هەڤاڵانی جانفیدا ترس و شۆک دەخەنە دڵی دووژمنەوە

هەڤاڵانی جانفیدا بە هەمان گیانی ئەوەوە، بە ئیرادە و بە فیداکاریی مەزنەوە لە دژی دووژمن بەرخۆدانانی بە شکۆییان مەزن دەکەن.

مێژووی ئازادی لە کوردستاندا بە خوێنی گەنجانی فیدایی دەنوسرێتەوە. ئەم گەنجانە بەو ستەمەی لە وڵاتەکەیان دەکرێت چاو بە دنیادا هەڵدێنن. یارییەکانی سەردەمی منداڵی ئەوان پارچە موشەک و پاشماوە جەنگیەکانی دووژمنە، ئەو دەنگەی دەیبیستن دەنگی فرۆکەی جەنگییە، ئەو بۆنەی بەسەریاندا دەهات بۆنی باروت و خوێن بوو. بەچاوی خۆیان کاولکاری گوند و ماڵەکانیان بینی. بۆیە لە دڵیاندا جگە لە هەستی تۆڵەکردنەوە، هیچی دیکەی تێدا نیە.

جانفیدا عەفرین، کە ناوی ڕاستینەی محمەد شێخۆیە، لە عەفرینی داگیرکراو لە دایکبووە. عەفرینی ناوەندی بەرخۆدانی مەزن. لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا پەرەوەردە بوو. بە چاندی وڵاتپارێزییەوە هەنگاوەکانی ژیانی هاویشت. لە سەرەتای ژیانی گەنجیدا هێرشی دڕندانەی ئەو کەسانی بینی کە بۆ داگیرکردنی خاکەکەی هاتبوون. بە تایبەت لەو کاتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشی سەر خاکی باو و باپیرانی کرد ئەم ڕاستییە زۆر ڕوونتربووەوە بۆی. گەلەکەی دەکوژران، خاکەکەی دەسوتینران، ئەو دار زەیتونانەی کە بە دەستەکانی خۆی ناشتبوونی دەبڕێندرانەوە. هەموو ئەمانە پڕ لە ئازار بوون بۆی. وێڕای بچووکی تەمەنەکەی، بەڵام توڕەییەکەی زۆر زیاتر بوو لە هەستی منداڵێتییەکەی. بڕیاریدا یادەوەرییەکانی منداڵی و پێکەنینەکانی لە دواوەی خۆی جێبهێڵێت. لەوە تێگەشت تا ئەو کاتەی دووژمن لە خاکەکەیدا بێت، نازانێ هەستی ئاسوودەبوون چیە.

دەزانێت لە وڵاتێکی ئازاددا و بە بنیاتنانی ئایندەیەکی پارێزراو و سەقامگیر، دواجار خەندەی منداڵانی وڵاتەکەی دەبینێت. بۆیە ویستی تۆڵە بکاتەوە. ڕووی لە فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجەلان کرد. دەستەواژەی 'ئازارێک کە نامکوژێت بەهێزترم دەکات' کرد بە هەوێنی ژیانی نوێی. دەزانێت ئەمە بە گریان ناکرێت و بە توڕەیی و تۆڵەسەندنەوە بە لەناوبردنی دوژمن بەدی دێت. بۆیە لە بەهاری لاوێتیدا پەیوەندی بە ڕیزی گەریلاکانەوە کرد. نەک تەنا هەر وەک شەڕڤانێک کە ناوێکی پیرۆزی هەڵگرتبێ، بەڵکو پارێزەری خاک و دۆزی خۆی دەبێت. بۆیە بە ناسناوی عەفرین جانفیداوە بەشداری ناو کاروانی شۆڕشگێڕی بوو.

جانفیدا لەوکاتەی بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا دەبێت، بۆ ئەوەی لە ماناکانی ژیان تێبگات نوسینەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و ژیاننامەی کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە دەخوێنێتەوە. بە تایبەت هەڤاڵێتی حەقی قەرار و کەمال پیر مانای زۆرییان بەخشی بە ژیانی جانفیدا. خۆ تەرخانکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕێگەی ئازادی و دڵسۆزی کادرە پێشەنگەکان و ژیانی پڕ لە شکۆییان، کاریگەرییەکی زۆری لە سەر کەسێتی جانفیدا ئافراند. لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە شوێنکەوتەیەکی دڵسۆزی ئەو چاندە شۆڕشگێڕییە. بەم شێوەیە بنەمای کەسێتی بە شێوەیەکی تەندروست ڕۆشنکردنەوە بوو بە شۆڕشگێڕێکی خێرا و هەڵبژێردراو. هەموو کارەکان و رەفتار و گوفتارەکانی لەسەر بنەمای هاورێتی بەهێزکرد. هەرکاتێک گوێبیستی شەهیدبوونی هاوڕێیەکی دەبوو، بە گەورەتربوونی هەستی تۆڵەسەندەوە لە دووژمن دەیویست ببێت بە شایەنی هەڤاڵێتی و بەرخۆدانیان.

وێڕای ئەوەی جانفیدا تازەش بەشدار ببوو، لە تەکنیکە سەردەمیەکان و بە تایبەت لە گۆڕەپانی شەڕدا بوو بە پسپۆر. لە هەمانکاتدا بۆ تەکیکی بێکاریگەریکردنی دووژمن، زانیاری باشی کۆکردەوە. بۆیە هەموو کاتێک دەچووە هەرێمی ئۆپراسیۆنەکان و ئامادەکارییەکانی دەکرد.

جانفیدا دەیزانی چۆن شەڕی ئەو سەردەمە بباتەوە و ئاگاداری گرنگی ئامادەکاری ستراتیژی بوو. بۆیە هەمیشە لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوەی دەکرد. لە ئامادەکردنی تونێلی جەنگەوە تا دروستکردنی پێگەی شەڕ، لە چاودێری گۆڕەپانەکان تا بەشداری لە ئۆپەراسیۆن، لە هەموویاندا چالاکانە کارەکانی دەکرد. بە جۆش و خرۆش و مۆڕاڵی گەنجانەوە بوو بە هێزێکی دینامیکی. لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکدا، بەکاری مەزنەوە پێشکەوتنی بەدەست دەهێنا. بەم ئامادەکاریانەوە ئامانجی لێدانی بەهێزبوو لە دووژمن و پاراستنی خاکەکەی لە داگیرکەران. بۆ ئەمە هەموو جۆرە فیداکارییەکی ئەنجام دا.

جانفیدا بوو یەکێک لەو کەسانەی کە سەرەتا پێشوازی لە هاتنی دوژمن کرد. بە ئامادەکارییە درێژخایەنەکانی دەستی دەکرد بە هێرشکردنە سەر دوژمن. دوژمن چاوەڕوانی ئەم هێرش و چالاکیانەی نەدەکرد. شۆکی سەرەتایی دەدا بە سەربازە داگیرکەرەکان. ئەم شۆکە بە تێپەڕبوونی کات گۆڕا بۆ شکستی گەورەتر. جانفیدا و هاوڕێکانی لە یەکەم ڕۆژەوە گورزی کوشندەیان لە دوژمن دا. لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورک جانفیدا و ڕێهەڤاڵەکەی سۆرۆ لە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤ شەهید بوون. میراتێکی گرنگ و گرانبەهایان بۆ هەڤاڵانیان  بەجێهێشت.

جانفیدا وەک زۆرێک لە هاوڕێیانی، شەهیدبوونی خۆیان لە گۆڕەپانی شەڕدا دیاریکرد. لەبەرئەوە هاوڕێکانی ڕۆژ لە دوای رۆژ گورزی مەزن لە دووژمن دەدەن. بەو گورزانەی ڕۆژانە لە دووژمنی دەدەن، ڕۆحی جانفیدا  و هەڤاڵەکەی لە گۆڕەپانی شەڕدا زیندوو ڕادەگرن. هەموو ڕۆژێک بە چەک و تەکتیکی پێشکەوتووە دەدەن بەسەر دووژمندا. بە تەکتیکی ئافرێنەرەوە تۆڵە دەکەنەوە.

گەریلا کە بە ڕۆحی جانفیدا، بە ئیرادە و فیداکارییەکی مەزنەوە شەڕ دەکەن، هەم سەرکەوتنی خۆیان بە پیتی زێڕین لە مێژوودا دەنووسنەوە، هەم شکستەکانی دووژمن دەخەنە زبڵدانی مێژووەوە.