کاڵکان: لە سەرتاسەری جیهاندا سەردەمی گەریلا دەستپێدەکات

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، ئەوەی تا ئێستا کراوە دەکرێت وەک سەرەتایەک سەیر بکرێت. ئەگەر ئەو هێڵە فیداکارییە بە بەهێزی بەردەوامیی پێبدرێت، ئەنجامەکانی ئاست بە ئاست گەورەتر دەبن.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، ئەوەی تا ئێستا کراوە دەکرێت وەک سەرەتایەک سەیر بکرێت. ئەگەر ئەو هێڵە فیداکارییە بە بەهێزی بەردەوامیی پێبدرێت، ئەنجامەکانی ئاست بە ئاست گەورەتر دەبن. لە سەرتاسەری جیهاندا ئیدی سەردەمی گەریلا دەستپێدەکات.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەى ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە بابەتێکی بۆ ماڵپەڕی پەکەکە نووسیوە و بابەتەکەى لێرە بڵاودەکەینەوە:

"پێش هەموو شتێک جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ لە رێبەر ئاپۆ و هەموو هاوڕێیان پیرۆز دەکەم. بۆ ٣٨هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ هیوای سەرکەوتنم بڵاودەکەمەوە. لە کەسایەتیی فەرماندەی نەمرماندا عەگید، بە رێز و منەتەوە یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەمەوە. سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم، کە لەسەر بنەمای "هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە" لە دژی هێرشەکانی دوژمن بە شێوەیەکی بێ هاوتا بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن.

کات کاتی گەلانە، کاتی گەریلایە. کاتی سوپا گەورە و رێکخراوەکان و کاتی ئەو هێزانە بەسەرچووە، کە خزمەت بە داگیرکەران و گوشارەکانیان دەکەن.

بینینی سەرکەوتن و بە دەستهێنانی سەرفیرازی ئەوەندەش ئاسان نییە، بەڵام ئیدی سەرکەوتن لە بەرچاوماندایە. سەرکەوتن نزیکمانە و ئێمە دەستی خۆمان درێژ بکەین دەتوانین خۆی پێ بگەیەنین. ئەوە ئەو راستییە، کە لە ٣٧هەمین ساڵی ١٥ی تەباخ دا سەلمێنراوە. هەموو پێشکەوتن و دەستکەوتەکانی ئێستا بە بەرخودان و شەڕی قارەمانانەى ٣٧ ساڵە ئافرێنراون. پێش ئەوە، بەرخودانی حیلوان و سێوەرەگ، هەروەها شەڕی تۆڵەی شۆڕشگێڕی، کە رێبەر ئاپۆ لە دژی کوشتنی هاوڕێ حەقی قەرار دەستیپێکردبوو، ئەو راستییەیان ئافراند. ئەوەى سەلمێنرا فەلسەفە، هێڵی سیاسی – ئایدۆلۆژی  و فیکر و بیر و رامانی رێبەر ئاپۆیە. سەرکەوتن بەو هێڵە و لەو هێڵەدا دەبێت. سەرکەوتن لەلایەن گەریلاکانەوە، کە خۆیان لەسەر ئەو هێڵە رێکخستووە و چالاکی دەکەن، دەئافرێنرێت.

هەموو شەڕ و سەرکەوتنێک قوربانیی هەیە

گەلی کورد و گەریلا قارەمانەکانی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا قوربانی دەدەن، بەڵام ئەوە سەرکەوتن و پێشکەوتنی گەورە لەگەڵ خۆی دەهێنێت. هیچ یەک لەو بەرخودان و قوربانیانە بە بێ هۆ نین. هەر قوربانییەک، کە ئێمە دەیدەین وەک قوربانیی سەرکەوتن و پێشکەوتنێکی گەورەیە.

ئەوەى رێبەر ئاپۆ رەخنەى دەکات و ئێمە پێی ناڕەحەت دەبین ئەوەیە، ئەگەر هەندێکیتر هەستیار بن، هەندێکیتر تیگەیشتوانە، رێکخستنکراوتر و پلان بۆ دانراوتر پلانسازی بکەن، زۆر زیاتر لە سەر کاروباری سەربازی و سیاسی قوڵتر ببنەوە، لە هێڵی ئایدۆلۆژی – رێکخستن دا زۆر زیاتر و بە بەرفروانی و بە دیسیپلین بن، ئەو قوربانیانەى دەدرێن لە نیوە کەمتر دەبن. بێگومان بەبێ هەستیاری و وردبوون شەڕ نابێت، سەرکەوتنیش بەبێ قوربانی و بە ئاسانی بە دەست نایەت. بە دڵنیاییەوە هەموو شەڕ و سەرکەوتنێک قوربانیی هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەبێ قوربانیی کەمتر بەدەست بێت، کێماسی و کەموکوڕیمان هەیە. رەخنەکانی رێبەر ئاپۆ لەسەر ئەوەیە. رێبەر ئاپۆ بە دڵنیاییەوە ناڵێت، "ئێوە بۆ شەڕ دەکەن، بۆ ئەوەندە ئازا و نەترسی و فیداکاری دەکەن' هەموو کات بە رێزەوە پێشوازی لەوە دەکات و رێزی لێدەگرێت. هەر خۆی ئەوە لەلایەن خۆیەوە ئافرێنراوە.

ئەو ئەنجامانەى لەلایەن رێبەرایەتییەوە ئافرێنراون، هەموویان بە تێکۆشانی گەورەی گەریلا بە دەستهاتوون. ئەو ئەنجامانە چین؛ کوردێک کە کرابوو بە فوسیل (بە بەردبوو) کوردێکی ئازادی لێ دروستکرد. رێبەر ئاپۆش ئەوەی بە شێوەیەکی روون پێناسە کردووە. ژنان، گەنجان و کۆمەڵگە بە تەواوی گەیشتوونەتە ئاستی کۆمەڵگەى ئازاد. ئێمە شۆڕشی گەورەی کەسایەتی، عەقڵییەت و ویژدانمان دروستکردووە. ئێستاش هەموو کەس باس و گفتوگۆ لەسەر هێزی بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ دەکەن. هەوڵ دەدەن لێ تێبگەن، کە ئەو بیر و رامانە چۆن دەتوانێت بەو رادەیە کاریگەری لەسەر کەسایەتی و کۆمەڵگە دروست بکات و بیانگۆڕێت.  

هەموو کەسێک دەیگوت، 'کورد کۆتایی پێهات، مرد'. دەوڵەتی تورک دەیگوت، 'من کوردم خستە ژێر گڵ و کۆنکرێتم کرد بە سەریدا'. ئێستاش لەو شوێنەدا، کە کۆنکرێتیان بەسەر کورددا کرد، کۆمەڵگەیەک دامەزرێندرا، کە کۆنکرێتەکەى تێکشکاند خۆی سەرلەنوێ ژیاندەوە. مردوو لە گۆڕ دەرهێنرایەوە و ژیانی بە بەردا کرایەوە. کۆمەڵگەى کورد بە شۆڕشی ئازادی، خۆی لەسەرلەنوێ بونیاتناوەتەوە. ئێستا هەموان دوای کوردان دەکەون، کە هەر دوێنێ پێیان دەوتن، 'مردووە، لە چاڵ نراوە، لە ناوبراوە و سڕاوەتەوە'.  ئەوانە هەموویان پەیوەندییان بە بەرخودانی چەکداری ٤٠ ساڵەوە هەیە. دەرەنجامی بیر و رامانی رێبەر ئاپۆیە. دەرەنجامی کار و کردار و چالاکییەکانی گەریلا بە پێی ئەو بیر و رامانە.

لە سەرتاسەری جیهان ئیدی سەردەمی گەریلا دەستپێدەکات

ئەو رۆڵەى کە کوردستان دەتوانێت لە بەرخودانی چەکداریدا بێگڕێت گێڕاویەتی و ئەنجامی گرنگی ئافراندووە. پرسیارەکە ئەوەیە، باشە گەریلا دەتوانێت باشتر و زیاتر لەوە بکات؟ بەڵێ دەتوانێت. هێڵی رێبەر ئاپۆ ئەوەی نیشانداوە. ئەگەر پێداگری بکرێت، بانگەشە و ئیدعاکان بەردەوامییان هەبێت، ئازایەتی و فیداکاری بەردەوامییان هەبێت، لە هێڵی فیدایەتیی ئێستا و بەرخودانی گەریلادا پێداگری هەبێت، لە پێشکەوتنە سەربازی، سیاسی، کۆمەڵایەیتی و ئایدۆلۆژییەکانی ئێستادا ئاست بە ئاست و گۆڕەپان بە گۆڕەپان زیاتر پێشکەوتن دروست بکرێت. بێگومان لەوە باشتر و زیاتر دەکرێت رێبەر ئاپۆ دەیوت، 'ئەوە هێشتا سەرەتاییە، ئێوە لە ئێستا بە دواوە سەیر بکەن'. ئەوەى تا ئێستا ئەنجامدراوە دەبێت وەک سەرەتایەک سەیر بکرێت. دەتوانرێت وەک هەنگاوەکانی دەستپێک سەیر بکرێن. ئەگەر لە بڕیاداربوو و پێداگریی لەو شێوەیەدا پاشگەزنەبێتەوە، ئەو هێڵە قارەمانییە، فیدایەتی بە قوڵی بەردەوامیی پێ بدرێت، ئەنجامەکان ئاست بە ئاست زیاتر دەردەکەون. تێکۆشانی ئازادیی کوردستان کاریگەرییەکی گەورە لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکات. لە سەرتاسەری جیهان ئیدی سەردەمی گەریلا دەستپێدەکات. ئیدی هەموو کەس خۆی لەسەر بنەمای هێڵی گەرپلا دەپارێزێت، چونکە سوپاکان نەیانتوانی کەس بپارێزن و لە بەر یەک هەڵوەشان.  خواردیان، خواردیانەوە، گەلیان پلیشاندەوە، بەڵام ئەو ئەنجامەى لەگەڵ خۆیاندا هێنایانە گۆڕێ، لەبەر یەکهەڵوەشان بوو، بێزاری و لاوازییە لە پاراستنی خاوەنەکەى خۆیاندا. ئەو هێزانە ئەنجامی لە رێ دەرچوونی مێژووین. ئەو ئەنجامانەى هاتوونەتە پێشەوە ئەوە باشتر نیشان دەدەن، کە سوپا و دەوڵەتەکان لە رێ دەرچوون. رێکخستنی پێچەوانەى مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەن.

ئێستا سەردەمی راستکردنەوەى ئەوانە دەستیان پێکردووە. بەرخودانی گەلان بە تایبەتیش بەرخودانی گەلی کورد لەسەر بنەمای بەرخودانی گەریلا ئەوانی تێکشکاندووە. رەنگە هەندێک ئەوە بپرسن، 'لە کوردستان دەستەیەک گەریلا تێدەکۆشن، باشە ئەوە هەڵە نییە، کە بەو رادەیە گەورە بکرێتەوە؟' نا هەڵە نییە. ئەوانەى کوردستانیان پارچە کرد و دابەشیان کرد، ئەوانەى نکۆڵی و سڕینەوەیان بەسەر کۆمەڵگەی کورددا سەپاند تەنها دەوڵەتەکانی تورک، ئێران، سوریا و عێراق نەبوون. لە پشت ئەوانەى دەسەڵات و باڵادەستەکانی جیهان هەبوون. ئەوانەى کوردستانیان پارچە کرد بەریتانیا و فەرەنسا بوون، یەکێتی سۆڤیتیش ئەوەی قبوڵکردبوو. ئەمریکاش سەرۆکایەتی سیستمێکی لەو شێوەیەی گوشارکردنی دەکرد. بۆیە ئێمە تەنها لە دژی سوپای تورک و داگیرکەرە زەق و دیارەکانی سەر کوردستان شەڕ ناکەین، بەڵکو ئێمە لە دژی هێزەکانی پشت ئەوانەوە شەڕمان کرد. هەموویان هاوکاری و هاوپەیمانیان کرد و هێرشیان کرد. لە دوایدا هێرشەکانی خۆیان گەیاندە ئاستی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەر ئاپۆ. ئێمە لە دژی هێرشەکان بۆ سەر گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان بەرەنگاری و بەرخودانمان کرد. لە دژی دواکەوتویی جیهانی شەڕمان کرد. لەبەر ئەوەش ئەو ئەنجامانەى ئەمڕۆ هاتوونەتە پێشەوە و دیارن، بە تەواوەتی پەیوەندییان بە جیهانەوە هەیە و کاریگەرییان لەسەر دروست دەکات. ئەوانەى لە ناو ئەو شەڕەدا لە بەر یەک هەڵدەوەشن سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست و سیستمی دەسەڵاتپەرەست و دەوڵەتپەرەستە.

هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ئازادیی ئاپۆیی دەستپیکردووە. هێڵی ئازادیی ئاپۆیی دەسپێکێکی بەهێزی نیشانداوە. وەک هەڵمەتی شۆڕشە گەورەکانی مێژووە. وەک هەڵمەتی شۆڕشی ئیسلام، شۆڕشی فەرەنسا، شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆڤیەت، ئێستاش شۆڕشی ئازادیی ئاپۆیی دەستی بە هەڵمەت کردووە. دەستپێکێکی بەهێزی کردووە و هێزی بنەڕەتیی ئەو شۆڕشەى پێناسەکردووە. ئەویش گەریلایە. بۆیە گەریلا لە مێژوودا بە رۆڵی خۆی هەستاوە و زۆرێک لە گەلان گەریلایان بۆ خۆیان رێکخست و بەڕێوەیان دەبرد، بەڵام ئەوە لە ئاستی خۆجێی و ناوچەیدا مایەوە و کاتی بوو، بەڵام ئەوە سەلمێندراوە گەریلاکانی کوردستان خۆجێی یان ناوچەیی نین، کاتی نین، نوێنەرایەتیی سەردەمێک دەکەن و گەردونی و جیهانین.

دەبێت ئێمە ئانالیزی تیۆریک، فەلسەفە و هێڵی رزگاریی رێبەر ئاپۆ بۆ ئازادیی ژن بە باشی تێبگەین و جێبەجێی بکەین. ئەگەر ئەوە راست و دروست تێگەیشتنی لەسەر دروست بێت و بەپێی ئەوە تێکۆشان بەڕێوەببرێت، ئیدی گەریلا سنوورەکانی کوردستان تێدەپەڕێنێت و بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بڵاودەبێتەوە و لە هێڵی ئازادیی ژن دا هەموو بندەستان بە رزگاری دەگەیەنێت.

گەریلا ژیانەوەیەکی نوێ دەکات، هەڵمەتێکی نوێی ١٥ی تەباخ دەستپێدەکات. پێش ٣٧ ساڵ تەنها خۆجێی بوو، تەنها بۆ کوردستان بوو، تەنها بۆ باکووری کوردستان بوو، بەڵام ئێستا لە کوردستان لەولاترەوە کاریگەری لەسەر رۆژهەڕڵاتی ناوەڕاست و جیهان دروست دەکات. هەبوونی ئەو بزووتنەوەیەى گەریلا و بەرخودان مسۆگەر بووە.

کات کاتی ئەوەیە، کە لەسەر هێڵی خۆپاراستن بووەتە رێگای رێکخستن، تێکۆشان و ئازادی بۆ هەموو جیهان. ئێمە ناچارین، کە بەرپرسیاری و ئەرکی بەرفراوانی ئەم سەردەمە بە قوڵی تێبگەین. خۆمان بەپێی ئەوە پەروەردە بکەین، ئاسۆی خۆمان بەرفراوان بکەین و لەسەر ئەو بنەمایە خۆمان بە هێزی رێباز و تاکتیک رێکخستن بکەین و روو لەو چالاکییانە بکەین، کە هەموو کات هێڵی ئاپۆیی سەردەخەن. ئەگەر قوڵاییەکی لەو جۆرە بەدەست بهێنرێت، گەریلا بۆ هەموو بندەستەکان وەک هیوایەکی نوێ، وەک هەبوونی ئازاد، رێکخستنی و تێکۆشان، وەک رێباز و سیستمی سەرکەوتن بەرەو پێش دەڕوات. بۆیە ئەو چاوەڕوانییانە، کە چاوەڕێی هەڵوەشاندنەوەى گەریلا دەکەن، چاوەڕێ پووچن. بە پێچەوانەوە، سەردەمی رۆڵی گەریلا لە ئێستا بە دواوە دەبینرێت.

پێشبینییەکانی رێبەر ئاپۆ دەرەنجامی قوڵبوون و وردبوون و هەستێکی گەورەوە بوون و هەرگیز هەڵەدەرنەدەچوون و چل ساڵ رێگای راستی پیشانداوین. چل ساڵ لەوە پێش و کاتێک پەکەکە دەستی دایە چەک و دەستیکرد بە تۆڵەکردنەوەى هاوڕێ حەق قەرار و کاتێک لە کوردستان دەستی بە بەکارهێنانی هەندێک چەکی بچووک کرد، زۆر کەس لەو کاتەدا لە دژی وەستانەوە. زۆر کەس لە دژی بیر و رامان، پێشبینییەکان و چالاکی و کارەکانی رێبەر ئاپۆ وەستانەوە. ئەوانەى لە دژی وەستانەوە تەنها هێزە داگیرکەر و فاشیستەکان نەبوون. لەوان زیاتر، زۆر کەس و لایەنی تر هێرشیان کردە سەر بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە. نەتەوەپەرەستە کۆنەپەرەستەکان، هەندێک هێزی بورجوای بچووک، کە لە ناو سیستمی پاکتاوکاریدا گەورە بوو بوون زۆر شتیان وت و زۆر شتیان کرد.

باشە، مێژوو کێی پشتڕاست کردەوە؟ ژیان چی سەلماندووە کە ڕاستی ئەو بێت؟ دوای چل ساڵ ڕاستی ڕوون و ئاشکرایە . ئەوانەی بەم شێوەیە لە پەکەکە نزیک بوون، دۆخیان دیارە. پێشبینیی رێبەر ئاپۆ چل ساڵ پێش ئێستا، ئەو سەرکەوتنانەی لە کوردستان دروستی کرد و کاریگەریی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان لە لەبەرچاوە. ئێستا هەموو کەس ڕووی لە ئیمرالی کردووە، گوێی لە ئیمرالی یە، چاوەڕوانی ئەوەن کە قسەیەکی نوێ لە ڕێبەر ئاپۆوە ببیستن و بەو پێیە بجوڵێنەوە، چونکە ئێستا هەموو کەس قبوڵی کردووە کە ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتیی ڕاستی دەکات، پێشبینی داهاتوو دەکات، هەندێک پێشبینینی تر سێ ڕۆژ بەڕێوەنابەن یان لەناوی نابەن. بەڵام ئەوەی کە جێبەجێ دەکرێت، پێشبینییەکانی ڕێبەر ئاپۆیە.

گەشبینترینیان پێشبینیان نەدەکرد، ئەوانەی لە کوردستان کۆمەڵکوژکران، ئەوەندە ترسان کە هیوایان بە پێشبینیەکانی ڕێبەر ئاپۆ نەدەکرد. بە رێبەر ئاپۆیان وت 'لە دژی دەوڵەت، دەبێت کەسێک ببێتە دەوڵەت، لە دژی سوپا دەبێت ببێتە سوپا، تۆ کێیت، تۆ کۆمەڵێک قوتابیت تۆ دەڵێت 'ئێمە شەڕ دەکەین، کوردستان دروست دەکەین'. ڕێبەر ئاپۆ گوتی "گەریلا ئەو کارە چارەسەر دەکات، تێکۆشانی ئازادیی کۆمەڵگا ئەو کارە چارەسەر دەکات و گوتی : " نەک بە هێزی چەک و نە بە هێزی پارە ، بەڵکو بە هێزی مێشکی مرۆڤ ، بە بوێری و قوربانی سیستەمی ستەم لەناودەبرێت " . بێگومان ئەوەی سیستمی زۆرداریی پارچەکرد و شکستی پێهێنا هێڵی ئازادیی پێشبینیی ڕێبەر ئاپۆ بوو. سوپای ملیۆنی هێزی سەربازی، بەو هێزانەی کە دەتوانن بە تەقاندنەوەی ئەتۆم جیهان وێران بکەن تێک چوون. ئەوەی لەسەر پێ ماوەتەوە گەریلایە، کە لەسەر بنەمای هێزی مرۆڤ، بە ورەی مرۆڤ، وشیاری مرۆڤ، ئەو عەقڵیەتە و بەرخۆدانەی کە ڕێبەر ئاپۆ دایمەزراندووە تێکۆشاوە.

با ئاسۆی ئێمە فراوان و ئامانجمان گەورە بێت

دەبێت لە ئێستاوە بە ئاسۆی فراوان و ئامانجی مەزنەوە سەیری خەبات بکەین . دەبێت پێوانەکانمان بەهێز بن، دەبێت زۆر بە دیسپلین کاربکەین، ئەو هێڵە قارەمانانەی کە عەگیدەکان، بێرتینا و زیلانەکان دەستیان پێکرد، دەبێت ئێستا بگەنە بەرزترین ئاست. ئازایەتیی حەقی ، مەزڵوم ، کەمال قووڵتر بکەین و بەهێزتریان بکەین . ئەگەر وا بکەین، لەسەر ئەم بنەمایە تێدەگەین، قبوڵ دەکەین، رێکخستن و شەڕ دەکەین، لە راستیی ڕێبەرایەتی، رۆح، سۆز، هزر، فەلسەفە، ئایدۆلۆژیا، سیاسی و رێگای تێکۆشانی ڕێبەرایەتی، بەپێی ئەوە خۆمان بە رێکخستن بکەین و بەرخۆدان بکەین، بە دڵنیاییەوە ساڵی نوێی تێکۆشان دەبێتە سەردەمی تێکۆشانی یەکلاکەرەوە.

ئەنجامەکانی تێکۆشانی چل ساڵە نیشانی داوە کە دەتوانین بەسەر ئەمەدا سەرکەوین. ئێمە لە هەموو کات زیاتر بە داوا و ڕێکخستن و تێگەیشتنەوە خەباتێکی وەها دەکەین و زاڵین. ئێمە لە هەموو کات زیاتر بەبریارین بۆ سەرکەوتن.

بێگومان نابێت بە سووکی لە ئەرکەکانمان نزیک کەوینەوه. ئەوانەی کە دژوارییان لابرد، ئەو شەڕڤانانەن کە لە هێڵی ئاپۆییدا بە کەمترین دەرفەت لەژێر سەختترین هێرشدا خۆیان ڕاهێناوە و خۆیان ڕێکخستووە ئەوان نیشانیان داوین کە بوون و ژیانی ئازاد دوور نییە. بۆیەش زەحمەتییەکان ئەو زەحمەتی و دژواریی نییە کە نەتوانرێت لایببەن . تەنیا با هێڵی ئاپۆیی بە دروستی تێبگەین، بە دروستی قبوڵی بکەین و لەسەر ئەم بنەمایە خۆمان پەروەردە و بەڕێکخستن بکەین، ئەگەر لەسەر ئەم بنەمایە خۆمان بۆ بەرخۆدان سەبەربەر بکەین، هیچ شتێک نییە کە ئێمە نەتوانین سەربکەوین، ئێمە لە تێکۆشانێکی نوێداین کە زۆر لە پێشوو زیاترن، ڕێبەر ئاپۆ وتی " ئەوەی ئامانجێکی گەورەی هەیە، هەروەها پێویستە هەوڵێکی گەورەش بدات". با ئاسۆی ئێمە فراوان و ئامانجمان گەورە بێت ، کاتێک خۆمان گەیاندە ئەوە و زیاتر خوڵقێنەری بین، بە رێ و رێبازی دەوڵەمەندانە ببینە وەستای ستراتیژی و تاکتیک . کاتێک ئێمە بەو کارە بگەین، ئامانجە مەزنەکان بەدی دێت.

هەلێکی گەورەیە لەسەر پێشکەوتنێکی لەو شێوەیە بەشداری خەبات بکەین. ئەوەی ئەم ئەنجامەی ئاشکرا کردووە، ڕاستیی ڕێبەرایەتیی ئێمەیە، شەهیدەکانمانە، دەبێت هەمیشە بە ڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان بکەینەوە.

ڕێبەر ئاپۆ وتی 'ئێمە لە سفرەوە دەستپێدەکەین' ڕێبەر ئاپۆ ئێستا کوردستانی کردووە بە هێزی پێشەنگی جیهان. لەوە زیاتر چی لە ڕێبەر ئاپۆ داوا دەکرێت! ئەرکی خۆی بەجێهێناوە. ئێستا دەبێت خاوەنداری لەم ئەرکە بکرێت و گەشەی پێبدرێت . ئەمە ئەرکی گەنجانی کوردستانە، گەنجانی ئاپۆییە. ئەو کچ و کوڕی کوردەی لە دەرەوەی ئەم ڕاستییە بوو، ئەو گەنجانە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دا هەنگاویان نا، خۆیان ناسی، خاوەن داوا و خوڵقێنەری نوێ بوون. ئەمڕۆ کە بووە بە گەل و بزووتنەوەی ئازادی ئەرکی گەنجانی کوردە کە لەمە تێبگەن و پێویستیەکان بەجێبهێڵن. وانەکانی مێژووی جەنگی چل ساڵەی ئێمە ، بۆ تێگەیشتن لە ڕاستی ، بەسن . هەر کەسێک لەو وانانە تێبگات دەبێتە هێزێکی گەورەی تێکۆشان.

ئەو ئەنجامانەی کە دەرکەوتن گەلە. ڕێبەر ئاپۆ وتی 'پەکەکە مەیدانی تێکۆشانی ئازادییە' ئەوەی بچێتە پاڵی، ئەوەی بە دروستی لێی تێبگات، ئەوەی خاوەنداری لێ بکات، ئەوەی تێکۆشان بکات، خاوەنەکەی ئەوە. پێویستە هەموو کەس ئەمە بزانێت، بە گوێرەی ئەوە بچێتە ناو پراکتیکەوە و هەمیشە خۆی پەروەردە بکات. بەم شێوەیە نزیکی کارەکانیان ببنەوە، بە وریاییەوە و بە ڕێکخستن کار بکەن و دیسپلینیان هەبێت. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت هەمیشە خاوەن ئامانج و هەوڵی گەورە بێت. هەمیشە بە میتۆدی ئاپۆیی سەرکەوتن بەدەست بهێنن. ئێمە لە پڕۆسەیەکی شۆڕشداین. پێویستە هەموو کەس کات بە باشی هەڵبسەنگێنێت، بە خێرایی خۆی پەروەردە بکات و خۆی ئامادە بکات، بەشداری ئەم هەنگاوە بکات و بەشداری لە شۆڕشی پیرۆزدا بکات"

ف.ق / ژ.ت