هەپەگە یادی دوو شەهیدی بەرزڕاگرت
هەپەگە بەرێزەوە یادی دوو گەریلای شەهیدی کردەوە و رایگەیاند، "هاورێیانمان باگەر و ئازاد بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان لە رێکخستن و بەکردەوەکردنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لە دڵی گەلەکەماندا جێیان کردەوە".
هەپەگە بەرێزەوە یادی دوو گەریلای شەهیدی کردەوە و رایگەیاند، "هاورێیانمان باگەر و ئازاد بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان لە رێکخستن و بەکردەوەکردنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لە دڵی گەلەکەماندا جێیان کردەوە".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلایانەی لە مێردین شەهیدبوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
"ئاشکرابوو کە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا لە مێردین لە هێرشێکی دوژمندا هاوڕێیانمان باگەر ئاندۆک و ئازاد موسکان کە لەناو کاروباری یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە)دا بوون، شەهیدبوون. هاوڕێیانمان باگەر و ئازاد وەک شەڕڤانانی فیدایی ئاپۆیی لە زۆر گۆڕەپانی کوردستان لە دژی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قڕکەر شەڕیان کرد، بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە گەلەکەمان لە بەرزترین ئاستدا جێبەجێکرد و بوونە رۆڵەی بژاردەی ئەم گەلە. هاوڕێیانمان باگەر و ئازاد کە بە کەسایەتی خۆڕاگر و پێداگرییان لەسەر تێکۆشان جەنگاوەرانی نمونەیی ئاپۆیی، بە ئەرک و بەرپرسیارێتیان لە رێکخستنکردن و بەکردەوەیی کردنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ جێیان لە دڵی گەلەکەماندا کردەوە. وەک رێبوارانی رێگەی خەباتکار، چیاگەڕ و زەریانەکان لەناو کاروباری یەپەسەدا لەپێناو ئافراندنی راستی گەلی شەڕکەر رەنجی گەورەیان کێشا و لە مێژووی تێکۆشانی گەلەکەماندا جێگەیەکی شکۆمەندانەیان کردەوە.
لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا جارێکی دیکە بە رێز و پێزانینەوە هادی هاوڕێیانمان باگەر و ئازاد دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی ئەوان دەکەین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: باگەر ئاندۆک
ناو و پاشناو: خەیری کاپڵان
شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح
ناوی دایک- باوک: مەهدیە- عەبدولستار
کات و شوێنی شەهیدبوون: تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ مێردین
ناسناو: ئازاد موسکان
ناو و پاشناو: موسا پۆلات
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: سالیمە- شێخموس
کات و شوێنی شەهیدبوون: تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ مێردین
هـ . ب