هونەرمەندان ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل دەکەن

هونەرمەندان ئامادەکاری بۆ ئاهنگی نەورۆز دەکەن و بانگەواز لەگەل دەکەن بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری ئاهنگی نەورۆزی قەندیل بکەن.

ساڵانە وەک کولتوریک سەدان هەزار هاوڵاتی ڕوو دەکەنە بناری قەندیل، کە بە لانکەی شۆڕش ناسراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەریلا ئاهنگی نەورۆز پێرۆز بکەن، ئەمساڵیش کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی قەندیل مانگێک پێش ئێستا دەستی بە ئامادەکاری کرد بۆ  ئاهنگی نەورۆز، لە ئێستاشدا هونەرمەندان پرۆڤەی کارە هونەریەکانیان دەکەن بۆ ئەوە ئاهەنگە.

هاوکات هونەرمەندان بانگەواز لە گەل دەکەن بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز بکەن بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمانەی ئامادەیان کردون پێشکەشیانی بکەن.

بڕیارە لە ٢١ ئاداری یەکەم ڕۆژی نەورۆز ئەهنگێکی گەورە لە گۆڕەپانی نەورۆزی بناری قەندیل ساز بکرێت. پێشبینی ئەوە دەکریت ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆرتر لە هاوڵاتیان بە شداربن لەبەر ئەوەی سەرکەوتنی گەریلا لە گارە و تێكشکاندنی سوپای تورکیا داگیرکەر کاریگەریی لە جۆش و خرۆشی هاوڵاتیان کردووە بۆ ئەوەی بەشداری ئاهەنگ و دیلان گێڕان بن بە ڕوحی سەرکەوتنی گەریلا لە گارە.

بەپێی بەرنامەکانی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی قەندیل کە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کەوەتوە  جیاواز لەوەی ئەمساڵ لە پێرۆزبای نەورۆزدا کۆمەڵیک وتاری سیاسی گرنگ  پێشکەش دەکرێت. هاوکات هەریەک لە هونەرمەندان ناسری ڕەزازی، چۆپی فەتاح، شیلان عوسمان و بەختیار ساڵح  و کۆمەڵێک هونەرمەند و گروپی تری هەرێمی بەشداری پێرۆزباییەکە دەبن و هونەر پێشکەشی ئامادەبوانی پێرۆزباییەکە دەکەن.

ژ.ت