بە دیمەن

جەنگاوەرانی ماک، لە گەڤەر پۆلیس و سیستەمی کامێرای چاودێری کردە ئامانج

(ماک) جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند، لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دوو چالاکیی جیاوازیان لەدژی هێزەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامداوە.

چالاکی جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند: "لە ٢٢ی ئەیلول، نزیکەی کاتژمێر ٢٢:٠٠ جەنگاوەرانمان هێرشی کردە سەر پۆلیسی داگیرکەر کە لە گەڕەکی ئۆرمان لە گەڤەر سەرقاڵی پشکنینی ناسنامەی خەڵکیان دەکرد."

لە درێژەی بەیاننامەکەدا وەها وتراوە: "جەنگاوەرانمان بە شێوەیەکی بە هێز بە تەقەمەنی دروستکراو و یارییە ئاگرینەکان داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا داگیرکەران کە تووشی ترسێکی گەورە بوون، بە خێرایی بەرەو بنکەی پۆلیس هەڵهاتن. هێشتا ژمارەی بریندار بوونی داگیرکەران ڕوون نەکراوەتەوە."

سەبارەت بەو چالاکیەی کە لە هەمان ڕۆژدا ئەنجامدرا، وەها ڕاگەیەندراوە: "شەوی ٢٢ی ئەیلول، جەنگاوەرانمان لە دژی سیستەمی کامێرای چاودێری داگیرکەران لە گەڕەکی کشلای گەڤەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا سیستەمی کامێرای داگیرکەران تێکشکا."

هەروەها جەنگاوەرانی ماک ڕایانگەیاند ئێمە وەک جەنگاوەرانی ئازادی گەلی کوردستان جارێکی تر دەڵێین؛ ڕێگە نادەین بە داگیرکەران. دەوڵەتی فاشیستی تورک کە بە پیسترین و بێ ئەخلاقیترین شێوە هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان و ڕێبەر ئاپۆ، پێویستە ئەمە بزانێت؛ لە هەر شوێنێک بین، دژی داگیرکەران و هاوکارەکانیان بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان. ئەمڕۆ ڕۆژی بەرخۆدانە بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی دژی ڕژێمی شەڕی تایبەت و ئازادی بەدەست دەهێنین."