حەقی ئارمانج: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر زیانەکانی خۆی لە باکوور دەشارێتەوە

لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی هەپەگە، حەقی ئارمانج باسی لەوەکرد دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باکووری کوردستان لە گەریلا دەترسێ، بۆیە هەموو کاتێک لە ئۆپراسیۆندایە و وتی: "سوپای تورک زیانی جدیی بەرکەوتووە."

حەقی ئارمانج

حەقی ئارمانج لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی هەپەگە بۆ ڕادێوی دەنگی گەل قسەیکرد و هەڵسەنگاندی بۆ دۆخی شەڕ لە باکووری کورستان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و تێکۆشانەکانی گەریلا کرد.

حەقی ئارمانج ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەموو گۆرەپانەکانی کوردستان، وە لەسەروی هەموویەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرش دەکات و گەریلا بە ئەزموونی ساڵانەیەوە بۆ گورزلێدان و ئامانج وەرگرتن لە دووژمن ئامادەن. حەقی ئارمانج ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەوڵەتی تورک شکستەکانی خۆی لەبەرانبەر گەریلا دەشارێتەوە و هەوڵدەدات لە ڕێگەی میدیای شەڕی تایبەتەوە ئەو پەیامە لە ڕای گشتیدا بڵاوبکاتەوە کە گەریلا لە باکووردا نەماوە و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا: "گەریلا توانای خۆپارێزی لەبەرانبەر هەموو تەکنیکەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکدا هەیە و چ کاتێک بیەوێت دەتوانێت چالاکی ئەنجام بدات. دەوڵەتی تورک ئۆپراسیۆنەکانی بە پشتیوانی پاسەوانانی خاین-هاوکار ئەنجام دەدات. بە زانیارییەکانی ئەوانەوە ئۆپراسیۆنەکان ئەنجام دەدات. لە دەستپێکی تێکۆشانی چەکداراییەوە تاوەکو ئێستا دەوڵەتی تورک ئەم ڕێبازە بەکاردەهێنێت. گەر وانەبووایە ئەوا دەوڵەتی تورک سەرەڕای هەموو دەرفەتە سەربازییەکانی نەیدەتوانی ئاوا بەشێوەیەکی بەردەوام ئۆپراسیۆنەکانی لە چیاکانی کوردستاندا بەردەوام بکات. بەداخەوە لەم ئۆپراسیۆنانەدا دەستی خاین و هاوکاران هەیە."

هەڵسەنگاندنەکانی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هەپەگە، حەقی ئارمانج بەم شێوەیە:

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە. لەبەرانبەردا تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت. دۆخی کۆتایی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چۆنە و چیە؟

لەسەرەتادا سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو زیندانیان سیاسی دەکەم. لەم کۆتایەندا هاوڕێمان هەبوون پیرۆ و بۆتان ئۆسیان شەهیدبوون، لە کەسێتی هەردوو هاوڕێی شەهیدماندا هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان بە ڕێز و حورمەتەوە یاد دەکەمەوە و هیوای تەندروستی باش بۆ بریندارمان دەخوازم.

لە ئێستادا گەلەکەمان، تەڤگەرمان و دۆستانمان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لە دژی دەوڵەتی فاشیزمی تورک لە تێکۆشانێکی گەورەدان. گەورەترین تێکۆشان لە لایەن رێبەر ئاپۆوە لە ئیمراڵی بەڕێوەدەبرێت. لە هەموو جیهاندا لە لایەن دۆستان و گەلەکەمانەوە تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، چونکە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە گرنگە. هەربۆیە هەموو کەسێکی بە ویژدان و ئازادیخواز پشتگیری دەدات بەم تێکۆشانە. هەر بۆیە هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانەکان گەورەتر و بەهێزتر دەکات.

تێکۆشانەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاش بەشێکە لە تێکۆشانی گشتی. ڕاستە هێرشەکانی سەر خاکی باشووری کورستان زۆرتربووە، دووژمن هەوڵدەدات ئامانجی داگیرکاری لە باشوور هەمیشەی بکات. لەبەرامبەر ئەمشدا گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە نێو تێکۆشانێکی گەورەدان. لە دوای وەرزی بەهارەوە دووژمن دەیویست لە مەتینا، هەرێمی شەهید دەلیل و خواکوڕک گۆرەپانەکانی بەرفراون بکات، بەڵام دووچاری تێکۆشانی گەورەتری گەریلا بوویەوە. لەم ماوانەی کۆتایشدا لە حەفتانین تا خواکوڕک تێکۆشانێکی گەورە هەیە و چالاکیەکان بەردەوامن و گورزی کوشندە لە دەوڵەتی تورک دەدرێت. تابێت شەڕ قوڵتردەبێتەوە. دەوڵەتی تورکیش لە ئەنجامی ئەو گورزانەی لە گەریلاوە دەیخوات ناچاربووە لە رێگەی میدیای شەڕی تایبەتەوە زانیاری نادروست و درۆ بڵاوبکاتەوە. چەند ڕۆژ جارێک لێدوان بۆ میدیای شەری تایبەت دەدەن، دەڵێن ئەوەندە هێرشمان ئەنجامداوە و ئەوەندە گەریلامان کوشتووە. چەندین هێرشی ئاسمانی پیشان دەدەن کە لە گۆڕەپانێکدایە هیچ گەریلای لێ نیە. وە هێرشەکانی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەردەوامە.

دووژمن کاریگەری بەرخۆدانەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ئەو گورزانە دەشارێتەوە کە لەلایەن گەریلاوە بەریدەکەوێت. ئەمە ڕێبازێکی شەڕی تایبەتە و ساڵانێکە ئەمە دەکات و زیاتری کردووە. بەڵام تابێت تێکۆشانەکانی گەریلا گەورەتر دەبێت و بە تاکتیکی کاریگەرتر و دەوڵەمەندترەوە چالاکیەکان ئەنجام دەدەین. ئیدی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوون بە پسپۆر لە شەڕی سەردەمییدا. چەندین شەهیدمان وەک شەهید دۆغان زنار و ئاخین موش بە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانیانەوە لە ئاسمان و زەوویەوە گورزی کوشندەیان لە دووژمن خستووە. هەر خۆی دۆخی سوپای تورک ئاشکرایە چۆنە. هەوڵەدەدەن بە فرۆکەی کەشف و هێرشی ئاسمانی مۆراڵ بدەن بە سەربازانیان. هۆکاری ئەو ڕاگەیاندراوانەی لەم دوایەدا دەیدەن بە میدیای شەڕی تایبەت هەر ئەمەیە. لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا رێکەوتنیان سازاندووە، دیسانەوە لە خیانەتەکانی پەدەکە سود وەردەگرن و دەیانەوێت شەڕێکی هاوبەش پێشبخەن. گەریلا لە بەرانبەر هەموو ئەمانەدا تەدبیری خۆی وەرگرتووە و خاوەن ئەزموونی چەند ساڵەیە. هەموو کاتێک لە ئامادەکارییدایە بۆ ئەوەی گورزی کوشندەتر لە دووژمن بخات و ئەنجامی کاریگەرتر بەدەست بهێنێت.

لەم ماوەیەی دواییدا هەم لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هەم لە باکوری کوردستان لەم دواییانەدا شەهادەت دروست بوو، ڕاگەیەندرا کە فەرماندەکان ئاڵان مەلازگر و بەروار دێرسیم و سەرحەد پاتنۆس شەهید بوون، دەتوانی باسی ژیان و پێگەی ئەم فەرماندە بەنرخانە بکەیت؟

ئێمە لە ئێستادا بەرەنگاری دوژمنی داگیرکەر دەبینەوە و لەو پێناوەدا بەدیلی قورس دەدەین. بەم دواییانە هەڤاڵ هەبوون و بۆتان لە ناوچەکە ئامەد شەهید بوون. ئەم هەڤاڵانە بەساڵانە بۆ ئازادی گەلەکەمان هەوڵ و تێکۆشانیان داوە. هەڤاڵ هەبوون فەرماندەیەکی گەنج بوو و لە زۆر بواردا کار و تێکۆشانی سەرکەوتووانەی ئەنجامداوە. ئەو لە هەر ناوچەیەک کە مایەوە تێکۆشانی زۆریدا. زۆر خوازیاری ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووانە بوو لە باکوری کوردستان دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک. بەم قەناعەت و ئیرادەیەوە ڕووی کردە باکوری کوردستان. هەڤاڵ بۆتان، کە لەگەڵیدا شەهید بوو، گەنجێکی خەڵکی بۆتان بوو. بەساڵانێکی زۆر لە ناوچەی ئامەد ماوەتەوە و خۆی باش پێش خستبوو و بەپێی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپو پێشکەوتبوو و لەسەر ڕێگای قارەمانانی کوردستان درێژەی بە تێکۆشاندا.  هەردوو هەڤاڵمان بەرخۆدانێکی زۆریان نیشاندا و شەهید بوون، لە هەمان کاتدا گورزێکی قورسیان لە دوژمنی داگیرکەری تورک و هاوکارە خیانەتکارەکانیاندا، تا دوا هەناسە بەرخۆدانیان کرد و قارەمانانە شەهید بوون.

هەروەها هەڤاڵ ئاڵان مەلازگر کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو، هەڤاڵێکی کۆن بوو و لە زۆربەی هەرێمەکاندا تێکۆشانیکرد. لە ساڵی ١٩٩٧تا ١٩٩٨هەڤاڵ ئاڵانم دەناسی. بەشداری لە چالاکییەکانی بۆتاندا کردووە. ماوەیەکی زۆر لە هەرێمی گابار و ماوا ماوەتەوە. تێکۆشانی زۆری کردووە و بەشداری زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکان بووە و گورزی قورسی لە سوپای داگیرکەری تورک داوە. لە تەمەنی گەنجیدا لە چەندین کار و پڕۆژەی جۆراوجۆردا بەشداری سەرکەوتوانەی کردووە. لە هەر شوێنێک چالاکی هەبووە هەڤاڵمان بەشداری دەکرد، گەنجێکی زۆر جیاواز بوو. ساڵانێکی زۆر لە هەرێمی دێرسیم مایەوە. لەوێ تێکۆشانی زۆری بەڕێوە بردووە. بە ساڵان وەک گەریلا و فەرماندە لە دێرسیم درێژەی بە تێکۆشان داوە. هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆر لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەشداری پەروەردە بووە. دواتر وەک فەرماندەی هەرێمی زاپ ئەرکدار بوو. لەم دواییانەدا وەک فەرماندەی سوق و هەرێمی پاراستنی میدیا ئەرکدار بوو و ئەندامی ئەنجومەنی فەرماندەیی هەپەگە بوو. لە هەر ناوچەیەک کە دەمایەوە، ڕۆڵی پێشەنگی دەگێڕا. لە کۆتاییدا لە تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغان کە دەکەوێتە ناوچەی سیدەی زاپ، پێشەنگایەتی بەرخۆدانی مێژوویی لە دژی دوژمنی دەکرد. تا دوا هەناسەی لەگەڵ دوژمنی داگیرکەر شەڕی کرد و قارەمانانە شەهید بوو.

بە ساڵانێکی زۆر فەرماندەیی هەڤاڵانی خۆیان دەکرد

هەڤاڵ بەروار دێرسیم کە لە هەرێمی گوڵیداغ شەهید بوو، بە ساڵان لە زۆربەی ناوچەکان بە تایبەت لە دێرسیم تێکۆشانیکرد. ئەندامی هێزی تایبەت بوو، کەسێکی فیدایی بوو. فەرماندەیەک بوو کە دەیتوانی بە سەدان هەڤاڵ بەڕێوە ببات. بەم شێوەیە لەناو هەموو هەڤاڵاندا ناسرابوو. فەرماندەیەک بوو لە سەختترین بارودۆخەکاندا هەڤاڵانی کۆدەکردەوە، هەماهەنگی دەکرد و پەرەی بەشەڕ دەدا. ساڵانێک لەسەر ئەم بنەمایە کاری کرد. لە ساڵانی کۆتاییدا وەک فەرماندەی یەژا ستار لە هەرێمی سەرحەد کاری کرد. هەڤاڵ بەروار یەکێک بوو لەو فەرماندەیانەی کە زۆرترین سەرنجی لەسەر پێگە، تاکتیک، تەکنەلۆژیا، شێواز و ڕێبازی بەکار هاتوو و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی دوژمن بوو. لە ڕوانگەی ڕێکخستنیەوە، ئایدیۆلۆژی و سەربازییەوە زۆر کەسایەتیەکی وریا بوو. ئێمە قەد هەڤاڵ بەروار لەبیر ناکەین ئەو بەردەوام خۆی بەرەو ئاستی سەرکەوتنی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و تاکتیکە نوێ و سەردەمیەکان بەرەو پێش دەبرد.

ئێمە ساڵانێکی زۆرە هەڤاڵ سەرحەد پاتنۆس دەناسین. زۆربەی چالاکییەکانی لە هەرێمی بۆتان ئەنجام داوە. بە ساڵان هەم وەک جەنگاوەر و هەم وەک فەرماندەی هەرێمی تێکۆشانی کردووە. ماوەیەکی زۆر لە هەڕێمی خاکوراک ماوەتەوە و فەرمانداری کردووە. بەڵام زۆرترین چالاکییەکانی لە هەرێمی بۆتان بە ئەنجام گەیاندووە. بەشداری لە زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکاندا کردووە. هەڤاڵمان لە بنەماڵەیدا کولتوورێکی وڵاتپارێزی، وەفاداریی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و پابەندبوون بە هێڵی ئازادی زۆر ڕوون و قووڵ هەبووە. لە هەرێمی بۆتان چەندین ڕاپۆرتی بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان نووسیبوو بۆ ئەنجامدانی چالاکیی فیدایی. دەیویست لە سەختترین بارودۆخدا درێژە بە ڕێبازی زیلان بدات و لە دژی دوژمن چالاکیی ئەنجام بدات. پێشتر بەرەو هەرێمی بۆتان گەشتی کردبوو بۆ ئەوەی گورزی قورس لە دوژمن بدات. هەڤاڵ ئاڵان و هەڤاڵ بەروار و هەڤاڵ سەرحەد خەڵکی سەرحەد بوون. ئەوان لە کولتووری بەرخۆدانەوە هاتبوون و بەساڵانێکی زۆر پێشەنگایەتی هەڤاڵانی خۆیان کردووە و بە پێی هزر و فەلسەفەی سەرۆک ئاپۆ و پەکەکە پەروەردەیان بینی بوو.

شێخموس ملازگر لە هەرێمی سەرحەد شەهید بوو، هەڤاڵ بریتان نورحەق لە ناوچەی کەربۆران شەهید بوون، هەڤاڵانی بەنرخمان وەک هەڤاڵ هەرەکۆڵ گەڤەر و ئاخین گاباریش شەهید بوون. هەموو ئەم هەڤاڵانە بە خۆڕاگری و بەرخۆدانیان بیرەوەری بەرهەمداریان بۆ ئێمە و گەلەکەیان بەجێهێشتووە. ئێمە وەک هەڤاڵانیان درێژە بە ڕێگا و ڕێبازیان دەدەین، ئارمانجی ئەوان، ئازادی کوردستان و گەلەکەیان کوردستان بوو. جارێکی تر بەڕێزدارییەوە لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش بەرز ڕادەگرین و بەڵێن دەدەین هەتا دوایی درێژە بە ڕێبازیان بۆ کوردستانێکی ئازاد لەگەڵ ڕێبەرایەتی ئازاد دەدەین.

وەک دەزانرێت هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکور بەبێ پچڕان بەردەوامە. دۆخی گشتی هەرێمەکانی باکوور کوردستان چۆنە و چۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئەم دۆخە دەکەن؟

هێرشەکان لە سەرجەم ناوچەکانی باکوری کوردستان بەردەوامن. لەم دواییانەدا زیاتر لە ٢ مانگە هێرشەکان بە تایبەت لە هەرێمی بوتان، بەستا، کاتۆ و هەرەکوڵ بەردەوامن. لە ڕاستیدا جار جارە لە ڕاگەیاندنی شەڕی تایبەتدا بڵاو دەبێتەوە کە هەندێک ناوچە قەدەغە کراون و هێرش بەڕێوە دەچن. هێرشەکان لە هەموو هەرێمەکاندا لە دێرسیمەوە تا ئامەد، مێردین، گارزان و سەرحەد ئەنجام دەدرێن. دوژمن بەم هێرشانە هەوڵی ڕێگری لە جموجۆڵی گەریلا دەدات. چونکە دوژمنی داگیرکەر زۆر لە گەریلاکانی باکور کوردستان دەترسێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​بەبەردەوامی هێرش دەکات. هەڤاڵان لەو پێکدادانانەدا شەهید بوون، لەگەڵ ئەوەشدا دوژمن زۆر هەوڵی شاردنەوەی زیانەکان و گورزلێدانەکانی دەدا. بەهیچ شێوەیەک باسی چالاکیەکانی گەریلا ناکات، دەزانن لە ململانێکاندا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و بۆیە لە ڕای گشتی دەیشارێتەوە. بەڵام زیانەکانی بە شێوازی جیاواز ئاشکرا دەبن.

دەوڵەت دەیەوێت هەم بە ڕای گشتی و هەم بە لایەنگرانی ئەو پەیامە بدات کە گەریلا لە باکور ناماوە. بەڵام هەندێک جار یەکتر بە درۆ دەخەنەوە. ئەگەر گەریلا نەماوە، مەبەست لەو هێرشانە چییە کە بەبێ پچڕان لە هەموو هەرێمەکاندا بەردەوامن؟ هێرشەکان لە سەرجەم هەرێمەکانی باکوری کوردستان بەردەوامن. لە بەرامبەردا گەریلاکان لە باکوری کوردستان هەڵوێستی بەرخۆدانیان گرتووتە پێش. گەریلا دەتوانێت لە بەرامبەر هەموو ئەو هێزە تەکنیکی و پێشکەوتووانەدا پاراستنی خۆی بکات و هەرکاتێک بیەوێت دەست بە چالاکیی دەکات. دەوڵەتی تورک بە پێشەنگایەتی جەردەوان و هاوکارە خیانەتکارەکانی ئەم هێرشانە ئەنجام دەدات. دوژمن لە سەرەتای تێکۆشانی چەکدارییەوە پەنای بۆ هەر جۆرە شێوازی گڵاو بردووە. بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو ئاسانکارییەی لەلایەن هاوکارەکانیەوە وەریدەگرێت، هێشتا بەسەر شاخەکانی کوردستاندا زاڵ نەبووە.

لە کاتی شەڕ و ململانێەکان نێوان دوژمندا، هەڤاڵان هەبوون و بۆتان، زیانێکی زۆری بەردوژمن دەکەوێت. دوژمن خیانەتکاران بەکاردەهێنێت. ئەو خیانەتکارانەی خیانەتیان لە وڵات، گەل و گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکەن، سزا وەردەگرن. لەم هێرشانەدا دوژمن هەم هێزی تەکنیکی خۆی و هەم بەکرێگیراوەکانی بەکاردەهێنێت. ئەوان لە مانگەکانی پاییزدا بەردەوام دەبن لە کارەکانیان. ئامانجیان ڕێگریکردنە لە ئامادەکاری گەریلا. بەڵام هەرچەندە لە شەڕ و چالاکییەکاندا شەهیدمان هەبووە، بەڵام بە گشتی لە دژی دوژمن شەڕ پەرە پێدەدەن، سوپای تورک بەم هێرشانە نەیتوانی بە ئامانجی خۆی بگات. گەریلاکانی باکوری کوردستان نەک هەر خۆیان دەپارێز، هەروەها لەو باوەڕەداین گەریلاکانی باکوری کوردستان بە پێی پێویست ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن."