جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیزمری لەدژی پاسەوانەکان چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی بوبۆی هەبەدەهە لە ئیزمیر لەدژی پاسەوانەکان چالاکیان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی تیمی شەهید بوبۆی تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، :

" ئێمە وەک جەنگاوەرانی تیمی بوبۆی هەبەدەهە لە ئزیمیر پاسەوانێکمان سزادا. لە ١٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢١:٣٠ لەدژی پاسەوانەکان لە کادیفەکالە کە سەرقاڵی دەوریە بوون، چالاکیمان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا جەنگاوەرانمان پاسەوانێکیان بریندار کرد. دوای چالاکیەکە پۆلیس و ئامبۆلانس هاتن بۆ شوێنی رووداوەکە. جەنگاوەرانمان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لە شوێنی رووداوەکە کشانەوە."

ف.ق