"هەتا ئەوان لە مانگرتندا بن، ئێمەیش ناسرەوین"
عەفیفە کارتاڵ کە کوڕە زیندانییەکەی یەک لە مانگرتووانە و خۆیشی لە ئێشکگریی دادپەروەرییدایە، وتی:"لە دۆخێکدا کە ڕۆڵەکانمان لە زیندان مانیان لە خواردن گرتووە، چۆن دەتوانین بە ئاسوودەیی لە ماڵەوە دابنیشین".
عەفیفە کارتاڵ کە کوڕە زیندانییەکەی یەک لە مانگرتووانە و خۆیشی لە ئێشکگریی دادپەروەرییدایە، وتی:"لە دۆخێکدا کە ڕۆڵەکانمان لە زیندان مانیان لە خواردن گرتووە، چۆن دەتوانین بە ئاسوودەیی لە ماڵەوە دابنیشین".
عافیفە کارتاڵ، دایکی محەمەد کارتاڵ، کە لەگەڵ دەیانی زیندانی دیکە مانی لە خواردن گرتووە، ڕایگەیاندووە، "هەتا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت، ڕۆڵەکانمان مانگرتنەکەیان ڕاناگرن."
محەمەد کارتاڵ، کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای ئانتاڵیا دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە، لە ساڵی ٢٠١٧ لە ماڵەکەی خۆی لە ئامەد بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە رێکخراو" دەستگیرکراوە. دایکی محەمەد کارتاڵ، عەفیفە کارتاڵ، لەگەڵ ئاژانسی فورات قسەی کردووە و دەڵێت "لە ڕۆژی جەژندا کوڕەکەم دەستگیرکرا، لەکاتی هەڵکوتانە سەرماڵەکەماندا هەڕەشەیان لێکردین، کوڕەکەم بەهۆی دانپێدانانی کەسێکەوە، ٦ ساڵە زیندانی کراوە."
'دەمانەوێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێندرێت'
دایە عەفیفە باسی لە مانگرتنەکەی کرد و وتی:"بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ کوڕەکەم کردووە پێم وتووە ئێمە 'ئێشکگریی دادپەروەری'مان لەپێناو ئەوان دەستپێکردووە، زۆر دڵخۆش بووە، پاڵپشتی لە هەنگاوەکەی ئێمە کرد و پیرۆزبایی لێکردین، هەروەها پێم وت پیرۆزبایی لە هەموو ئەو زیندانیانە دەکەم کە بەشداریان لە مانگرتنەکەدا کردووە و ئێمە لەگەڵیان دەبین، مۆڕاڵی باش بوو، ڕۆڵەکانمان کۆتایی بە مانگرتن ناهێنن تا گۆشەگیری کۆتایی پێنەهێندرێت، ئەوان لە چوار دیواری زیندان، ئێمەیش لە گۆڕەپانەکاندا دەبین. داوا لە سەرجەم بنەماڵەی وڵاتپارێزان دەکەم پشتگیری بکەن لە کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و کۆتایی هێنان بە مانگرتنی ڕۆڵەکانمان."
'هەتا مانگرتنەکە کۆتایی نایەت، چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری کۆتایی نایەت'
دایە عەفیفە باسی لەوەشکرد، تا گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی نایەت، بەردەوامن لە تێکۆشان و وتی:"تا گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی پێ نەدرێت، مانگرتنی ڕۆڵەکانمانیش کۆتایی نایەت. من نەخۆشم بەڵام سەرەڕای ئەوەش لێرەم و لە پێناوە ڕۆڵەکانمان واز ناهێنم. ئێمە دەمانەوێت ڕۆڵەکانمان بە زیندووی لە زیندانەکان بێنەدەرەوە. بەردەوام هەڕەشەمان لێدەکەن، بەڵام ئێمە ئەم نادادپەروەرییە قبوڵ ناکەین."