هێرشی جەردەوانان لە هیزان: ١١ کەس بریندار بوون

بەکرێگیراوان (جەردەوانان) لە ناوچەی هیزانی بەدلیس هێرشییان کردە سەر گوندنشینانی شەنێ و ١١ کەسیان بریندار کردووە، ٤ کەسیش دەستگیرکراون.

بەکرێگیراوانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی ئاگۆرێی دوێنێ شەو هێرشییان کردە سەر دانیشتوانی گوندی شنێی لە ناوچەی هیزانی بەدلیس و ٤ کەسیان لێ دەستگیرکردن، ١١ کەسیشیان بریندارکردووە کە موختاری گوندەکەشی تێدایە. زانراوە کە بەکرێگیراوان بە چەک هێرشییان کردووەتەسەر گوندنشینانی گوندی شنێ و دەستییان بەسەر زەوی و زارەکانیاندا گرتووە.

ستەم و زۆرداری بەکرێگیراوان بە پاڵپشتی دەوڵەت بەردەوامە

گوندنشنێکی گوندی شنێ ئاماژەی بەوەداوە گوندەکەیان لە دوای هێرشەکەوە لە لایەن سوپای تورکەوە گەمارۆ دراوە. باسی لەوەشکرد لە ڕابردوودایشدا پێش ٣ ساڵ بەکرێگیراوان هێرشی سەر گوندەکەیان کردووە و منداڵێکیان کوشتووە.

هاوڵاتیەکەی دیکەی گوندی شنێ کە چەندساڵە ناچار بە کۆچبەری بووە؛ دەربارەی ستەمی دەوڵەت و بەکرێگیراوان باسی لەوەکرد؛ چەند کەسێکی کەم لە گوندەکەمان مانەتەوە و ستەمیان لێ دەکرێت.

هاوڵاتیەکی دیکە هەڵوێستی بەرامبەر هێرشەکان پیشاندا و بە "دووژمنایەتی" ناوی هێنا و وتی: "لە دوای ڕووداوەکانەوە دەردەکەون و دەڵێن 'تیرۆر لەم گوندەدا هەیە، ئێمە جەردەوانین، دەوڵەتمان لە پشتە' بەم جۆرە ناحەقی دەکەن."

ئەو هاوڵاتییە سەرنجی خستەسەئەوەی کە بەکرێگیروان لە گوندەکەدا لە شوانێکیان داوە و بە وتەی "مەگەر پەکەکە" نیە هەوڵیداوە خۆی بپەڕێنێتەوە لە کارە پیسەکانی و گوتی: "بۆ مەگەر ئەو گولـلانەی دوێنێ شەو بەسەر گوندییەکاندا کراوە گولـلەی دەوڵەت نیە؟ بۆچی ئەم گولـلانە بە ژن و منداڵانی گوندەکەوە دەنرێت."