هەپەگە یادی شەهیدانی گارێی کردەوە
هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ساڵێ ٢٠١٦دا شەهید بوون و وتی، "بەڵێن بێت ئامانجی سەرکەوتنی شەهیدەکانمان کە لە ئەستوی ئێمەدایە، جێبەجێ بکرێت."
هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ساڵێ ٢٠١٦دا شەهید بوون و وتی، "بەڵێن بێت ئامانجی سەرکەوتنی شەهیدەکانمان کە لە ئەستوی ئێمەدایە، جێبەجێ بکرێت."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٦ گەریلای ئازادی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە گارێ شەهید بوون راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک بۆ ئەوەی گەلەکەمان لەناوببات، هێرشی بەو جۆرەی لە بەرانبەر تەڤگەری ئازادی کوردستان ئەنجامداوە کە لە مێژوودا نەبینراوە. لەو چوارچێوەیەدا ساڵی ٢٠١٦ هێرش لە بەرانبەر گارێ ئەنجامدرا. لە هێرشەکەدا هاوڕێکەمان فەرماندە دلێر و رۆڵە پێشەنگەکانی گەلەکەمان چیچەک، ئەکین، دەستان، شەڕڤان و زەردەشت شەهید بوون. ئێمە ئەو هاوڕێیانەمان بەبیردەهێنینەوە کە لە سەرکەوتندا هەنگاویان بەرەو دواوە نەنا و بە هەڵوێست و بەشداریکردنیان رەنجێکی زۆریان کێشاوە.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: دلێر ئاندۆک
ناو و پاشناو: جبرائیل روستەمی
شوێنی لەدایکبوون: کامیاران
دایک و باوک:سەلما و وەلید
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: گارێ / ٥ی ئابی ٢٠١٦
*
ناسناو: چیچەک گابار
ناو و پاشناو: ئاخین باهار چاگرگا
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک و باوک: تەرفیە و بەژدار
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: گارێ / ٥ی ئابی ٢٠١٦
*
ناسناو: ئەکین دلۆجان
ناو و پاشناو: ئاسیمە دانش
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک و باوک: رەشیدە و ئەمین
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: گارێ / ٥ی ئابی ٢٠١٦
*
ناسناو: دەستان ئامەد
ناو و پاشناو: مزگین شەنەر
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک و باوک:دڵشا و داود
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: گارێ / ٥ی ئابی ٢٠١٦
*
ناسناو: شەڕڤان جودی
ناو و پاشناو: سەلاحەدین چاگیرگا
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەج
دایک و باوک: بەهار و ئیلیاس
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: گارێ / ٥ی ئابی ٢٠١٦
*
ناسناو: زەردەشت کەڤەروک
ناو و پاشناو: فەرهاد تەمەل
شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە
دایک و باوک: سوبحەیە و عەبدوڵلا
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: گارێ / ٥ی ئابی ٢٠١٦
***
هەپەگە لە بەردەوامەی راگەیەنراوەکەیدا باسی لە خانەوادەی شەهیدان و تێکۆشانیان لە نێو تەڤگەری ئازادی کوردستاندا کردووە کە هەر یەکەیان لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لەدایکبوون و بە بەشداریان لە ریزەکانی هەپەگە، هەوڵیانداوە پلان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پوچەڵ بکەنەوە.
لە کۆتاییدا هەپەگە ئاماژەی بەوەدا: "سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێکانمان دلێر، چیچەک، ئەکین، دەستان، شەڕڤان و زەردەشت دەکەین کە بە تێکۆشانیان و بە شەهیدبوونیان بەهاکانی گەلەکەمانیان خوڵقاند، هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلەکەمان لە کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین، ئامانجی سەرکەوتنی شەهیدەکانمان کە لە ئەستوی ئێمەدایە، جێبەجێ بکرێت."
ف.ق