هەپەگە یادی ٥ گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت

هەپەگە ٥ گەریلای شەهیدی بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، "لە رێپێوانی پیرۆزی ئازادیمان، تا کۆتا هەناسەیان پێداگرییان لەسەر جەنگاوەریی ئاپۆیی کرد و ویستیان وەڵامدەرەوەی هیواکانی گەلەکەمان بن".

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدانەوە ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"ساڵی ٢٠١٨ کە بە گیانبازییەکی گەورە، هەوڵێکی بێهاوتا و ئیرادەی ئاپۆیی مەزن بەڕێکرا، یەک لە دژوارترین ساڵەکانی تێکۆشانمان بوو. لەو ساڵەدا کاتێک دوژمن بە دوای پاکتاوکردنی رەهاوە بووە جەنگاوەریی ئاپۆیی بۆ ئەوەی لەبەرامبەر هێرشەکاندا ببێتە وەڵام و هیوای ئازادی بە زیندوویی رابگرێت، هەڤاڵانمان بە ئیرادەیەکی گەورە خۆڕاگرییان کرد و شەهید بوون. هاوڕێیانمان جگەرخوێن، چارچەل، دڵگەش، شەڕڤان و بروسک لە رێپێوانی پیرۆزی ئازادیماندا تا کۆتا هەناسەیان، پێداگرییان لە سەر جەنگاوەری ئاپۆیی کرد و ویستیان بۆ هیوای ئازادی گەلەکەمان ببنە وەڵام.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: جگەرخوین شاهۆ

ناو و پاشناو: کەریم کەریمپوور

شوێنی لەدایکبوون: مەریوان

ناوی دایک-باوک: سەلما- وەیسی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: چارچەل شەمزینان

ناو و پاشناو: زیکری چەلیک

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک-باوک: بینناز- مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: دڵگەش سەرحەد

ناو و پاشناو: ئۆزال ئایماز

شوێنی لەدایکبوون: قەرس

ناوی دایک-باوک: زڵێخا- سلێمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: شەڕڤان کۆچەر

ناو و پاشناو: ئەرکان ئاک

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک-باوک: ساجیدە- عەبدوڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

 

ناسناو: بروسک ئاندۆک

ناو و پاشناو: وەیسی ئاسڵان

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک-باوک: ئیپەک - جەودەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

هـ . ب