هەپەگە یادی شەهیدان نودا و شیاری بەرزڕاگرت

هەپەگە گەریلا شەهیدەکان نودا و شیاری بەرزڕاگرت کە بەر لە ٧ ساڵ لە زاپ شەهیدبوون.

راگەیەندراوەکەی هەپەگە لەسەر ئەو بابەتە بەم جۆرەیە:

"جەنگاوەرانی فیدایی ئاپۆیی هاوڕێیانمان شیار و نودا بە هەموو جۆرێک بەشدارییان لە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەماندا کرد و لە هەموو ساتێکدا مۆرکی خۆیان لە سەرکەوتنی گەورەدا و لە ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧ دا شەهیدبوون. هاوڕێیانمان شیار و نودا وەک شەڕڤانانی ئازا و گیانباز میراتێکی تێکۆشانیان لە پاش خۆیان بەجێهێشت، کە هەرگیز لەیاد ناکرێت. ئێمە هاورێیانمان شیار و نودا بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یاددەکەینەوە و بەڵێنی سەرخستنی تێکۆشانی ئەو دووپاتدەکەینەوە.

هاوڕێمان شیار کە شەڕڤانی فیدایی تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەی بوو، کە لە بەرەوڕووی سیاسەتی نکۆڵی و سڕینەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و کۆلۆنیالیست بووەوە، بە هەڵوێستی خۆی لەناو ژیاندا، بە هاوڕێیەتی بەهێزی خۆی و هەوڵەکانی لە پێناو هاورێیانیدا بووە جەنگاوەری ئاپۆیی نمونەیی. هاورێمان هەموو ساتێکی ژیانی وەک پەروەردە دەبینی، دەیویست رۆڵی لە بەرەوپێشچوونی هاوڕێیانیدا هەبێت و بە شارەزابوونی خۆی لە رووی سەربازییەوە، بە ئەزمونی ئایدۆلۆژیکی و هەڵوێستی پێداگرانەی لەسەر هێڵی گیانبازی ناوی خۆی لە مێژووی تێکۆشاندا نوسیەوە. هاوڕێمان شیار وەک رێبوار و شوێنکەوتوویەکی هاوڕێ گیانبازەکانی شانی دایە بەر ئەرکی مێژوویی و لەپێناو ئەوەی شایەنی شەهیدان بێت، هەوڵی زۆری خستەگەڕ و رەنجی کێشا.

هاوڕێیانمان نودا کە بە بڕیارداری و ئیرادەی گەورەوە رێپێوانی ئازادی گەیاندە بەرزترین ئاست، لەسەر هێڵی فیدایی بێدوودڵی هەنگاوی نا، لەسەر رێچکەی زیلانبوون هیچ شتێک نەیتوانی ببێتە لەمپەر لەبەردەمیدا. وەک گەریلایەکی یەژاستاری شارەزا و سەرکەوتوو هەموو ئەرکێکی بە جددیەت و هەستیاریەوە راپەڕاند. هاوڕێمان کە لەلایەکەوە شایەتی ستەمی دەوڵەتی تورک و لەلایەکیشەوە شایەتی بەرخودانی گەریلابوو لە کوردستان و بەم جۆرە گەورەبوو، هەموو کات هەوڵی دەدا گورزی گەورە لە دوژمن بوەشێنێت. هاورێمان بە پێداگرییەوە لە هەموو ساتێکی ژیانیدا پێداگربوو لەسەر ئەوەی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بەکرداری بکات، گیانبازی بۆخۆی کردە شێوەیەکی ژیان و تا کاتی شەهیدبوونی سازشی لەسەر هێڵی گیانبازی نەکرد. وەک جەنگاوەرێکی قارەمانی پەکەکە و پاژک بەرپەرچی دوژمنی دایەوە و بەرپرسیارێتی خۆی بەجێگەیاند.

جەنگاوەرانی فیدایی پارتەکەمان پەکەکە و رۆڵە قارەمانەکانی گەلەکەمان هاوڕێیانمان شیار و نودا میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان لەدوای خۆیان جێهێشت. سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەنرخەکەیان و گەلی وڵاتپارێزی وان و شڕنەخ و سەرجەم کوردستان دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: شیار جودی

ناو و پاشناو: ئەرسین ئاڤراس

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: زوبەیدە- تاهیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧/ زاپ

ناسناو: نودا هێرش ئاندۆک

ناو و پاشناو: دەنیز بایار

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: فاتمە- مەتین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی ئەیلولی ٢٠١٧