هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو دوو گوندنشینەی لە تاتوان ئەشکەنجە دران، بەردەست نییە

هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو دوو گوندنشینەی گوندی پەینداس-ی سەر بە ناوچەی تاتوانی بەدلیس بەدەست نایات، کە لە 'ئۆپەراسیۆنی' تیرۆری دەوڵەتی تورکدا ڕفێندران. کەسوکارەکانیشیان نیگەرانی ژیان و چارەنووسیانن.

بەرەبەیانی ڕۆژی ١٠ی ئاب، سوپای تورک بە بیانوی شەڕ، ٨ گوندنشینی لە دەوروبەری گوندی پەینداس دەستگیر کرد.

کەرەم ئارڤاس، مستەفا تەدبیرلی، نەجیب تەدبیرلی، هەیبەت چەلیک، سەرکان ئیپەک، غەریب ئیپەک، ئەکرەم ئارڤاس، محەمەد چەلیک، لە بنکە سەربازییەکانی تاتوان دەستگیرکران، شەوی ١٢ی ئاب، لە بنکەکان ماوەی دەستبەسەرکردنیان بۆ ٢٤ کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە.

چارەنووسی فەتحوڵا ئارڤاس و ئەکرێم ئارڤاس کە ڕفێنراون نادیارە. بەرفین ئۆزان، پارێزەری کەرەم ئارڤاس ڕایگەیاندووە، موکلەکەی ئەشکەنجە دراوە، ڕاپۆرتی لێدان و ئەشکەنجەدانیان وەگرتووە و بەھۆشیەوە سکاڵا تۆمار دەکەن.

ژ.ن