هێزەکانی گەریلا بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی زاپ، بە چەکی قورس لە داگیرکەرانی تورکیاندا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" زانیاری فراوان لەبارەی چالاکیەکەی هەرێمی زاپ و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەم شێوەیەیە؛

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

١٢ی کانونی دووەم، کاتژمێر ١٢:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی، تیمەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆ.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی قورس؛

١٢ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیل گۆڕەپانی چەمچۆ لە ناحیەی شێلادزێ لە ناوچەی ئامێدی، لە سەرلەبەیانیەوە تاوەکو ئێوارە، ١٣ جار بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

١٢ی کانونی دوەم زەویەکانی گوندی سێدارەی گارێ و گۆڕەپانی گۆلکای مەتینا ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.

١٢ی کانونی دوەم سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئەم و نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی نایحەح شێلادزێی ئامیدی، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومانکران.

ف.ق