جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەى ساڵیادی بەرخودانی گەورەی ڕۆژی مردن (مانگرتن تاوەکو مردن) لە ١٤ی تەمووزی ١٩٨٢دا لە زیندانی ئامەد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەى کرد. شیکاریی جەمیل بایک بۆ ئەو بەرخودانە گەورە مێژوویە بەمشێوەیەی خوارەوەیە.
"لە کەسایەتیی چالاکوانانی ١٤ی تەموزدا یادی هەموو شەهیدانی ئازادی و دیموکراسی دەکەمەوە، بە پێ‌زانین و سوپاسەوە ڕێزی خۆمیان بۆ دەردەبڕم. لە مانگی تەموزدا چەندین شۆڕشگێڕی مەزن شەهید بوون. لەگەڵ شۆڕشگێڕان چەندین وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەریش شەهید بوون. هەروەها کۆمەڵکوژییان لە دژی خەڵکی عەلەویمان ئەنجامدا، بۆیە تەموز مانگی شەهیدە مەزنەکانە. مانگی تەموز تەنها مانگی شەهیدە گەورەکان نییە، بەڵکو شۆڕشی ڕۆژاڤا، کە شۆڕشێکی مەزن بۆ مرۆڤایەتی لەو مانگەدا هەڵگیرسا. کاتێک باس لە ١٤ی تەموز دەکەین، ڕاستەوخۆ هەڤاڵانمان خەیری دورمووش، کەمال پیر، عاکیف و عەلی چیچەک بە بیری مرۆڤدا دێن، چونکە ئەم هەڤاڵانە چالاکیی زۆر گەورەیان ئەنجامدا. ئەم چالاکییە لە مێژووی بزووتنەوەکەمان و لە مێژووی گەلەکەماندا جێگایەکی تایبەت و شەرەفمەندانەی هەیە. ئەو چالاکییە نەک هەر کاریگەری لەسەر حزب، جەنگاوەران و شۆڕشگێڕان هەبوو، بەڵکو لەسەر گەلی کورد کاریگەریی دانا.
شانبەشانی ئەوان کاریگەری لەسەر گەلانی تورکیا، لەسەر هەموو رژێمی تورکیا، لەسەر گەلانی ناوچەکە و لەسەر ستراتیژیی ناتۆ هەبوو، بۆیە چالاکییەکی مێژووییە، چالاکییەکی مەزنە. ئەو چالاکییە لە چ بارودۆخێکدا ئەنجامدرا؟ بۆ چی روویدا؟ چ ئەنجامێکی بە دوای خۆیاندا هێنا؟ دەبێت مرۆڤ لە هەموو لایەکەوە باش لێی تێبگات. پێش هەموو شتێکیش پێویستە شۆڕشگێڕان و جەنگاوەرانی پەکەکە، پاژک، مرۆڤە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکان بەباشی لێ تێبگەن. دەبێت بە باشی تێگەیشتن لە واقیع و ڕاستیی ئەم چالاکییە، ڕۆح و هەستەکانی، ئامانجەکانی، پێوەرەکانی و کەسایەتییەکەی دروست ببێت و ئەوە گۆڕانکارییەکی گەورە لە نێوانیاندا دروست دەکات. ئەوە کەسایەتیی مەزن دروست دەکات و پێشی دەخات.
ئەوە ڕوونە، کە ناتۆ بە تایبەتی بۆ ئەوەى ئامانجەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێکبهێنێت، ستراتیژیایەکی بۆ خۆی گرتووەتە بەر. ستراتیژیی ئیسلامی سیاسی. دەیخواست بەو ستراتیژییە هەم سۆسیالیزمی سۆڤیەتی گەمارۆ بدات و هەم هەژموونی خۆی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرە پێبدات. لەسەر ئەو بنەمایە دەتوانێت هەژموونی خۆی لە جیهاندا بەهێز بکات و خۆی بکاتە جێگرەوە و ئەڵتەرناتیڤ. دەوڵەتی تورکیش دەوڵەتێکی ناتۆیە، ئەو وەسف و پێناسەیی ناتۆ بە دەوڵەتی تورکی دا لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژییەدا بوو. بۆ ئەوەى ناتۆدا ئەو ستراتیژە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەببات، هەم گەمارۆی یەکێتیی سۆڤیەت بدات، ئەوە لە رێگەى دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدات. بۆیە لە تورکیا لە رێگەى کەنعان ئەڤرەن و جەنەڕاڵەکانی ترەوە کودەتایەکی سەربازییان ئەنجامدا. بۆ ئەوەی بتوانن ستراتیژیی خۆیان جێبەجێ بکەن. پێویستە تورکیا بۆ ئەو ستراتیژە ڕێکبخرێت، ئەگەر ڕێک نەخرابا نەیاندەتوانی ئەو ستراتیژە جێبەجێ بکەن، کە دایان‌نابوو.
ئامانجی کودەتای ١٢ی ئەیلول بێ کاریگەرکردنی هێزە دژبەرەکانی ناتۆ بوو
کەواتە ئامانجی کودەتا سەربازییەکەی تورکیا چی بوو؟ سەرەتا ئەوە بوو، کە بتوانن بزووتنەوەی ئازادیی کورد پاکتاو بکەن، بزووتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتیک لە تورکیا پاکتاو بکەن، تورکیا بۆ ئەو ستراتیژە ئامادە بکەن، لەسەر ئەو بنەمایەش دەوڵەتی تورکیا دەتوانێت لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموو هێزەکانی دژ بە ناتۆ بێکاریگەر بکات، بەوەش دەتوانن هەم یەکێتیی سۆڤیەت گەمارۆ بدەن و تێکیبشکێنن و هەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخەنە ژێر دەستی خۆیان، لەسەر ئەو بنەمایەش دەتوانن ئامانجی خۆیان لە جیهاندا پێکبهێنن بهێنن. بۆ ئەو مەبەستەش جەنەڕاڵەکانی تورکیا بۆ ئەو ئامانجانە حکومەتێکی فاشیستییان لە تورکیا بەرەوپێش برد و پەرەیان پێداوە. هەم لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی کورد و هەم لە دژی بزووتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتیکی لە تورکیایە. تورکیایان کردە زیندانێک. لە هەموو ڕێکخستنەکان، ڕێکخراوەکان، بزوتنەوەکانی ئازادی و دێموکراسی، دادپەروەری و یەکسانییان دەدا و هەڵیاندەکوتایە سەریان و دەستگیر و زیندانییان دەکردن و دەیانخستنە ژێر ئەشکەنجە. لە سێدارەیان دەدان، ئەشکەنجەیان دەکردن، لینچ و بێکەس کوژیان دەکردن.
واتە لە تورکیا لە کوردستان هیچ هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی لە دەرەوەی خۆی نەهێشتەوە. ئەوانەى دەستگیر و زیندانکران زیندانکران، ئەوانەی چوونە دەرەوە ڕۆیشتن، هەموو ئەوانی دیکەش، کە مانەوە زیندانی کران. ویستان لە زیندانەکانیش دا بەتەواوی خۆیان بەدەستەوە بدەن، لەبەر ئەوەش ئەوانیان بێ‌سنوور ئەشکەنجە دەدا. بەوە چەندین زیندانییان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشت، یان سەرکوت کرد، هەموو بەرخۆدانەکانیان لەو شوێنانەدا سەرکوت کرد، ئەو زیندانەی لە دژی حکومەتی ١٢ی ئەیلول وەستابوونەوە، زیندانی ئامەد بوو. زیندانی ئامەد هەرگیز لەبەردەم دەوڵەتی تورک‌دا کڕنۆشی نەبرد. ئەسەد ئۆکتای یڵدران بە تایبەتی هێنرایە زیندانی ئامەد، ئەو ئەشکەنجەی تایبەتی لە زیندان ئەنجام دەدا. دەیخواست بەو ئەشکەنجانە ئیرادەی زیندانیان تێکبشکێنێت و هەموو شۆڕشگێڕەکان تەسلیم بکات تاوەکو زیندانی ئامەد بکاتە گۆڕستانێک هەم بۆ پەکەکە و هەمم بۆ گەلی کورد. ئەگەر لە زیندانی ئامەد ئەو ئامانجەیان بەدی بهاتایە، لە هیچ زیندانێکدا بەرخۆدان نەدەما و نەدەکرا. لە ناو کۆمەڵگەی تورکیادا هیچ بەرخۆدان و بەرەنگارییەک نەدەما. لەو کاتەدا دەتوانن بە ئاسانی فاشیزم لە تورکیا جێگیر بکەن و بیچەسپێنن.
لەوکاتەدا تورکیا دەتوانێت بە ئاسانی بەپێی ستراتیژیی ناتۆ و بەگوێرەی ئەو وەسف و پێناسەیەى بۆی کراوە کارەکانی ئەنجام بدا. لەوەدا ئەوان حسابیان دەکرد، کە لەو ئامانجەدا هەنگاوی گەورەیان ناوە و دەتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن، چونکە بزووتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتیک، ئازادی لە دەرەوەی وڵات بێدەنگ کردبوو. هەموو شوێنەکانیان، ئامانجەکانیان، دەنگەکانیان گرتبوون. هیچ شتێک نەمابوو. هەروەها زۆرێک لە زیندانییەکان لە زیندانەکاندا وازیان لە بەرخۆدانیان هێنا.
لە ئامەد وتیان "یان دەوڵەت یان پەکەکە سەردەکەوێت"
لە کۆتایی دا لە سەرتاسەری تورکیا تەنها تروسکاییەک مابوویەوە و بەنزیکەیی هەموو بەرخۆدانەکان تێکشکێنرابوون، ئەو تروسکایەش تەنها زیندانی ئامەد بوو، بۆیە بە هەموو هێزەوە لە زیندانی ئامەد ئەشکەنجەى جۆراوجۆری زیندانیانی دەکرد. و بە ڕوونی و بە ئاشکرا دەیانوت: "یان دەوڵەت دەیباتەوە، یان پەکەکە دەیباتەوە. ئێمە دەوڵەتین، ئیمکاناتمان هەیە، هەموو شتێک لە دەستی ئێمەدایە، ئێوەش لە زیندانی ئێمەدان، جیهانیش لە پشتمانە، یارمەتیمان دەدات، ئێوە ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. ئێوە هێزی دەوڵەتی تورکیا دەبینن. دەوڵەتی تورکیا دەیباتەوە و سەردەکەوێت. ئێوە بەبێهودە بەرخودان و بەرەنگاری دەکەن. دەست لەوە هەڵگرن، دەست لە پەکەکە، ڕێبەر ئاپۆ، ئەو هێڵە، گەلی کورد، بەها مرۆییەکان هەڵگرن. خۆتان بکەن بە تورک، خزمەت بە دەوڵەتی تورک بکەن. لەو کاتەدا ئێوە دەتوانن بژین، ئەگەرنا هیچ ئەگەرێکی ژیان بۆ ئێوە نییە". شەڕێکی دەروونی، تایبەت لە زیندانی ئامەد بەڕێوەدەبرا. لەگەڵ ئەوەشدا بێ‌سنوور زیندانیان ئەشکەنجە دەدا. لە برسیکردنەوە تاوەکو سووکایەتی پێکردن و لێدانی بە کۆمەڵ و بێکەس کوژکردن و لینچ کردن، لە شوێنی شێ‌دار و لیخن دا ڕایاندەگرتن، خواردنی پیس و خراپیان پێدەدان، یانی چی بە مێشکی مرۆڤدا بێت ئەوەیان بەرامبەر دەکردن، ئەوان وا تێگەیشتبوون، کە لە ئەنجامدا ئامانجی خۆیان بەدەست دەهێنن. یانی هەر چەندە بەرخوردان و بەرەنگاریش بکەن هەر لە کۆتاییدا کۆڵ دەدەن.
بەو هیوایەوە دەچووە سەر زیندانی ئامەد. لە زیندانی ئامەد، بەشێک لەو هەڤاڵانە، کە پێشەنگایەتیی بەرخۆدانیان دەکرد، هەندێکیان لە ناوەندی پەکەکە دا بوون، واتە ئەوان هەڤاڵانی پێشەنگ بوون. چۆن لە دەرەوە کاریان کردبوو و تێکۆشابوون هێشتاش لە زینداندا بەو شێوەیە کاریان دەکرد و بەرخودان و بەرەنگارییان دەکرد و دیسانەوە پێشەنگی هەڤاڵانی زیندان بوون. کاتێک حکومەتی فاشیست بە هەموو توانای خۆیەوە دەچووە سەر زیندانی ئامەد و لەسەری ڕاوەستابوو و هەموو کەسێکی لە دەرەوە بێدەنگ کردبوو، هەر حسابی ئەوەی دەکرد، کە ئیدی گەیشتوەتە ئەنجام، چونکا ئیدی لە تورکیا و کوردستان لە دژی حکومەتی فاشیستی سەربازی بەرخودانێک و بەرەنگارییەک نەمابوو.
لەكوردستان بەرخۆدانی زۆر پێكهاتوون و شەهیدیش زۆرن. بەئەساسی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی سۆسیالیست، دیموكراتیك چە لەكوردستان و چە لەتوركیا دەركەوتوون. بەزۆرینە روویان لەرۆژهەڵاتی ناوین كردوە و چوونە لای بزوتنەوەی فەلەستینیەكان. چونكە حكومەتی فاشیست لەتوركیا سەریهەڵدابوو، بزوتنەوە شۆڕشگێڕیەكانیش لەدژی ئەو حكومەتە فاشیستە شەڕ و بەرخۆدانیەكی مەزنیان پێشخستبوو و چووبوونە دەرەوە، زۆرێك لەبزوتنەوەكانیش شكستیان هێنابوو. لەزۆرێك لەكادێرانی ئەو بزوتنەوانەدا بێ مۆڕاڵی، بێ هیوایی و بێ باوەڕی و دوودڵی و شكستن پێشكەوتبوو، هەندێكیان ئێدی روویان لەتوركیا و كوردستانیش نەكرد، روویان كردە ئەوروپا.
خواستیان ڕووی بزووتنەوەکەمان لە ئەوروپا بکەن
واتا لەنێو بزوتنەوەی سۆسیالیست دیموكراتیك و ئازادی‌دا كێشە و ناكۆكی زۆر سەریانهەڵدابوو. نەتەنیا لەدەرەوەی ئێمە لەبزوتنەوەی دیكەدا كێشەی زۆر سەریانهەڵدابوو. لەسەر بزوتنەوەی ئێمەش زەخت و زۆری هەبوو. هەندێ دەستێوەردانیش هەبوون. دەیانوویست بەرەو ئەوروپا هان بدەن.
بۆ ئەوەی بزوتنەوەكەمان جارێكی تر روو لەوڵات نەكاتەوە. خۆی لەخۆیدا ئەو كارە لەلایەن هەندێ دەوڵەت و تەنانەت هەندێ كەسایەتیش كە ناوی خۆیانیان نابوو شۆڕشگێڕ و لەنێو ریزەكانی ئێمەش كەسانێك وەكو سەمیر هەبوون ئەو كارەیان دەكرد. رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی رێگە لەتەسفیەكاری و كۆچبەری بگرێت، هەوڵی زۆری دا. بەشەو و رۆژ كاری دەكرد. لەنێو هەلومەرجی هەرە قورس و زەحمەتدا، لەناو شەڕدا، لەهەموو بێ ئیمكانی و نەبوونیەكدا لەسەر كادێر راوەستەی دەكرد. هەم لەلایەن ئایدئۆلۆژیەوە بەرێكخستنی دەكرد و هەمیش لەلایەن عەسكەریەوە"سەربازی". پێش بەو هەوڵدانانەی كە دەیانوویست بزوتنەوەكەمان بەرەو ئەوروپا و دەرەوە هان بدەن و تەسفیە بكەن، گرت. كادێرەكانی هێنایەوە سەر یەك و لەسەر بنەما و ئامانجی بزوتنەوەكەمان و رێبازی بزوتنەوە، كادێری بۆنیاد نایەوە و ئامادەی كاروخەباتی كردەوە. رووی كادێرەكانی بەرەو وڵات‌دا. لەو كاتەیدا كە رێبەر ئاپۆ سەرقاڵی ئەو كاروخەباتانەدا بوو، لەزیندانی ئامەدیش بەپێشەنگایەتی هەڤاڵانی وەكو هەڤاڵ خەێری، مەزلووم تێكۆشانێكی بێ وێنە بەرێوە دەچوو. ئەو تێكۆشانەش هاوكاری رێبەر ئاپۆ بوو.
بەرخودان لە زیندان بووە یارمەتیدەر بۆ رێبەر ئاپۆ
رێبەر ئاپۆ لەو تێكۆشانەی لەزیندانی ئامەد قازانجی زۆری كرد و بەوشێوەیەش دەتوانی كێشەكان بەئاسانی چارەسەر بكات. توانی بزوتنەوەكەمان بخاتەوە سەر رێڕەوی خۆی و رووی بزوتنەوەش لەوڵات بكات. ئەو بەرخۆدانەی لەزیندانی ئامەد پێشكەوت و ئەو بەرخۆدانەی لەرۆژهەڵاتی ناوینیش هاتنە ئاراوە یەكتریان تەواو و بەهێز كرد. لەسەر ئەو بنەمایە گەریلاش روویان لەوڵات و لە بۆتان كرد. لەسەر ئەو بنەمایەش قەڵەمبازی پانزدەی تەباخ هاوێژرا. ئەگەر لەزیندانی ئامەد ئەو بەرخۆدانە پێكنەهاتبا. ئەو كاروخەباتەش كە رێبەر ئاپۆ لەرۆژهەڵاتی ناوین بەرێوەی دەبرد بەزەحمەتی پێكبهاتبا. بەرخۆدانی زیندانی ئامەد، لەو بەرخۆدانەدا ئەو بەرخۆدانەی لە چواردەی تەممووز هەموو ئەو چەمكانەی لەدەرەوەی پەكەكە پێشدەكەوتن سڕیەوە و بەتاڵیان كردەوە. ئەو بەرخۆدانە كەوتە خزمەت هەوڵدانەكانی رێبەر ئاپۆوە. لەبەر ئەوەش رێبەر ئاپۆش لەهەڵسەنگاندنەكانی خۆیدا سەرەنجی راكێشایە سەر و وتی:"لەوڵات تا ئەو كاتەی ئێمە قەڵەمبازی پانزدەی تەباخمان"ئاب" پێشخست، زیندانی ئامەد تێكۆشانی بەرێوە برد. ئەوە بەرخۆدانە نوێنەرایەتی پەكەكەی كرد، بۆ ئێمە هەلومەرجێكی سازكرد كە ئێمە بتوانین لەرۆژهەڵاتی ناوین خۆمان ئامادە بكەین و داواكاری ئەوان پێكبهێنین. دۆژمن هەوڵیدەدا كە زیندانی ئامەد بكاتە گۆڕستان بۆ پەكەكە و بۆ گەلی كوردیش. لەكەسایەتی پەكەكەشدا دەیوویست توركیا بكاتە گۆڕستان. كارێكی وەهایان بەرێوە دەبرد. هەڤاڵ مەزلووم، كەماڵ و خەێری، عاكیف، عەلی چیچەك و فەرهاد كۆرتای ئەوان ئەوەیان باش دەزانی و تێگەیشتبوون. لەبەر ئەوەش شتێك لەدەستیان دا نەبوو، تەنیا ئایدئۆلۆژی و گیانیان لەدەستیاندا بوو. بەو ئایدئۆلۆژی و رۆحەیان لەدژی دەوڵەتی توركی فاشیست، داگیركەر و قڕكەر وەستانەوە.
هێزی پەکەکە و کوردیان نیشانی ئۆکتای دا
ئەسەد ئۆكتای دەیگووت؛ ئێوە هێزی دەوڵەتی توركیا ببینن. ئەو هەڤاڵانەش هێزی پەكەكە و هێزی گەلی كوردیان نیشانی ئەواندا. شەڕی دەوڵەت و پەكەكە بەرێوە چوو. لەو شەڕەدا پەكەكە بەبەهێزی قازانجی كرد و دەوڵەتی تورك بنكەوت و شكستی هێنا. بەتەواوەتی شەڕێكی ئیرادە و باوەڕی بەرێوە چوو. خۆی لەخۆیدا پەكەكە بزوتنەوەیەكی ئیرادە بوو. هەر لەسەرەتاوە، دەستپێكردنێكی ئیرادە بوو. راستی ئەم بزوتنەوەیە لەسەر ئەم بنەما و بنەڕەتەیە. لەزیندانی ئامەد شەڕی ئیرادە بەرێوە چوو. شەڕی ئیرادە بوو. چونكە لەدەستیاندا تەنیا گیان"رۆح" و ئایدئۆلۆژیایان لەدەستدا بوو. بەو دوو كەرەستەیە لەزیندانی ئامەد رووبەرووی دەوڵەتی تورك بوونەوە و تێكۆشانیان كرد. بەدەر لەوە هیچ ئیمكان و دەرفەتێكیان لەدەستدا نەبوو. لەبەرامبەر بە دەوڵەتی تورك ئەو شەڕەیان لەزینداندا بەرێوە برد. هیچ نەیانووت كە دەرفەت و ئیمكانمان لەبەردەستدا نییە، زیندانی ئامەدە، لەسەرمان كردەوەیەكی وەحشیانە بەرێوە دەبەەن، شتێك كە ئێمە پێكبهێنین نییە. بەپێچەوانەوە رایانگەیاند كە ئەوان لەدژی زۆڵم راوەستن و رووبەرووی بببنەوە. وتیان ئێمە رێگە نادەین كە دۆژمن ئەم زیندانە بكاتە گۆڕستان بۆ پەكەكە بۆ گەلی كورد. ئێمە زیندان بكەینە قەڵای بەرخۆدان. لەبەر ئەوەش چی‌یان ووت؟ بەرخۆدان ژیانە و تەسلیمیەت خیانەتە. ئەو درۆشمیانە بۆ خۆیان كردە بنەمای تێكۆشان. خۆی لەخۆیدا خیانەتیان بەگشتی ریشەكێش كرد. لەهەموو لایەكەوە بەرخۆدانیان كردە بنەما. بەرپرسیاریەتیەكی مێژوویان لەئەستۆ گرت. چارەسەریان پێشخست و ئەوەشیان بۆ خۆیان كردە بنەمایەك. چونكە راستی پەكەكە، راستی شۆڕشگێڕی پەكەكە لەهەر هەلومەرجێكدا هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی بوو. راستی پەكەكە و شۆڕشگێڕی پەكەكە لەهەر هەلومەرجێكدا ئافراندن و خۆلقاندنی چارەسەری و لەگەڵ ئەوانەش سەركەوتن بەبنەما وەرگرتن بوو. چالاكڤانانی چواری تەممووز ئەو بەرپرسیاریەتی، ئەو چارەسەری و سەركەوتنەیان بۆ خۆیان كردە بنەما. ئەو چالاكیەیان بۆ ئەوە ئەنجامدا. لەبەر ئەوەش لەسەر ئەو بنەمایە چالاكیان ئەنجامدا و ئەنجامێكی مەزنیان بەدەستهێنا و دەوڵەتی توركیان شكاند. زەبری یەكەمین لەكۆدەتای سەربازی"عەسكەر"یاندا.
تا ئەو كاتەی دەوڵەت وا بیری دەكردەوە كە ئەوان گەیشتوونەتە ئامانجی خۆیان. بەڵام بەچالاكی چواردەی تەممووز بینیان ئەو هەموو كارانەی ئەوان دەیكەنە بێ ئەنجامە. پەكەكە كاروخەباتی دەوڵەتی هەموو پووچەڵكردەوە. ئەو هەڤاڵانی زیندان، دەرگایان بەرووی پەكەكە، گەلی كورد، گەلانی توركیا، بۆ سۆسیالیستەكان و دیموكراتەكانی توركیایان ئاوەڵا كرد. تا 12ی ئەیلوول، دەمیرەڵ و ئەجەویت، كە پێشتر ببوونە سەرككۆمار و سەرۆكوەزیر لەئەنجامی ئەو چالاكیەدا هەموویان تێكچوون. رێبەر ئاپۆ، پەكەكە، شۆڕشگێڕانی پەكەكە، تەنیا خزمەتی گەلی كورد و پەكەكەیان نەكردوە. خزمەتێكی گەورەیان بە گەلانی توركیا، و پارت و دامەزراوەكانی توركیاشیان كردوە. رێگەیان نەدا كە ئەو رژێم و سیستەمە فاشیست و قڕكەر و داگیركەرە ببنە دەسەڵاتدار بەسەر گەلانەوە و ببنە بەڵا بەسەر مرۆڤایەتیشەوە.
تەنها گیانێک و ئایدۆلۆژیان هەبوو
چالاكی چواردەی تەممووز هێل و رێبازی رێبەر ئاپۆی لەهەلومەرجی هەرە قورس و زەحمەتدا، لەنێو بێ دەرەتانی و بێ دەرفەتیدا خستە بواری كردەییەوە و ئەوەی پێكهێنا. كاتێك كە مرۆڤ رێبازی رێبەر ئاپۆ باش تێبگات، پێكی بهێنێت، مرۆڤ ئەو كاتە دەتوانێت ئەنجامی مەزن بەدەستبخات. ئەوە پەیوەست بەدەرفەت و ئیمكانەوە نییە. ئەگەر مرۆڤ باسی دەرفەت و ئیمكان بكات، لەدەستی ئەو هەڤاڵانەش هیچ دەرفەت و ئیمكانێك نەبوو. تەنیا گیان و رۆح و ئایدئۆلۆژی ئەوان هەبوو. بەئیرادەیەكی بەهێز لەبەرامبەر بەدۆژمن وەستانەوە. هەمیش لەبەرامبەر بەدەوڵەتێك وەكو دەوڵەتی تورك وەستانەوە. لەنێو بێ دەرفەتی و نەبوونیدا، زەبری گەورەیان لەو دەوڵەتە وەشاند و سەركەوتنی مەزنیان بەدەستهێنا. لە کوردستان بەرخۆدانێکی زۆر دروست بوو، زۆر کەس شەهید بوون.
بە بناغەدا تەڤگەرە شۆڕشگێرە سۆسیالیستەکان، دیموکراتەکان چ لە کوردستان و چ لە تورکیا چوونە دەرەوە. روویان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، لەگەڵ تەڤگەری فەڵەستین. لەبەرئەوەی حکومەتی فاشیستت تورک پێشکەوتبوو، تەڤگەری شۆڕشگێریش لەدژیی شەڕی و بەرخۆدانێکی گەورەی دەسستپێکردبوو. زۆر بزووتنەوە شکستیان هێنابوو. زۆر کادری بزووتنەوەکان شکستیان هێنا، مۆڕالیان نەموو، بێباوەڕی و دوودڵی دروست بوو و هەندێکیان روویان لە تورکیا کردەوە، روویان کردە کوردستان، روویان لە ئەوروپا کرد. واتە لەنێو تەڤگەری سۆسیاڵ دیموکرات و ئازادیا زۆر کێشەی قورس لە دەرەوە روویاندابوو. نە تەنها لە دەرەوەی ئێمە لە بزووتنەوەکانی دیکەشدا کێشە هەبوون. لەسەر تەڤگەری ئێمە فشارێکی زۆر هەبوو. هەندێک دەستوەردان هەبوو. دەیانویست کە ئاڕاستەی تەڤگەرەکان ببنە ئەوروپا. بۆ ئەوەی تەڤگەرەکەمان جارێکی دیکە روو نەکاتە وڵات. هەندێک وڵاتیش ئەمەیان کرد، هەندێک کەس کە بە خۆیان دەگۆت ئێمە شۆڕشگێرین، ئەوەیان کرد، لەنێو ئێمەدا کەسانی وەک سەمیر ئەو کارەیان کرد.
رێبەر ئاپۆ بۆ رێگری لە کۆچبەری، تەسفیە بگرێت، زۆر کاری کرد. بە شەو و رۆژ کاری کرد. لەنێو دۆخێکی سەختدا و شەڕدا، لەنێو بێدەرفەتیدا کاری لەسەر کادرەکان کرد. هەم لە رووی ئایدۆلۆژیەوە و هەم لە رووی سەربازیەوە کاری کرد. رێگەی کرد کە ئاراستەی تەڤگەرەکەمان بدەنە ئەوروپا و تەسفیەی بکەن. لەگەڵ کادرەکان کۆبووە، جارێکی دیکە مەرجی تەڤگەر و هێڵی تەڤگەرەکەی دروست و ئامادە کرد. رووی کادرەکانی دایە وڵات. کاتێک کە رێبەر ئاپۆ ئەو کارەی کرد، لە زیندانی ئامەد بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ، خەیری، مەزلۆم، تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەبرا. ئەو تێکۆشانە هاوکاری رێبەر ئاپۆی کرد. رێبەر ئاپۆ سوودی لە تێکۆشانی زیندانی ئامەد وەرگرت کە بتوانێت کێشەکان بە ئاسانی چارەسەر بکات، بتوانێت بزووتنەوەکە کۆ بکاتەوە. لەسەر ئەم بناغەیە گەریلا رووی لە وڵات، لە بۆتان کرد. دواتر هەنگاوی ١٥ی تەباغ روویدا. ئەگەر لە زیندانی ئامەد ئەو بەرخۆدانە نەبوایە، لە گۆڕەپانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئەو کارەی کە رێبەر ئاپۆ دەیکرد، بە سەختی ئەنجام دەدرا. بەرخۆدانی زیندانی ئامەد، بەرخۆدانی چالاکی ١٤ی تەمووز رێگەی هەموو دەستوەردانەکانی سەر هێڵی پەکەکە گرت.
سوودی بۆ کارەکانی رێبەر ئاپۆ هەبوو. بەو هۆیەشەوە رێبەر ئاپۆ وتی، " تاوەکو لە وڵات ١٥ت تەباغمان بەرەو پێشەوە برد، لە زیندانەکان تێکۆشان ئەنجامدرا. نوێنەرایەتی پەکەکەی کرد، نوێنەرایەتی گەلی کرد، بۆ ئێمە دەرفەت و هەلی خوڵقاند کە بتوانین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەکاری بکەین و داواکاریەکانیان ئەنجام بدەین. دوژمن ویستی کە زیندانی ئامەد بکاتە گۆڕستان بۆ پەکەکە و گەلی کورد. لە کەسایەتی پەکەکەدا ویستی تورکیا بکاتە گۆڕستان. کارێکی بەم شێوەیەی بەڕێوە برد. هەڤاڵ، مەزلۆم، کەمال، خەیری، ئاکیف، عەلت چیچەک و فەرهاد لێی تێگەیشتن. بۆیەش لە دەستی ئەواندا شتێک نەبوو، بە تەنها ئایدۆلۆژیایان هەبوو و جانێ خۆیان بەخت کرد. بەم شێوەیە لەدژی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک وەستانەوە.
ئەسەد ئۆکتای دەیگوت: ئێوە هێزی دەوڵەت دەبینن.' ئەو هەڤاڵانەش هێزی پەکەکە، هێزی گەلی کوردیان پیشاندا. لەنێوان پەکەکە و دەوڵەت شەڕ روویدا. لە شەڕەکەدا پەکەکە بە بەهێزی سەرکەوت. دەوڵەت شکستی هێنا. بە تەواوی شەڕێ ئیرادە لەسەریان بەڕێوەبرا. پەکەکە تەڤگەرێکی ئیرادە بوو. لە سەرەتادا بە ئیرادەوە دەستیپێکرد. راستی ئەم بزووتنەوەیە لەسەر ئەم بناغەیەیە. لە زیندانی ئامەدیش شەڕ لەسەر ئەم بناغەیە بەڕێوەبرا. شەڕی ئیرادە هەبوو. لەبەرئەوەی بە تەنها ئایدۆلۆژی و گیانیان هەبوو. بەمەش لەدژی دەوڵەتی تورک لە زیندانی ئامەد شەڕیان کرد. هیچ دەرفەتێکی دیکە نەبوو. لەدژی دەوڵەتی تورک ئەم شەڕەیان لەد زیندانی ئامەد کرد. نەیانگوت، دەرفەتمان نییە، ئێرە زیندانی ئامەد، لەسەر ئێمە دڕندەیەکی گەورە هەیە، هیچ شتێک نییە بیکەین. بە پێچەوانەوە وتیان، ئێمە لەژی ئەم زوڵمە دەوەستینەوە، ئێمە رێگە نادەین دەوڵەت ئێرە بکاتە گۆڕستان بۆ پەکەکە، بۆ گەلی کورد، ئێمە ئێرە دەکەینە قەلای بەرخۆدان. لەبەرئەوە چیان گوت؟ گۆتن بەرخۆدان ژیانە. ئەمەیان کردە بناغە. خیانەتیان بە تەواوی لەنێو خۆیاندا کوشت. بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدانیان کردە بناغە. بەرپرسیاریەکی مێژوویان خستە سەر شانیان. چارەسەریان بەڕێوەبرد، ئەوەیان کردە بناغە. لەبەرئەوەی راستی پەکەکە، راستی میلیتانی پەکەکەیان لە هەموو بارودۆخێکدا هەڵگرتە سەر شانیان. راستی پەکەکە، میلیتانی پەکەکە لە هەموو دۆخێک‌دا چارەسەری بوو. لای ئەوان سەرکەوتن هەبوو. چالاکوانەکانی ١٤ی تەمووز ئەم بەرپرسیاری، ئەم چارەسەری و سەرکەوتنەیان کردە بناغەی. بۆیە چالاکیەکەیان ئەنجامدا. بۆ ئەوەی لەسەر ئەم بناغەیە ئەنجامێکی گەورە وەربگرن و شکست بە دەوڵەتی تورک بهێنن. کوردی یەکەمین لە رووی سەربازیەوە لێیاندرا. تاوەکو ئەو کاتە وایان دەزانین کە گەیشتوونەتە ئامانجیان، بەڵام چالاکی ١٤ی تەمووز وایکرد کە ببینن کردەوەکانیان بێئەنجامە. پەکەکە شکستی بە دەوڵەتی تورک هێنا. بە چالاکی ١٤ی تەمووز دەرگا بۆ پەکەکە، بۆ گەلی کورد، گەلانی تورکیا، بۆ سۆسیالیست، دیموکراتەکانی تورکیا کرایەوە. تاوەکو ١٢ی ئەیلول، دەمیرەل، ئەجەویتیان خستبووە زیندان، هەموو پارت و دەزگاکان داخران. چالاکیەکە دەرگای بۆ هەمووان کردەوە. سولەیمان دەمیرەل، ئەجەویت کە دواتر بوونە بە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیر، هەمووی لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا دروست بوو. رێبەر ئاپۆ، پەکەکە، میلتتانەکانی نە تەنها بۆ پەکەکە، بۆ گەلی کورد خزمەتیان کرد. بۆ گەلانی تورکیاش، بۆ پارت و دەزگاکانی تورکیا خزمەتێکی گەورەیان کرد. نەیانهێشت کە رژێمی کودەتا دەست بەسەر گەلان بەسەر مرۆڤایەتیدا بگرێت.
چالاکیەکەی ١٤ی تەموز هێڵی رێبەر ئاپۆ لە بارودۆخێکی زۆر زەحمەتدا، لەنێو بێدەرفەتیدا خستە بواری جێبەجێکردن. ئەوەی ئەنجامدا. ئەوە وابەستەی دەرفەت نییە. ئەگەر مرۆڤ باسی هەل و دەرفەت بکات، لە دەستی ئەو هەڤاڵانەدا هیچ شتێک نەبوو. بە تەنها گیانیان و ئایدۆلۆژیان هەبوو. بە ئیرادەیەکی بەهێز لەدژی دوژمن وەستانەوە. لەدژی دەوڵەتێکی وەک دەوڵەتی تورک وەستانەوە. لەنێو بێدەرفەتیدا، لەنێو سەختیدا، گورزی گەورەیان لە دەوڵەتدا و سەرکەوتنیان بە دەست هێنا.
له‌م رۆحه‌دا بۆخۆی رۆژێك، چركه‌یه‌كیش ناژی. خۆی له هه‌موو روویه‌كه‌وه ده‌خاته خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی، مرۆڤایه‌تی، پارتی، هه‌ڤاڵێتی، رێبه‌ر ئاپۆ. ئه‌وه بۆ خۆی ده‌كاته بنه‌ما و پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات. هه‌رگیز به به‌روپێشچوون رازی نابێت، پێی به‌س نییه و به ته‌واوی نابینێت. سنور بۆخۆی دانانێت. به‌رده‌وام سنوره‌كان لاده‌بات هه‌م بۆ خۆی و هه‌م بۆ هه‌ڤاڵه‌كانی خۆی هه‌م بۆ گه‌لی خۆی. ئه‌وه بنه‌مان. به‌رده‌وام به‌و رۆحه خۆپه‌روه‌رده‌كردن، نوێكردنه‌وه و خاوێنكردنه‌وه هه‌یه. واته ره‌خنه و ره‌خنه‌دان بنه‌مایه. هه‌رگیز نادادی، ناڕه‌وایی قبوڵ ناكات. چه‌په‌ڵی و پیسی قبوڵ ناكات. كهموموڕی، هه‌ڵه، شكست قبوڵ ناكات. رۆحێكی به‌و جۆره‌یه كه به ته‌واوی په‌یوه‌ستی سه‌ركه‌وتنه. ئه‌و رۆحه رۆحی رێبه‌ر ئاپۆیه. رۆحێك كه رێبه‌ر ئاپۆ له ناو په‌كه‌كه، پاژك و جه‌نگاوه‌رانی ئه‌واندا ئافراندویه‌تی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رۆحه هیچ شتێك نابێته وه‌ڵام بۆ گه‌لی كورد. گه‌لی كورد له مردن رزگار ناكات، نایژیێنێت، داهاتووی ئه‌م گه‌له گه‌رنتی ناكات. رێبه‌ر ئاپۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راستی دوژمن، راستی كۆمه‌ڵگا باش تێگه‌یشتووه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌و رۆحه‌ی ئافراندووه. كه‌س ناتوانێت ئه‌و رۆحه ناچار به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بكات. ئه‌و رۆحه به‌رده‌وام هێز بۆ خۆی دروست ده‌كات. هێزی ئازادی، دیموكراسی، سه‌ركه‌وتن دروست ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه كه‌س ناتوانێت ئه‌و رۆحه ناچار به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بكات. ئه‌و رۆحه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆی به‌ده‌سته‌وه‌بدات بێكاریگه‌ر ده‌كات. ئه‌وه‌ش له ژیاندا ده‌ركه‌وتووه و هه‌موو كه‌س ده‌یبینێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌یه‌كی ژنان و گه‌نجانه، له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وان، رۆحی ئه‌وان ساز كراوه، له‌سه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه و رۆحه ده‌ڕوات به‌ڕێوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێشده‌كه‌وێت، سه‌رده‌كه‌وێت.
دەبێت هەموو کەس قەرزی خۆی بە هەڤاڵ دیدار بداتەوە
ده‌مه‌وێت نمونه‌یه‌ك له هه‌ڤاڵ دیدار بهێنمه‌وه. له‌م رۆژانه‌دا له شه‌ڕی زاپ له مه‌تینا شه‌هیدبوو. له ته‌له‌ڤزیۆندا هه‌موو كه‌س گوێی لێ‌بوو. له ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌ببوو. له ئه‌ڵمانیا خوێندبووی. دواتر چووبوو له ئه‌مریكا خوێندبووی. دواتر ئه‌و ژیانه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌مووی خستبووه لایه‌ك، رووی كردبووه كوردستان. هات و به‌شداری له ریزه‌كانی گه‌ریلادا كرد. براكه‌شی پێشتر شه‌هیدببوو. نه‌یوت براكه‌م شه‌هید بووه، من ناچم. نه‌یوت، ژیانی من باشه، ده‌رفه‌ت و تواناكانم باشن، من ناچم. ئه‌و توانا و ده‌رفه‌تانه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریكای هه‌موو خسته لایه‌ك. ده‌یتوانی له‌وێ ژیانێكی ئاسوده‌ی هه‌بێت، له‌ناو ده‌رفه‌ت و تواناكاندا بژیایه. خۆی تووشی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه نه‌كردایه. به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌كه، گه‌له‌كه‌ی و ئه‌و تێكۆشانه‌ی كه بۆ گه‌لی كوردستان و مرۆڤایه‌تی ده‌كرێت به بنه‌ما گرت. ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵێكی وه‌ك دیدار له ئه‌وروپا روویكردووه‌ته وڵات و شوێنی له ناو گه‌ریلادا گرتووه، كه بۆ گه‌لی خۆی تێكۆشاوه، له‌وێ شه‌هید بووه هه‌موو گه‌نجانی گه‌لی كوردستان، هه‌موو ژنانی گه‌لی كوردستان ده‌توانن له‌وه بۆخۆیان ئه‌نجام بگرن. پێویستیشه ئه‌نجام ده‌ربهێنن. ئه‌وه‌ی شایسته‌ی ئه‌وانه، كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ دیداره. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵه ئه‌م رێگه‌یه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر، هه‌ر گه‌نجێك، هه‌ر ژنێك پێویسته بیگرێته‌به‌ر. كوردایه‌تیش ئه‌وه‌یه، سۆسیالیزمیش ئه‌وه‌یه، مرۆڤبوونیش ئه‌وه‌یه. جیاله‌وه با مرۆڤ هه‌رگیز نه‌ڵێت وڵاتپارێزم، شۆڕشگێڕم، سۆسیالیستم. وه‌ك چۆن شۆڕشگێڕانی ١٤ی تهمموز پێودانگیان دانا، ئه‌م هه‌ڤاڵه‌ش پێوان و پێودانگی دانا. نه‌ك هه‌ر بۆ ژنان و بۆ گه‌نجان، بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگای دانا. واته كه تۆ ده‌ته‌وێت به ئازادی بژی، رێگای ئێوه ئه‌مه‌یه. جیا له‌وه رێی دیكه نییه. رووتان كردووه‌ته ئه‌وروپا، ئه‌مریكا، شوێنی تر به دوای هه‌ندێك ده‌رفه‌تی ماددی راتان كرد ئێوه ناژیهنێت. كه تۆ ده‌ته‌وێت بژیت رێگای تۆ ئه‌وه‌یه كه تۆ روو بكه‌یته وڵاته‌كه‌ت. تۆ له وڵاتی خۆت، گه‌لی خۆت، شه‌هیدانی خۆت، تێكۆشانی خۆت به‌رده‌وام خۆت ببه‌ستیته‌وه. ئه‌وه تۆ ده‌ژیه‌نێت. هه‌ڤاڵ دیدار ئه‌وه‌ی له هه‌موو كه‌س گه‌یاند. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه قه‌رزارباری ئه‌و ههڤاڵهین. ده‌بێت ئه‌و قه‌رزه بده‌ینه‌وه.
دەبێت بەو ڕۆحە ئافرێنراوە تێکۆشان بەڕێوەبچێت
وه‌ك چۆن له زیندانی دیاربه‌كر خه‌یری، كه‌مال، مهزڵومهكان، عاكیف، عه‌لی چیچه‌ك، فه‌رهاد تێكۆشانێكی بێهاوتایان پێشخست، شه‌پۆلێكی نوێیان كره‌وه، پێودانگی وڵاتپارێزی، به پارتیبوون، جه‌نگاوه‌رییان به‌رزكرده‌وه، ئه‌مڕۆش ئێمه ده‌بینین له زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین ئه‌م هێڵه، ئه‌م رۆحه له ئاستێكی به‌رزدا درێژه به ژیان ده‌دات. وه‌ك چۆن چالاكی ١٤ی تهمموز رۆحی گه‌لی كورد، هیوای گه‌لی كوردی گه‌وره كرد، هێزی گه‌لی كوردی له دژی ده‌وڵه‌تی تورك دیاریكرد، هێزی په‌كه‌كه‌ی نیشاندا هه‌م له هه‌لومه‌رجی وه‌ك زیندانی دیاربه‌كردا، ئه‌مڕۆ ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا تێكۆشان ده‌كه‌ن، گیانبازی ده‌كه‌ن، مێژوو ده‌نوسنه‌وه وه‌ك ئه‌وان ته‌نیا رۆح به به‌ر گه‌لی كوردستاندا ده‌كه‌ن، رۆح به به‌ر مرۆڤایه‌تیدا ده‌كه‌ن. هێزه‌كانی دیموكراسی و ئازادی به تێكۆشانی ئه‌وان و هیوای خۆیان گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن. ئه‌و ئه‌نجامه‌ی تێكۆشان دروست ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه. له‌م تێكۆشانه‌دا ژنانی كورد هه‌ن، ئه‌وان هه‌رگیز بۆخۆیان تێكۆشان ناكه‌ن. وه‌ك چۆن له ناو زیندانی دیاربه‌كردا ئه‌و هه‌ڤاڵانه له ناو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌دا، له ناو بێده‌رفه‌تیدا شه‌ڕێكی ئیراده‌یان كرد، ته‌نیا به ئایدۆلۆژیا و گیانی خۆیان ئه‌و شه‌ڕه‌یان برده‌وه، ئه‌وانه‌شی ئێستا له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا تێكۆشان ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وان له هه‌لومه‌رجی زۆر دژوار‌دا له‌ناو ده‌رفه‌تی زۆر كه‌م و له دژی دو‌ژمنێك كه هێزی دووه‌می ناتۆیه، ده‌وه‌ستنه‌وه. له دژی هه‌موو فڕۆكه، تۆپ، تانك، موشه‌ك، كیمیایی، چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی، بۆمبی زۆر گه‌وره ده‌وه‌ستنه‌وه. به جۆش و خرۆشه‌وه ده‌وه‌ستنه‌وه و گیان ده‌به‌خشن. قارهمانێتیهكی گه‌وره، مێژوویه‌كی گه‌وره ده‌ژیه‌نن. هێزی په‌كه‌كه، گه‌لی كورد به هه‌موو كه‌سێك ده‌ناسێنێت و تێیده‌گه‌یه‌نێت. شه‌ڕێكی گه‌وره ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌و هه‌رێمانه ئه‌و شه‌ڕه له ئاستێكی به‌رزدا ده‌كرێت، كه گورزی گه‌وره له دوژمن ده‌ده‌ن، ئه‌و رۆحه‌ی كه رێبه‌ر ئاپۆ ئافراندویه‌تی، ئه‌و رۆحه‌ی له خه‌یری، كه‌مال، مهزڵومهكان، عاكیفهكان وه‌رگرتووه، له زیندانی دیاربه‌كردا له ئاستێكی باڵادا پێكیهێناوه. زیلان زیاتر ئاسته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه. ئه‌مڕۆ قاره‌مانان، فیداییانی مه‌تینا، زاپ، ئاڤاشینیش ئه‌وه‌یان به‌رزتر كردووه‌ته‌وه. له‌و پێودانگانه بهروخوارتر نابێته جه‌نگاوه‌ری، نابێته وڵاتپارێزی. به به‌رچاوی هه‌موو كه‌سه‌وه گیانبازی ده‌كه‌ن، سود به گه‌لی كورد ده‌به‌خشن، سود به مرۆڤایه‌تی ده‌به‌خشن. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌ڤاڵی ئه‌وان بن، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌ڤاڵێتی ئه‌وان بكه‌ن، ئه‌و پێودانگانه‌ی كه ئه‌وان دایانناوه بۆ خۆیان به بنه‌ما بگرن. گه‌لی كورد، گه‌لانی كوردستان، ئه‌وانه له دژی داگیركاری، پاكتاوكاری فاشیزمن، ئه‌وان ئه‌و پێودانگانه، به‌هایانه كه ئه‌وان ده‌یانخوڵقێنن بۆ خۆیان بكه‌ن به بنه‌ما. بڕوای من ئه‌وه‌یه كه نه‌ك هه‌ر گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه، گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، سۆسیالیست، هێزه‌كانی دیموكراسی و ئازادیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تێكۆشانی خۆیان به‌ره‌و پێش ببه‌ن. تادێت پاڕادایمی رێبه‌ر ئاپۆ، هێڵی رێبه‌ر ئاپۆ، ئه‌و رۆحه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی ئافراندووه، پێوان و پێودانگانه‌ی دایناوه، ئه‌و ئه‌خلاقه‌ی ئافراندویه‌تی بۆخۆیان به بنه‌ما بگرن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌نگاو ده‌نێن، كه‌س چیتر ناتوانێت رێگری له‌وه بكات. ئیتر رێبه‌ر ئاپۆ، په‌كه‌كه، جه‌نگاوه‌رانی په‌كه‌كه، ژنانی په‌كه‌كه، گه‌نجانی په‌كه‌كه، گه‌لی په‌كه‌كه‌یی ناسراوه. له رۆحی هه‌موو كه‌سدا جێگه‌ی گرتووه، تادێت گه‌وره‌تر جێگه ده‌گرێت.
ژ.ت / ف.ق / هـ.ب