار ئۆپەراسیۆنی داگیرکەران راوەستا.

لە چالاکیە کاریگەریەکاندا ٧ داگیرکەر سزادران. چالاکیەکە لەلایەن تیمەکانی گەرۆک لە گۆڕەپانی بۆتان بۆ تۆڵەی سێ هەڤاڵمان ئەنجامدرا کە لە زاپ و ئاڤاشین شەهید بوون.

لە هەرێمی ئاڤاشین

لە ١ی ئایاردا کاتژمێر ٠٠:٠٠ لە دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەردەمی وەرخەلی لە دوولاوە بە تاکتیکی سوئقاست چالاکی ئەنجامدرا و ٢ داگیرکەر سزادران. دوای چالاکیەکە گۆڕەپانی بەرخۆدان بە ئۆبۆس تۆپبارانکرا.

لە ١ی ئایاردا کاتژمێر ١٣:٢٠دا ٣ سەنگەری داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٣ سەنگەر تێکشکێنران.

لە ١ی ئایار کاتژمێر ١٥:٣٥، داگیرکەران ویستیان لە هەرێمی وەرخەلێ جێگیر ببن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لێیاندرا. داگیرکەران کە دوای چالاکیەکە کشانەوە، بە چڕی ناوچەکەیان بۆردومان کرد.

لە هەرێمی زاپ

٣٠ی نیسان بە شەو هەلیکۆپتەرەکان ویستیان لەسەر ناوچەی ئامێدی دهۆکی ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکە بفڕن و بچن بۆ هەرێمی بەرخۆدانی کورەژارۆ و لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا گورزی کاریگەر لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی درا و بە ناچاری لە ناوچەکە کشانەوە.

لە ٣٠ی نیساندا سوپای داگیرکەری تورک سەنگەرەکانی شەڕی لە گردی شەهید جوودی هەرێمی بەرخۆدانی کارکەر و ٢ی ئایار گردی بەرخۆدانی شەهید شاهین بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران. گازی کیمیایی رەنگ سپی و تاڵ، بەکارهێنرا.

لە ١ی ئایاردا کاتژمێر ١٠:٥٠ هێزەکانی یەژەئاستارمان لە دوولاوە گورزیان لە داگیرکەراندا کە ویستیان لە دەوروبەری سەنگەرەکانی گردی شەهید هارونی بەرخۆدانی سەردەمی کورەژارۆ جێگیر ببوون. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندارکرا.

١ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ٠٧:١٥ و ١١:٠٠ داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی کەڤرێکونی هەرێمی بەرخۆدانی کورەژارۆ لەلایەن هێزەکانمانەوە بە قەناس ٣ جاران کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٣ داگیرکەر سزادران. هەمان رۆژ کاتژمێر کاتژمێر ١٤:٠٠ داگیرکەران لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و گولەبارانکران و داگیرکەرێک سزادرا.

رۆژی ١ی ئایار کاتژمێر ١١:١٥ داگیرکەران لە سەنگەرەکانی شەڕ لە گردی ئۆرتێی هەرێمی بەرخۆدانی کارکەر کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

١ی ئایار کاتژمێر ١٢:٢٠ داگیرکەران لە دەوروبەری هەرێمی بەرخۆدانی سەردەمی وەرخەلێ لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.

لە ١ی ئایاردا گۆڕەپانەکانی گردی جوودی، چەمچۆ، ساجای هەرێمی زاپ بە دەیان جار لە بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران و ١١ جاریش لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا. هەمان رۆژ سەرلەبەیانی لە بارەگاکانی سەر سنورەوە هەرێمی وەرخەلێی تۆپبارانکرا.

١ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ١٨:٠٠ و ٠٠:٠٠ گردی هەکاری هەرێمی مەتینا لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و لەلایەن فڕۆکەکانەوە کرایە ئامانج."

ف.ق