هیچ زانیارییەک بەردەست نییە سەبارەت بە ١٥ گوندنشینە گیراوەکان

هیچ زانیارییەک بەردەست نییە سەبارەت بەو ١٥ گوندنشینەی لە گوندی پێنداس سەر بە شارۆچکەی تەتوان دەستگیرکراون.

دوێنێ، لە گوندی پێنداس لە ناوچەی تەتوان لە بەدلیس، شەڕێک لەنێوان سەربازان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕوویدا، سەربازەکان هەڵیانکوتایە سەر گوندەکە و ١٥ گوندنشینیان دەستگیرکرد. گوندنشینەکان بەناوی کەرەم ئارڤاس، موستەفا تەدبیرلی، نەجیب تەدبیرلی، هەیبەت چەلیک، سەرکان ئەپیک، ئەحمەد چەلیک، غەریب ئەپیک و ئەکرەم ئارڤاس و ٧ گوندنشین کە ناویان ئاشکرا نەبووە لەو ناوچانە دەستگیرکران کە شەڕێکی سەختی تێدا دەقەومێت. وەک زانراوە سەربازەکان هەڕەشەیان لە کەرەم کردووە و لێیان داوە. هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەم ١٥ گوندنشینەوە نییە.

بنەماڵەی گوندنشینە گیراوەکان ڕایانگەیاند، لە سەرلەبەیانییەوە، هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ڕۆڵەکانیانەوە پێ نەگەیشتووە، نیگەرانی ژیانی ئەوانن.

لەلایەکی ترەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ لێدوانێکیان نەداوە سەبارەت بەم گوندنشینە گیراوانە.