هەپەگە یادی شەهیدانی زاگرۆسی کردەوە

هەپەگە یادی پێنج گەریلای کردەوە کە لە شەمزینان شەهید بوون و وتی: " بەڵێن دەدەین کە ئێمە تێکۆشانی هاوڕیانی شەهیدی قارەمانی خۆمان بە سەرکەوتن بنەخشێنین."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە شەمزینان شەهید بوون ئاشکرا کرد. هەپەگە دەربارەی ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

" لە شەری هەرێمی حەکاری سەر بە ناوچەی شەمزینان-ی جوولەمێرگدا کە لە ٩ی تەمووزی ٢٠١٨دا لە نێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای داگیرکەری تورک شەڕ ڕوویدا و لەئەنجامی هێرشی ئاسمانی  فڕۆکە جەنگییەکاندا  هاورییانی ئێمە دەلیل، ئیسەر، هاروون، ڕووکەن و ڤیان شەهید بوون.

 

ناسنامەی هەڤالانی شەهید بەم شێوەیە:

ناسناو: دەلیل باهۆز

ناو و پاشناو: نوورەدین مووستەفایی

شوێنی لەدایک بوون: ماکۆ/ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناوی دایک/باوک: بەسرا- مووستەفا

شوێن و رێکەوتی شەهید بوون: شەمزینان/٩ی تەمووزی ٢٠١٨.

ناسناو: ئەسەر ئەردال

ناو و پاشناو: فاتما بۆر

شوێنی لەدایک بوون: جوولەمێرگ

ناوی دایک/باوک: عکیسە / سلێمان

شوێن و ڕێکەوتی شەهید بوون: شەمزینان/ ٩ی تەمووزی ٢٠١٨.

ناسناو: ئادار گابار

ناو و پاشناو: شابان ساگنچ

شوێنی لەدایک بوون: وان

ناوی دایک/ ناوی باوک: موسلێمە/  خەسرەو

شوێن و ڕێکەوتی شەهید بوون: شەمزینان/ ٩ی تەمووزی ٢٠١٨.

ناسناو: ڕووکەن ئێرش ئاڤەنت

ناو و پاشناو: ئەیلەم بارتین

شوێنی لەدایک بوون: جولەمێرگ

ناوی دایک/ باوک: دەلال. خالید

شوێن و رێکەوتی شەهید بوون: شەمزینان/ ٩ی تەمووزی ٢٠١٨.

ناسناو: ڤیان یەڵماز

ناو و پشناو: گۆلۆ تێنیچ

شوێنی لەدای بوون: وان

ناوی دایک/ باوک: نادرەشاە/ ڕەسوول

شوێن و ڕێکەوتی شەهید بوون: شەمزینان/ ٩ی تەمووزی ٢٠١٨.

'هاورێ دەلیل'

هاوڕێ دەلیل لە شاری ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بوو و بە چاند و کلتوری کۆنی کوردەواری گەورە بوو. ڕۆژهەلاتی کوردستان لە دژی سیاسەتی پاکتاوی دەوڵەتی تورک لە سەر گەلی کورد بەردەوام بەرخۆدانی کردووە، بەشێوەیەکی چالاکی بەشداری لە تێکۆشان کردووە و بەدەلی داوە، بە ڕامانی رێبەر ئاپۆ  لەدژی سیستەمی پیلانگێڕ و داگیرکاری لە هەموو پارچەکانی کوردستان دەستیان بە بەرخۆدان کردووە. هاورێ دەلیل بە چاندێکی بەهێز بە بە هەموو شێوازی بەرخۆدان و شۆرش بەم شێوەیە گەورە بووە، هاتنەسەر رێگەی سەرفەرازی وەک ئەرێک دەبینی.هاورێ دەلیل ماوەیەکی زۆر لە زاگرۆس گەریلایەتی کرد، بەردەوام سەرکەوتنەکانی خۆی زیاتر کردووە، قارەمانێکی تر بە زاگرۆس زیاد بووە. خۆی لە فەلسەفەی ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ قووڵ کردبوو، لە پراکتیکی گەریلایەتی بووە شۆرشگێڕێکی  فیدایی پیشەنگ. هاوڕێ دەلیل لە چالاکی ٨سالەی خۆیدا لە زاگرۆس بە ڕەنجێکی بێ وێنە بووە خاوەن داستانێکی مێژوویی. هاورێ دەلیل لە گەلیک چالاکیدا  کە گورزی سەختی لە داگیرکەران داوە شوێنی گرتووە، هەموو ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی ئەنجام داوە. بووە درێژەدەری فەرمانداری نەمری زاگرۆس ڕەشید سەرداران و ئەرکە مێژووییەکانی خۆی بە باوەڕێکی بەهێزەوە ئەنجام دەدا. هاورێ دەلیل بەردەوام لە ناو تێکۆشانی زاگرۆسدا شوێن پێی دیاردەبێت.

' هاوڕی ئیسەر'

هاورێ ئیسەر لە کۆمەڵگەیەکی وڵاتپارێز، ڕەنجدەر کە لە پیناو تەڤگەری ئازادی کوردستان بەدەلیکی زۆریان داوە مەزن بووە و سیاسەتی قڕکەری و سەرکووتی دەوڵەتی تورکی ناسی و لە تەمەنێکی گەنجیدا لە دژی ڕژیمی تورک دەستی بە تێکۆشان کرد. هاورێ ئیسەر کە لە زانکۆ کرایە ئامانجی نەژادپەرەستەکان، ئەو ڕاستییەکانی بینی کە تێکۆشان دەبێت لەناو ڕیزی گەریلا بێت و ساڵی ٢٠١٤  بەشداری ناو ڕیزی گەریلا بوو. هاوڕێ ئیسەر کە لە چاندیکی ڕەنجدەر و چیایی هاتبوو لە سەر ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ قووڵ بوویەوە و لە هێڵی پراکتیکدا ئامانجی ئەوە بوو کە ببێتە گەریلایەکی شارەزا. لە ماوەیەکی کورتدا لە گەل زاگرۆس بوونە یەک و بووە گەریلایەکی پێشەنگ. لە چوارچێوەی پارادیگمای ژنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ خۆی سەرلە نوێ خولقاندەوە، بووە درێژەدەری زیلان و لەسەر ڕێبازی راستی تێکۆشانی کرد. هاورێ ئیسەر بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی ژیانی کرد، لە چیاکانی زاگرۆس بە رۆحێکی فیدایی لە دژی داگیرکەران شەری کرد. لە گەلێک چالاکی لەدژی داگیرکەران شەری کردووە، بەردەوام بە جیدی بوون و فیداکاری مەزن لە پێوەر و بەر پرسیاری خۆی خاوەنداری کردووە و ئەرکەکانی خۆی بەجێگە هاوردووە.  لەگەل زاگرۆسدا بووە یەک، بە ڕەنجێکی پۆڵایین پێشەنگایەتی بەرخۆدانی کرد. هاوڕێ ئیسەر بە رەنج و بەرخۆدانی خۆی وەک سەمبوولی ژنی ئازاد لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا ژیان بکات.

'هاورێ هارون'

هاورێ هارون لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بووە و لە نزیکەوە ستەم و زەختی دەولەتی تورکی هەست پێکردووە، سەری لەهەمبەر ئەو سیاسەتانە دانەنەواند و تێکۆشانی کردووە. هاوڕی هاروون کە تێکۆشانی هەڤاڵانی شەهید کاریگەری تێدا کردووە و بۆ ئەوەی کە درێژە بەو تێکۆشانە بدات و ئاگای لە بەرپرسیارەتی خۆی بوو و بە بڕیارێکی ڕادیکال بەشداری ناو ڕیزی گەریلا بووە. هاوڕێ هارون کە بە ڕەنج و فیداکاری  خۆی چاندی ڕەنجدەری و بەرخۆدانی بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کردە یەک و بە دڵسۆزییەکی مەزن خاوەنداریەتی لە بەرپرسیارەتی مێژوویی خۆی کرد. لە سەر ڕێبازی شەهیدان بە دلسۆزی و ڕۆحی شۆڕشگێڕی فیدایی ئاپۆیی هەڵسووکەوتی کرد و ئەرکی خۆی بەجێگە هاورد. هاوڕێ هاروون بە ڕۆحی شۆرشگیڕێ فیدایی ئاپۆیی ڕەنجێکی بێ وچانیدا و وەک سەمبوولی تێکۆشانی ئێمە خۆی هەتاهەتایی کردەوە.

'هاوڕێ رووکەن'

هاورێ ڕووکەن لە گەڤەر لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بوو، هەر لە تەمەنی گەنجیەوە دبێتە هۆگری تێکۆشانی ئازادی، هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆسەر کوردستان دەبینیت. لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە درندەیی هێرش دەکاتە سەر هەموو بەهاکانی گەل و هەول دەدات هەموو کورد لەناوبەرێت تێکۆشانێک دروست بووە، بە هزری ئەوەی کە ئەمە پێوەری تێکۆشانی هەرکوردێکە، بۆ ئەوەی کە تۆڵە لە فاشیزم بکاتەوە و ئەرکی مێژوویی خۆی بەجێگە بهێنێت بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. بە داخوازیکی مەزن لە قۆناغێکی پەروەردەدا زۆر گۆرا، لە سەر ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ قووڵ بوویەوە و بووە فەرماندەیەکی ئازای گەریلا. لە تێکۆشانی گەریلا لەو کاتەدا کە چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گەلی ئێزدیی لە شەنگال، لە ناو گروپێ پیشەنگی گەریلادا بوو و چوونە شەنگال و بەرخۆدانی مێژوویی گەریلایان تۆمار کرد. لەدژی چەتەکانی داعش  و هزری تاریکی  ڕەنجێکی مەزنی دا، بۆئەوەی کە لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە چەتەکانی داعش  تەیار دەکات، شەر بکات ، بەرەو چیاکان بەرێکەوت. هاوڕێ ڕووکەن لە دژی هێرشی داگیرکەر بە رەنجێکی پۆڵایین بەرخۆدانی کرد،  بە تێکۆشان و کەسایەتی شۆرشگێڕانەی خۆی بووە پێشەنگی تێکۆشانی ئازاد.

' هاويێ ڤیان'

هاورێ ڤیان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بووە، لە ناو چاندێکی  بەرخۆدێر گەورە بووە،  بە بیرەوەی وڵاتپارێزی هەڵویستی لە دژی ستەم، لەکوردستان کردووەتە بنگەی تێکۆشانی خۆی.هاوڕێ ڤیان بەم ورە و باوەرییەوە گەورە بوو.  هیچکات ستەمەکانی دەولەتی داگیرکەری تورکی لەسەر کوردستان قەبووڵ نەکرد، لە دژی داگیرکاری و سیاسەتی پیلانگێڕی، گەیشتە ئەو ئەنجامە کە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. هاورێ ڤیان لە ماوەیەکی کورتی ژیانی گەریلایەتیدا پیشکەوتنی باشی بینی، بۆ ئەوەی کە لە سەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و ئایدۆلۆژیای ڕزگاری  ژن قووڵتر بێتەوە هەوڵی زۆری دا. بە عەشقێکی بێوێنە ئەوینداری چیاکان بوو، لەتێکۆشانی کرداری دا بووە خاوەن سەرکەوتنێکی گەورە. لە ژیانی گەریلایەتیدا هەموو ئەرکەکانی خۆی بە باشی تێپەڕاندووە.

سەرەتا سەرخۆشی لە بنەماڵەی هەڤالانی قارەمانی خۆمان  و گەلی کوردستانی وڵاتپاریز دەکەین و بەڵێن دەدەین کە دریژەدەری رێبازی پیرۆزی شەهیدن بین."

ک-ش