هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال لە داگیرکەرانیان دا
هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی دەوروبەری چیای کوڕەژارۆ لە زاپ چالاکییان ئەنجام دا.
هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی دەوروبەری چیای کوڕەژارۆ لە زاپ چالاکییان ئەنجام دا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بە دەست گەیشتووە، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال هێرشیان کردووەتە سەر یەکەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە دەوروبەری ناوچەی بەرخۆدانی کوڕەژارۆ.
تا ئیستا هیچ زانیاریەکی ورد لەبارەی ئەو هێرشە و ئامانجەکانی ئەو هێرشە و زیانەکانی داگیرکەران بڵاونەکراوەتەوە.
هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال وەک یەکەم هێزی ئاسمانیی بەرگری لە کوردستان، ک بەپێی تاکتیک و تەکنیکی گەریلای سەردەمی مۆدێڕن دامەزراوە. لە ماوەى چەند ساڵی رابردوودا چەندین هێرشی ئاسمانیی کاریگەرییان لە دژی هێزە داگیرەکان ئەنجامداوە.
ژ.ت